ئیمام ناصر محمد یەمانی
06 - 11 - 1430 ک
25 - 10 - 2009 مـ
05:34 بەیانی
[ لمتابعة المشاركة الأصلية للبيان ]
https://mahdialumma.net./showthread.php?p=51404
ـــــــــــــــــــــ

وەڵامی مەھدی بۆ بەیان و ڕوونکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: { أَلْقَى الشَّيْطَانُ فِي أُمْنِيَّتِهِ } صدق الله العظيم ..


اقتباس المشاركة :
ئیمامە خۆشەویستەکەمان سەلام و ڕەحمەت وبەرەکەتی اللە تان لەسەربێت تکا دەکەم لە ئیمامە خۆشەویستەکەمان کەوا تەفسیری ئەم ئایەتە پیرۆزە بکات جا ئایا شەیتان بەڕاستی شتی ھاویشتۆتە سەر پێغەمبەر
بسم الله الرحمن الرحيم ..وَمَا أَرْسَلْنَا مِنْ قَبْلِكَ مِنْ رَسُولٍ وَلَا نبيّ إِلَّا إِذَا تَمَنَّى أَلْقَى الشَّيْطَانُ فِي أُمْنِيَّتِهِ فَيَنْسَخُ اللَّهُ مَا يُلْقِي الشَّيْطَانُ ثُمَّ يُحْكِمُ اللَّهُ آَيَاتِهِ صدق الله العظيم.
اللە ش پاداشتتان بداتەوە ئەی ئیمام
انتهى الاقتباس
بسم الله الرحمن الرحيم، وسلامٌ على المرسَلين والحمدُ للهِ ربّ العالمين ..

برایەکەم کوراک سەلام و ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە تان لەسەربێت سەلام لەسەر ئێمەو لەسەر ھەموو بەندە چاکەکارەکانی اللە لەسەرەتاوە تا دواھەمینیان وەلە جیھانی ئاسمانەکان تاکو ڕۆژی دوایی، جا پێشتر فەتوامان دا بە بەیان و ڕوونکردنەوەی حەق بۆ ئەم ئایەتە جا بەڵگەکەمان ھێنا لە محکەمی قورئان جا وەڵامەکەت بۆ وەردەگرم لەو بەیان و ڕوونکردنەوەی پێشترمان کەوا بەم شێوەیە:

ئەی گەلی بەسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە ھەڵبژێردراوە ئیماندارەکان بەقورئانی گەورە وورد ببنەوە لەم فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَمَا أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ مِن رَّسُولٍ وَلَا نَبِيٍّ إِلَّا إِذَا تَمَنَّىٰ أَلْقَى الشَّيْطَانُ فِي أُمْنِيَّتِهِ فَيَنسَخُ اللَّـهُ مَا يُلْقِي الشَّيْطَانُ ثُمَّ يُحْكِمُ اللَّـهُ آيَاتِهِ ۗ وَاللَّـهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ ﴿٥٢﴾} صدق الله العظيم [الحج].
واتە/ پێش تۆ هیچ پێغه‌مبه‌رێکی په‌یامدار بەکتێب و پێغەمبەری بێ کتێبمان ڕه‌وانه نه‌کردووه سەرەتا ئاواتی نه‌خواستبێت (بەوەی اللە ھیدایەتی بدات جا لەدوای ئەوەی اللە ھیدایەتیداوە وای زانیوە جارێکی تر قەت گومڕا نابێتەوە بەڵام اللە ویستویەتی وانەیەکی پێبدات تا بزانێت ھیدایەت و دڵی ئینسان بەدەست اللە یە نەک بەدەست خۆی) جا شه‌یتان شتی نابه‌جێی فڕێداوەتە ناو ئاواته‌ی‌ پاشان اللە ش فریای که‌وتووه جا ئه‌وه‌ی شه‌یتان فڕێی داوه‌ته ناو ئاواته‌که‌یه‌وه‌ وێنەی گرتۆتەوە‌ لە (کتێبی کردەوەکانی) له‌وه‌ودوا اللە ی گه‌وره ئایه‌ت و فه‌رمانه‌که‌ی خۆی چه‌سپاو دامه‌زراو کردووه‌و بۆی و ڕوونیکردۆتەوە اللە ش خۆی زاناو دانایه‌.

