ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
14 - موحەڕەم - 1442 ک
02 - 09 - 2020 م
07:52 بەیانی
( بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى )

[ لمتابعة رابط المشاركة الأصلية للبيان ]
https://mahdialumma.net./showthread.p...51#post_335551
___________


ڕاگەیاندنی شاراوەیەکی لەناکاوی گەورە؛ وێنەی هیلالی موحەڕەم لەکاتێکدا لەحاڵەتی درک کردندایە لە بەیانیدا..

بسم الله الرحمن الرحيم..
سەلام و ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە و نیعمەتی ڕازیبوونەکەیتان لەسەربێت خۆشەویستەکانم بەسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە هەڵبژێردراوەکان و سەرجەم ئەوانەی کەوا ئەگەر بێتو بەحەق بزانن ئەوا شوێنی دەکەون، ئەمەش وێنەی هیلال بۆ مانگی موحەڕەم لەبەیانی سێ شەممەی بیست و هەشتی ذي الحجّەو هیلالی موحەڕەم لەحاڵەتی درک کرنداو خۆریش لەلای خۆرهەڵاتیەوەیەتی، ئێستاش سەرەتا: وێنەی هیلالی کۆتایی مانگی ذي الحِجّەی بەیانی دووشەممەتان بۆ هەڵدەواسم تاکو سەیری قۆچەکانی هیلالی کۆتایی مانگی (ذي الحجة) بکەن لەبەیانی دووشەممەی بیست و حەوتی ذي الحِجّە بۆ مانگە کۆتایی هاتووەکە کەوا بەم شێوەیە:


وەهەرچی ئەوەی گرنگترە بریتیە لەم وێنانەی خوارەوە لەو ڕۆژەدا گیراون کە لەدوای ئەودا دێت کەوا بریتیە لە بەیانی سێ شەممەی 28 ی ذي الحجّە کەوا بریتیە لە هیلالی ئەم موحەڕەمەی ئێستا لەحاڵەتی درک کردندا دواتریش جیاوازیەکانی هەردوو قۆچەکانی هیلالەکەی موحەڕەم لەسەر ئەرزی واقعدا دەبینن بەبێ شک و گومان بەم شێوەیە:







وە ئەم وێنانەی سەرەوە لە بنکەی فەلەکی نێودەوڵەتیدا دەبینن بەفەزڵی اللە و ڕەحمەتەکەی. وەئەی جەنابی ئەندازیار عۆدە، بەڵکو تۆ لە ئەندامەکات نەوێت کەوا هیلالی موحەڕەم لەحاڵەتی درک کردندا دابەزێنن یان لەوەیە لەبەر گەورەیی غروری و خۆبەگەورەزانینەکەتان بێت بەناحەق کەوا اللە بیناییەکەتانی کوێر کردبێت و تێبینی وێنەی هیلالەکەتان نەکردبێت نە تۆو نەئەندامەکانیشت ئەوانەی کەوا هەڵساون بە وێنەگرتنی هیلالی کۆتایی مانگی (ذي الحِجة) بەڵکو هەڵبستن بە ناردنی لە بنکەی فەلەکی نێودەوڵەتی، وە تێبینی ئەوەشیان نەکردبێت ئەوە وێنەی هیلالی کۆتایی مانگی (ذي الحجة) یە؛ بەڵکو وێنەکانی هیلالی سەرەتای مانگی (موحەڕەمی ئێستایە) کەوا لە شێوازی درک کردندایە، جا پاک و بێگەردی بۆ اللە ی مەزن و گەورەی زاڵ بەسەر کارو فەرمانەکەی. وەبەهەمان شێوە منی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی هەڵساوم بە وێنەگرتنی هیلالی موحەڕەم لەبەیانی سێ شەممەدا کەوا لەحاڵەتی درک کردندایە لەهەمان شێوازەکەدا خۆریش لەلای خۆرهەڵاتیەوەیە لەبەیانی سێ شەممەی 28 ی ذي الحجەدا اللە ش شاهێدە، دواتریش هەڵی دەگرین لە حاڵەتێکدا ئەگەر بێتو نکۆڵی بکرێت لە هیلالی مانگی موحەڕەم لەکاتێکدا لەحاڵەتی درک کردندایە بەڵام بە وێنەکەی هیلالی درک کردنەکە تەواوی دەکەین وە لە ڕاپۆرتەکانی ئەندامانی بنکەی فەلەکی نێودەوڵەتی بەڵام ئەوان بوێری ئەوە ناکەن بڵێن هیلالی موحەڕەم لەحاڵەتی درک کردن دایە؛ بەڵکو پێی دەڵێن هیلالی کۆتایی مانگی (ذي الحجة)، جا لەپاش ئەوە ئێمەش پێیان دەڵێین: هیهات هیهات جا لەسەر کێ پێدەکەنن؟! وە اللە ئێوەی خستۆتە ناو ئەمەوە چونکە ئێوە لەوەیە تێبینی ئەوەتان نەکردبێت بەوەی هەردوو قۆچی هیلالەکە جیاوازە جا ئێوە خۆتان هیلالی موحەڕەمتان هێناوە لەکاتێکدا لەحاڵەتی درک کردندایە وە سەرنجی جیاوازی هەردوو قۆچەکانی هیلالەکەتان نەداوە لە ڕۆژی پێشتری؛ بەم شێوەیە اللە بیناییەکەی کوێرکردوون لەکاتێکدا هەتا تەنانەت خۆشتان بەڵگە دەهێننەوە لەسەر ئەرزی واقع و هەستیشی پێناکەن، وەبەهەمان شێوە من بەچاوی سەری خۆم هیلالی موحەڕەمم بینی لەکاتێکدا لەحاڵەتی درک کردندابوو بەچاوی دڵنیاییەوە لەسەر ئەرزی واقع بەچاوی ئاسایی لەکاتێکدا لەهەمان ئەم دۆخ و شێوازی وێنەکەی سەرەوەی هیلالی موحەڕەم دابوو؛ کەوا قۆچەکانی جیاوازبوو لە هەردوو قۆچەکەی هیلالی بەیانی دووشەممەدا؛ بەڵکو هەردوو قۆچەکەی بەیانی سێ شەممە جیاوازە پاشان هەڵسام بە سەلماندنی بەوێنەگرتن لە مۆبایلەکەم لەسەر ئەرزی واقع هەرچەندە لەپێشتریشدا ئەوەم زانیوە بەر لەوەی ڕووداوەکە وێنە بگرن وەهەرلەبەرئەوەش پێشتر ئەم بەیان و ڕوونکردنەوەیەم نووسیوە بەم ناونیشانە: (پرسیارکار خەلیفەی اللە و بەندەکەی مەهدی، وەڵامدەرەوەش اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان..)
کۆتایی پێهات
https://mahdialumma.net./showthread.p...05#post_335005

بەڵام ئەوەی سەرنجی ڕاکێشام ئەندامەکانی بنکەی فەلەکی نێودەوڵەتی بوون ئەوانەی کەوا وێنەکانی هیلالی کۆتایی ذي الحجەی بەیانی سێشەممەی 28 ی ذي الحجەیان نارد وە سەرۆکی بنکەی فەلەکی نێودەوڵەتیش جەنابی عۆدە هەڵساوە بەدابەزاندنی بەوگومانەیان کەوا ئەوان تێبینی ئەوەیان نەکردووە ئەوە هیلالی کۆتایی مانگی ذي الحجەیە وەئەوان تێبینی ئەوەیان نەکردووە بەوەی هەردوو قۆچی.هیلالەکەی بەیانی سێ شەممە بەڕاستی جیاوازەو وەکو هەردوو قۆچەکانی هیلالی بەیانی دووشەممەی 27 ی ذي الحجە نیە، جا پاک و بێگەردی بۆ اللە ی زاڵ بەسەر کارو فەرمانەکانی جا ئێوە بەدەستی خۆتان بەڵگەکەتان هێناوەتەوە ئەی جەنابی ئەندازیار بەبێ مەبەستی خۆتان بۆ سەلماندنی حەق بەبێ ئەوەی حسابی خۆتان بکەن بۆ سەلماندنی حەق ئەمەش تاکو برانن بەوەی اللە زاڵە بەسەړ کارو فەرمانەکانیدا بەڵام زۆربەی خەڵکی نازانن

وسلامٌ على المُرسَلين والحمدٌ لله ربِّ العالمين..
خەلیفەی اللە و بەندەکەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.

____________