ئێستاش بۆ بەیان و ڕوونکردنەوەی حەق لەکاتێکدا ھەمیشە سورم لەسەر ئەوەی ھیچ شتێک نەڵێم لەسە اللە بە بەیان و ڕوونکردنەوە جگە لەحەق نەبێت، وەلەم ئایەتەدا اللە فێرتان دەکات بەوەی کەوا نێردراوو پێغەمبەرەکانی ھیدایەت نەداوە ھەتا ئەواکاتەی کەوا گەڕاون بەدوای حەق و ڕاستیدابەھەوڵ وکۆشش کردن و ئیجتیھادی فکری جا ئاواتەخوازو تەمەننایان کردووە بەوەی کەوا شوێنی ڕێگای حەق بکەون جا لەپاش ئەوە اللە ش ھیدایەتی داون بۆ حەق و ھەڵیبژاردوون و تایبەتی کردوون بە نەفسی خۆی وە ڕەوانەی کردوون بۆ لای خەڵکی بەپێغەمبەر لەلایەن پەروەردگاری ھەموو جیھانەوە، جا لەپاش ئەوە شەیتان شک و گومانێکی فڕێداوەتە خۆزگەو ئاواتەکەیان لەدوای ھاتنەجێی، جا لەپاش ئەوە اللە ش ئایەت ونیشانەکەی (لەوەی شک و گومانی لێی ھەبووە) بۆ ڕوون کردوونەتەوە جا لەپاش ئەوە اللە بەئایەت ونیشانەکەی دڵەکانینی پاک وخاوێن کردۆتەوە بەتەواوی.

جا با لەپێغەمبەری اللە ئیبراھیمەوە دەست پێ بکەین عليه الصلاة والسلام وآله وسلّم؛ ئەوکەسەی کەوا بەدوای حەق و ڕاستیدا دەگەڕا کەوا قەناعەتی بە پەرستنی بتەکان نەبوو وە وای دەبینین بەوەی کەوا نەسود دەگەیەنن نە زیان جا لەپاش ئەوە بیری کردەوە لە دروستکردنی ئاسمانەکان و زەوی. اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {وَإِذْ قَالَ إِبْرَاهِيمُ لِأَبِيهِ آزَرَ أَتَتَّخِذُ أَصْنَامًا آلِهَةً ۖ إِنِّي أَرَاكَ وَقَوْمَكَ فِي ضَلَالٍ مُّبِينٍ ﴿٧٤﴾ وَكَذَٰلِكَ نُرِي إِبْرَاهِيمَ مَلَكُوتَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَلِيَكُونَ مِنَ الْمُوقِنِينَ ﴿٧٥﴾ فَلَمَّا جَنَّ عَلَيْهِ اللَّيْلُ رَأَىٰ كَوْكَبًا ۖ قَالَ هَـٰذَا رَبِّي ۖ فَلَمَّا أَفَلَ قَالَ لَا أُحِبُّ الْآفِلِينَ ﴿٧٦﴾ فَلَمَّا رَأَى الْقَمَرَ بَازِغًا قَالَ هَـٰذَا رَبِّي ۖ فَلَمَّا أَفَلَ قَالَ لَئِن لَّمْ يَهْدِنِي رَبِّي لَأَكُونَنَّ مِنَ الْقَوْمِ الضَّالِّينَ ﴿٧٧﴾ فَلَمَّا رَأَى الشَّمْسَ بَازِغَةً قَالَ هَـٰذَا رَبِّي هَـٰذَا أَكْبَرُ ۖ فَلَمَّا أَفَلَتْ قَالَ يَا قَوْمِ إِنِّي بَرِيءٌ مِّمَّا تُشْرِكُونَ ﴿٧٨﴾} صدق الله العظيم [الأنعام].
واتە/ ئینجا کاتێک شه‌و باڵی کێشا به‌سه‌ر ئیبراهیمدا ئه‌ستێره‌یه‌کی (گه‌شی گه‌وره‌ی)بینی بۆیه وتی ئه‌مه په‌روه‌ردگارمه‌ کاتێک ئه‌ستێره‌که‌ی لێ ئاوا بوو وتی من شتی له‌به‌رچاو ون بووم خۆش ناوێت و نایپه‌رستم (٧٦) ئینجا کاتێک مانگی بینی هه‌ڵهات وتی ئه‌مه‌یان په‌روه‌ردگارمه‌ کاتێک ئه‌ویش ئاوا بوو وتی سوێند بێت به اللە ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارم هیدایه‌تم نه‌دات‌ ئه‌وه بێگومان له ڕیزی ده‌سته‌ی گومڕاکاندا ده‌بم (٧٧) جا کاتێک خۆری بینی هه‌ڵهات، وتی ئه‌مه‌یان په‌روه‌ردگارمه‌ ئه‌مه گه‌وره‌تریشه کاتێک ئه‌ویش ئاوابوو وتی ئه‌ی قەومەکەم.به‌ڕاستی من به‌ریم له‌و شتانه‌ی ئێوه کردووتانه به‌هاوه‌ڵ و شه‌ریک (بۆ په‌روه‌ردگار) (٧٨).

وەئەی گەلی خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان ئەوانەی کەوا وورد دەبنەوە لە کتێبەکەی اللە، لەقسەکەی ئیبراھیم ووردببنەوە: {قَالَ لَئِن لَّمْ يَهْدِنِي رَبِّي لَأَكُونَنَّ مِنَ الْقَوْمِ الضَّالِّينَ} صدق الله العظيم.
واتە/ وتی سوێند بێت به اللە ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارم هیدایه‌تم نه‌دات‌ ئه‌وه بێگومان له ڕیزی ده‌سته‌ی گومڕاکاندا ده‌بم.

جا ئەوە بریتی یە لە ئاواتخواستن و تەمەنناکە بۆ شوێنکەوتنی حەق وەجگە لەحەقیش ھیچی تری ناوێت جا ئەوە بەیان و ڕوونکردنەوەی بەشی یەکەمی ئەو ئایەتەیە کەوا اللە ی گەورە دەفەرموێت: {وَمَا أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ مِن رَّسُولٍ وَلَا نَبِيٍّ إِلَّا إِذَا تَمَنَّىٰ} صدق الله العظيم [الحج:52].
واتە/ پێش تۆ هیچ پێغه‌مبه‌رێکی په‌یامدار بەکتێب و پێغەمبەری بێ کتێبمان ڕه‌وانه نه‌کردووه سەرەتا ئاواتی نه‌خواستبێت (بەوەی اللە ھیدایەتی بدات).

جا لەپاش ئەوە اللە ی حەق ھیدایەتی دەدات بۆ حەق، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَالَّذِينَ جَاهَدُوا فِينَا لَنَهْدِيَنَّهُمْ سُبُلَنَا} صدق الله العظيم [العنكبوت:69].
واتە/ وەئه‌وانەی له پێناوی ئێمه‌داو بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئێمه‌ هه‌وڵ و کۆششیان کردووه و خۆیان ماندوو کردووه‌ سوێند بێت به‌ڕاستی ئه‌وانه ھیدایەت و ڕێنموویی ده‌که‌ین بۆ هه‌موو ڕێگه‌یه‌کی چاک و دروستی خۆمان بێگومان اللە ی په‌روه‌ردگار هه‌میشه له‌گه‌ڵ چاکه‌کارانه‌.

جا لەپاش ئەوە دێینە سەر بەیان و ڕوونکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {أَلْقَى الشَّيْطَانُ فِي أُمْنِيَّتِهِ}.
واتە/ (جا لەدوای ئەوەی اللە ھیدایەتیداوە وای زانیوە جارێکی تر قەت گومڕا نابێتەوە بەڵام اللە ویستویەتی وانەیەکی پێبدات تا بزانێت ھیدایەت و دڵی ئینسان بەدەست اللە یە نەک بەدەست خۆی) جا شه‌یتان شتی نابه‌جێی فڕێداوەتە ناو خۆزگەو ئاواته‌کەی.

ئەوە لەدوای ئەوەدێت کەوا اللە ھیدایەتی داوە بۆ حەق و تایبەتی کردووە بە نەفسی خۆی وە ڕەوانەی کردووە بۆ لای خەڵکی بە پێغەمبەر ھەتا ئەوکاتەی کەوا اللە زانی بەوەی کەوا پێغەمبەرەکەی بیروباوەڕێکی لەناخدا بۆ دروستبووە بەوەی پێی وایە تازە ھەرگیزاو ھەرگیز بۆ ھەمیشە شک و گومانی بۆ دروست نابێت لەو حەقەی کەوا اللە فێری کردووە جا لەبیری کردوە بەوەی کەوا دڵەکەی بەدەستی پەروەردگارەکەیەتی ھەرچۆنێکی بوێت ئاوەھا لایدەدات و دەیگۆڕێت وە لەبیری کردووە بەوەی کەوا اللە نێوانی کەسەکەو دڵەکەی دەگۆڕێت، وە اللە ش ویستوویەتی کەوا دەرس و وانەیەکیان فێربکات دەربارەی عەقیدەو بیروباوەڕی زانستی ھیدایەت، جا لەپاش ئەوە شەیتان لەنەفسیدا شک و گومانێکی دەربارەی حەق فڕێداوەتە ناخ و نەفسیەوە دەربارەی ئەو حەقەی کەوا خەڵکی بانگ کردووە بۆ لای، جا لەپاش ئەوە اللە ش ئایەت و نیشانەکەی بۆ دەرخستووە جا ڕوونی کردۆتەوە بۆی جا ئەویش زانیویەتی کەوا لەسەر حەقێکی ئاشکرادایە وە اللە دڵەکەی پاک کردۆتەوە لەشک و گومان و دووڵیەکە بەتەواوی.

ئێستاش دێینە سەر بەیان و ڕوونکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {أَلْقَى الشَّيْطَانُ فِي أُمْنِيَّتِهِ} صدق الله العظيم.
واتە/ (جا لەدوای ئەوەی اللە ھیدایەتیداوە وای زانیوە جارێکی تر قەت گومڕا نابێتەوە بەڵام اللە ویستویەتی وانەیەکی پێبدات تا بزانێت ھیدایەت و دڵی ئینسان بەدەست اللە یە نەک بەدەست خۆی) جا شه‌یتان شتی نابه‌جێی فڕێداوەتە ناو خۆزگەو ئاواته‌کەی.

ئەوە بەومانایەی کەوا شەیتان شک و گومانێکی فڕێداوەتە ناو خۆزگەو ئاواتەکەی لەدوای ئەوەی خۆزگەو ئاواتەکەی ھاتۆتە جێ و اللە ھیدایەتی داوە بۆ حەق، جا دەگەڕێینەوە بۆ چیرۆک و گێڕانەوەکەی پێغەمبەری اللە ئیبراھیم، جا ئایا ئەوەی لێ ڕوودا لەدوای ئەوەی کەوا ھەوڵ و کۆششی کرد بە ھەوڵ دان و ئیجتیھادێکی فکری و گەڕا بەدوای حەقدا جا اللە ش ھیدایەتیدا بۆ لای خۆی و تایبەتی کرد بە نەفسی خۆی و کردی بەئیمام و پێغەمبەری اللە بۆ لایان جا وای لێھات کەوا بانگەوازیان بکات بۆ حەق؟ جا لەپاش ئەوە شەیتان شک و گومانێکی فڕێداوەتە ناو ئاوات و خۆزگەکەیەوە پاشان اللە ش ئایەت و نیشانەکانی خۆی بۆ دەرخستووەو دڵەکەی پاک و خاوێن کردۆتەوە لەوەی کەوا شەیتان خستبوویە دڵەکەی، اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {وَإِذْ قَالَ إِبْرَاهِيمُ رَبِّ أَرِنِي كَيْفَ تُحْيِي الْمَوْتَىٰ ۖ قَالَ أَوَلَمْ تُؤْمِن ۖ قَالَ بَلَىٰ وَلَـٰكِن لِّيَطْمَئِنَّ قَلْبِي ۖ قَالَ فَخُذْ أَرْبَعَةً مِّنَ الطَّيْرِ فَصُرْهُنَّ إِلَيْكَ ثُمَّ اجْعَلْ عَلَىٰ كُلِّ جَبَلٍ مِّنْهُنَّ جُزْءًا ثُمَّ ادْعُهُنَّ يَأْتِينَكَ سَعْيًا ۚ وَاعْلَمْ أَنَّ اللَّـهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ ﴿٢٦٠﴾} صدق الله العظيم [البقرة].
واتە/ کاتێک ئیبراهیم وتی په‌روه‌ردگارا نیشانم بده چۆن مردوو زیندوو ده‌که‌یته‌وه‌؟ اللە فه‌رمووی: ئایا باوه‌ڕت نه‌هێناوه‌؟ ئیبراهیم وتی به‌ڵێ (باوه‌ڕم هه‌یه‌) به‌ڵام تا دڵم ئارام بگرێت اللە فه‌رمووی جا که‌واته چوار باڵنده بهێنه‌و جوان سه‌رنجیان بده‌و دوایی هه‌ر چواریان سه‌ربڕه‌و گۆشت و په‌ڕ و خوێنیان تێکه‌ڵ بکه‌ ئه‌وسا له‌سه‌ر لوتکه‌ی هه‌ر شاخێک هه‌ندێک له‌و تێکه‌ڵه‌یه دابنێ پاشان بانگیان بکه‌ به‌گورجی و به‌په‌له هه‌موویان دێنه‌وه بۆ لات و چاک بزانه و دڵنیابه به‌ڕاستی اللە باڵادەست و کار به‌جێ یه‌.

جا لەپاش ئەوە دێینە سەر پێغەمبەری اللە موسا عليه الصلاة والسلام؛ کەوا کەسێک بوو بەدوای حەقدا دەگەڕاو جگە لەحەق ھیچی تری نەدەویست وە ئینتیمای بۆ دەستەو تایەفەیەک ھەبوو لەوانەی کەوا لەسەر دینی پێغەمبەری اللە یوسف بوون کەوا اللە ڕەوانەی کرد بە بەڵگەی ڕوون وئاشکرا بۆ ئالی فیرعەون بەڵام ئەوان دینەکەیان پارچە پارچە کردبوو بۆ چەندین بەشی جیاجیا وە جیاوازو ناکۆکیش ببوون لەبارەی بەڵگە ڕوون و ئاشکراکان، جا پێغەمبەری اللە موسا ئینتیمای بۆ یەکێک لەو دەستەو تایەفە ھەبوو جا یەکێکیان ھانی داو ئەویش نەفسێکی بەناحەق کوشت، اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {وَدَخَلَ الْمَدِينَةَ عَلَىٰ حِينِ غَفْلَةٍ مِّنْ أَهْلِهَا فَوَجَدَ فِيهَا رَجُلَيْنِ يَقْتَتِلَانِ هَـٰذَا مِن شِيعَتِهِ وَهَـٰذَا مِنْ عَدُوِّهِ ۖ فَاسْتَغَاثَهُ الَّذِي مِن شِيعَتِهِ عَلَى الَّذِي مِنْ عَدُوِّهِ فَوَكَزَهُ مُوسَىٰ فَقَضَىٰ عَلَيْهِ ۖ قَالَ هَـٰذَا مِنْ عَمَلِ الشَّيْطَانِ ۖ إِنَّهُ عَدُوٌّ مُّضِلٌّ مُّبِينٌ ﴿١٥﴾} صدق الله العظيم [القصص].
واتە/ وە (موسا) له‌كاتی غه‌فڵه‌تی خه‌ڵكی شاردا خۆی كرد به شه‌قام و بازاردا، بینی دوو پیاو شه‌ڕ ده‌كه‌ن ئه‌مه‌یان له دەستەو تایفه‌ی خۆیه‌تی و ئه‌مه‌شیان له ده‌سته‌ی دوژمنه‌كه‌یه‌تی (سه‌ربازی فیرعه‌ونه‌) ئه‌وه‌ی لەدەستەی خۆی بوو موسای بینی هاواری لێكرد كه فریای بكه‌وێت و زاڵی بكات به سه‌ر دوژمنه‌كه‌یدا، موساش به‌په‌له چوو به‌ده‌میه‌وه بەعاساکەی بۆكزه‌كی ماڵی به كابرای دوژمنیداو كوشتی موسا په‌شیمان بۆوه له‌به‌ر خۆیه‌وه وتی ئه‌م كاره شه‌یتان پێی کردم به ڕاستی شه‌یتان دوژمنێكی گومڕاو ئاشكرایه.

جا لەپاش ئەوە ڕووداوەکە بۆ ڕۆژی دووبارە بوویەوە، اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {فَأَصْبَحَ فِي الْمَدِينَةِ خَائِفًا يَتَرَقَّبُ فَإِذَا الَّذِي اسْتَنصَرَهُ بِالْأَمْسِ يَسْتَصْرِخُهُ ۚ قَالَ لَهُ مُوسَىٰ إِنَّكَ لَغَوِيٌّ مُّبِينٌ ﴿١٨﴾ فَلَمَّا أَنْ أَرَادَ أَن يَبْطِشَ بِالَّذِي هُوَ عَدُوٌّ لَّهُمَا قَالَ يَا مُوسَىٰ أَتُرِيدُ أَن تَقْتُلَنِي كَمَا قَتَلْتَ نَفْسًا بِالْأَمْسِ ۖ إِن تُرِيدُ إِلَّا أَن تَكُونَ جَبَّارًا فِي الْأَرْضِ وَمَا تُرِيدُ أَن تَكُونَ مِنَ الْمُصْلِحِينَ ﴿١٩﴾ وَجَاءَ رَجُلٌ مِّنْ أَقْصَى الْمَدِينَةِ يَسْعَىٰ قَالَ يَا مُوسَىٰ إِنَّ الْمَلَأَ يَأْتَمِرُونَ بِكَ لِيَقْتُلُوكَ فَاخْرُجْ إِنِّي لَكَ مِنَ النَّاصِحِينَ ﴿٢٠﴾} صدق الله العظيم [القصص].
واتە/ به‌هۆی ئه‌وه‌وە ترس و بیم دایگرت و به‌شاردا ده‌سوڕایه‌وه و چاودێری ده‌كرد كوتوپر كابرای كه دوێنێ فریای كه‌وت هاواری لێكرد فریام بكه‌وه! موساش پێی وت به‌ڕاستی تۆ كابرایه‌كی شه‌ره‌نگێزو گێچه‌ڵ گێڕی ئاشكرایت (18) كاتێک موسا ویستی هێرش بكاته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه دوژمی هه‌ردووكیانه وتی ئه‌ی موسا ده‌ته‌وێت منیش بكوژیت وه‌ک ئه‌و كه‌سه‌ی دوێنێ كوشتت دیاره تۆ هه‌ر ده‌ته‌وێت ببیته زۆردار له زه‌ویدا ناته‌وێت بچیته ڕێزی ئه‌و كه‌سانه‌وه كه چاكه‌كارن (19) وە له‌وپه‌ڕی شاره‌وه پیاوێک به په‌له هات و وتی ئه‌ی موسا به‌ڕاستی دارو ده‌سته‌ی فیرعه‌ون دانیشتوون و نه‌خشه ده‌كێشن تا بتكوژن، تا زووه ده‌رچۆ و ئێره به‌جێ بهێڵه‌ بێگومان من له دڵسۆزانم بۆ تۆ (20).

جا لەپاش ئەوە موسا ڕایکرد لەکاتێکدا ئازاری دەچەشت لەوەی کەوا ڕوویداو وتی: {رَبِّ إِنِّي ظَلَمْتُ نَفْسِي فَاغْفِرْ لِي فَغَفَرَ لَهُ ۚ إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ} [القصص:16].
واتە/ وتی په‌روه‌ردگاره من به‌ڕاستی سته‌مم له خۆم كرد كاتێک ئه‌و كابرایه‌م كوشت، لێم ببووره و بمبه‌خشه‌ جا اللە ی میهره‌بانیش لێی خۆشبوو، بێگومان ئه‌و زاتێكی زۆر لێخۆشبوو میهره‌بانه.

جا لەپاش ئەوە بڕیاری دا ڕابکات لەدەست ئالی فیرعەون وەبەھەمان شێوە خۆی لەو دەستەیەی دابماڵێت کەوا ئینتیمای ھەبوو بۆی و ھۆکاری کوشتنی نەفسەکە بوون بەناحەق وە بینی کەوا بەڕاستی لە گومڕایانەو ھێشتا ھیدایەت نەدراوە بۆ حەق، جا بڕیاری ھەڵھاتنی دا لەدەست ئالی فیرعەون و کۆچی کرد بەرەو لای پەروەردگارەکەی تا ھیدایەتی بدات بۆ ڕیگای حەق، اللە ش ھەڵیبژاردو تایبەتی کرد بەنەفسی خۆی وە ڕەوانەی کرد بە پێغەمبەرێتی بۆلای فیرعەون جا فیرعەون ئەوەی پێ وت، کەوا اللە ی گەورە فەرموویەتی: {قَالَ أَلَمْ نُرَبِّكَ فِينَا وَلِيدًا وَلَبِثْتَ فِينَا مِنْ عُمُرِكَ سِنِينَ ﴿١٨﴾ وَفَعَلْتَ فَعْلَتَكَ الَّتِي فَعَلْتَ وَأَنتَ مِنَ الْكَافِرِينَ ﴿١٩﴾ قَالَ فَعَلْتُهَا إِذًا وَأَنَا مِنَ الضَّالِّينَ ﴿٢٠﴾ فَفَرَرْتُ مِنكُمْ لَمَّا خِفْتُكُمْ فَوَهَبَ لِي رَبِّي حُكْمًا وَجَعَلَنِي مِنَ الْمُرْسَلِينَ ﴿٢١﴾} صدق الله العظيم [الشعراء].
واتە/ کاتێک موسا و هاروون په‌یامی اللە یان گه‌یاند فیرعه‌ون به موسای وت ئایا ئێمه به منداڵی به خێومان نه‌کردیت؟ چه‌نده‌ها ساڵی ته‌مه‌نت له‌ناوماندا نه‌برده‌سه‌ر؟ (18) ئه‌وه‌شت کرد که کردت (مه‌به‌ستی لەکوشتنی کەسەیە) دیاره که تۆ له ڕیزی ئه‌و که‌سانه‌دایت که بێباوەڕن (19) موسا وتی ئه‌و کاته ئه‌وه‌مکرد، له گومڕایان بووم (20) ئینجا ئه‌وه بوو له ده‌ست ئێوه هه‌ڵاتم کاتێک ترسام ، ئیتر په‌روه‌ردگارم دانایی پێبه‌خشیووم و کردوومی به یه‌کێک له پێغه‌مبه‌ران (21).

وەمانای ئەوەی کەوا موسا وتی: {قَالَ فَعَلْتُهَا إِذًا وَأَنَا مِنَ الضَّالِّينَ ﴿٢٠﴾ فَفَرَرْتُ مِنكُمْ لَمَّا خِفْتُكُمْ فَوَهَبَ لِي رَبِّي حُكْمًا وَجَعَلَنِي مِنَ الْمُرْسَلِينَ ﴿٢١﴾} صدق الله العظيم.
واتە/ موسا وتی ئه‌و کاته ئه‌وه‌مکرد، له گومڕایان بووم (20) ئینجا ئه‌وه بوو له ده‌ست ئێوه هه‌ڵاتم کاتێک ترسام ، ئیتر په‌روه‌ردگارم دانایی پێبه‌خشیووم و کردوومی به یه‌کێک له پێغه‌مبه‌ران (21).

ئەوە بەومانایەی کەوا ئەو لە گومڕایان بوو دەربارەی ڕێگای حەق؛ بەو مانایەی کەوا ئەو گومانی دەبرد بەوەی لەسەر حەق بێت جا بۆی ڕوون بوویەوە بەوەی کەوا ھێشتا گومڕایە دەربارەی حەق، جا ئەو واگومانی دەبرد بەوەی ئەم دەستەو تایەفەیە لەسەر حەق بن، ھەتا ئەوکاتەی کەوا ھەڵھات و کۆچی کرد لەپێناوی اللە اللە ش ھەڵیبژاردو تایبەتی کرد بە نەفسی خۆی و ڕەوانەی کرد بۆ لای فیرعەون بەپێغەمبەرێتی لەدوای گەڕانەوەکەی لە مەدیەن، وەلەدوای ئەوەی کەوا اللە ھەڵیبژارد و تایبەتی کرد بە نەفسی خۆی و ڕەوانەی کرد بۆ لای فیرعەون بە پێغەمبەرێتی لێرەدا موسا بیروباوەڕی بۆ دروستبوو بەوەی کەوا تازە ھەرگیز شک و گومانی نابێت بۆ ھەمیشە دەربارەی ئەو حەقەی کەوا اللە ھیدایەتیداوە بۆلای وە پشتگیریشی کردووە بە دوو ئایەت و نیشانە لەلایەن خۆیەوە، جا موسا ئەو بیروباوەڕەی بۆ دروست بوو بەوەی کەوا تازە ھیچ شتێک توشی فیتنەی ناکات لەو حەقەی کەوا زابیویەتی لەلایەن پەروەردگارەکەیەوە لێرەدا اللە ویستی کەوا دەرس و وانەیەک فێری موسا بکات دەربارەی عەقیدەو بیروباوەڕی زانستی ھیدایەت، جا شەیتان شک و گومانێکی خستە ئاوات و خۆزگەکەیەوە لەوساتەی کەوا ساحیرەکان عەساو پەت و گوریس و دارو چێوه‌کانیان وا ده‌هێنرایه به‌رچاوی به‌هۆی جادوویانه‌وه‌ کەوا به‌خێرایی ده‌ڕوات جا موسا هه‌ستی کرد به ترسێک له دڵ و ده‌روونیدا، وە عەقیدەو بیروباوەڕە حەق توشی لەرزین ھات لەدڵی موسادا لەدوای ئەوەی کەوا اللە ھیدایەتیدابوو بۆ لای جا لەپاش ئەوە اللە ئایەت و نیشانەکانی خۆی بۆ دەرخست و بۆی چەسپاندو وەحی بۆ کرد بەوەی کەوا عەساکەی فڕێ بدات جا دەبینێت بەوەی کەوا ئەوان ھەڵیان بەستووە (بەفێڵ کردن لەچاوی خەڵکی) ھەمووی قوت دەدات، جا یەقین و دڵنیاییەکە گەڕایەوە بۆ دڵەکەی موساو اللە ئایەت و نیشانەکانی بۆ دەرخست جا ڕوون بوویەوە بۆی کەوا بەڕاستی ئەو لەسەر حەقی ئاشکرایە، اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {قَالَ بَلْ أَلْقُوا ۖ فَإِذَا حِبَالُهُمْ وَعِصِيُّهُمْ يُخَيَّلُ إِلَيْهِ مِن سِحْرِهِمْ أَنَّهَا تَسْعَىٰ ﴿٦٦﴾ فَأَوْجَسَ فِي نَفْسِهِ خِيفَةً مُّوسَىٰ ﴿٦٧﴾ قُلْنَا لَا تَخَفْ إِنَّكَ أَنتَ الْأَعْلَىٰ ﴿٦٨﴾ وَأَلْقِ مَا فِي يَمِينِكَ تَلْقَفْ مَا صَنَعُوا ۖ إِنَّمَا صَنَعُوا كَيْدُ سَاحِرٍ ۖ وَلَا يُفْلِحُ السَّاحِرُ حَيْثُ أَتَىٰ ﴿٦٩﴾ فَأُلْقِيَ السَّحَرَةُ سُجَّدًا قَالُوا آمَنَّا بِرَبِّ هَارُونَ وَمُوسَىٰ ﴿٧٠﴾} صدق الله العظيم [طه].
واتە/ موسا وتی نه‌خێر؛ ئێوه له پێشدا ده‌ست پێ بکه‌ن جا هه‌ر ده‌ستیان پێکرد په‌ت و گوریس و دارو چێوه‌کانیان وا ده‌هێنرایه به‌رچاوی به‌هۆی جادوویانه‌وه‌ بێگومان به‌خێرایی ده‌ڕوات (66) ئه‌وسا موسا هه‌ستی کرد به ترسێک له دڵ و ده‌روونیدا (67) (ئێمه‌ش نیگامان بۆ کرد) وتمان مه‌ترسه و دڵنیابه چونکه به‌ڕاستی هه‌ر تۆ به‌رزو سه‌رکه‌توویت (68) ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستی ڕاستتدایه (واته عساکه‌ت)فڕێی بده‌ هه‌رچی ئه‌وان کردوویانه ده‌یماشێته‌وه و قووتی ده‌دات چونکه بێگومان ئه‌وه‌ی کردوویانه ته‌نها فێڵ و ته‌ڵه‌که‌ی جادووگه‌ره‌ جادووگه‌ریش بۆ هه‌ر کوێ بچێت و هه‌رچی بکات سه‌رکه‌توو نابێت (69) ئه‌وسا ئیتر جادووگه‌ران خران به ڕووداو سوژده‌یان برد بۆ اللە (ڕاستییان بۆ ده‌رکه‌وت) وتیان ئیتر ئێمه باوه‌ڕێکی به‌تینمان هێناوه به‌په‌روه‌ردگاری هاروون و موسا (70).

وە ئەو شک و گومانەی کەوا شەیتان خستیە ئاوات و خۆزگەکەی موسا لەدوای ئەوەبوو کەوا اللە ھیدایەتی دابوو بۆ حەق و تایبەتی کردبوو بە نەفسی خۆی و ڕەوانەی کردبوو بۆ لای فیرعەون بە پێغەمبەرێتی لەدوای دەعوەو بانگەوازکردن جا شەیتان شک و گومانێکی فڕێدایە ناو ئاوات و خۆزگەکەیەوە پاشانیش اللە ئایەت و نیشانەکانی خۆی بۆ دەەرخست، ھەرلەبەرئەوەش اللە ی گەورە دەفەرموێت: {فَأَوْجَسَ فِي نَفْسِهِ خِيفَةً مُّوسَىٰ ﴿٦٧﴾ قُلْنَا لَا تَخَفْ إِنَّكَ أَنتَ الْأَعْلَىٰ ﴿٦٨﴾ وَأَلْقِ مَا فِي يَمِينِكَ تَلْقَفْ مَا صَنَعُوا ۖ إِنَّمَا صَنَعُوا كَيْدُ سَاحِرٍ ۖ وَلَا يُفْلِحُ السَّاحِرُ حَيْثُ أَتَىٰ ﴿٦٩﴾ فَأُلْقِيَ السَّحَرَةُ سُجَّدًا قَالُوا آمَنَّا بِرَبِّ هَارُونَ وَمُوسَىٰ ﴿٧٠﴾} صدق الله العظيم.
واتە/ ئه‌وسا موسا هه‌ستی کرد به ترسێک له دڵ و ده‌روونیدا (67) (ئێمه‌ش نیگامان بۆ کرد) وتمان مه‌ترسه و دڵنیابه چونکه به‌ڕاستی هه‌ر تۆ به‌رزو سه‌رکه‌توویت (68) ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستی ڕاستتدایه (واته عساکه‌ت)فڕێی بده‌ هه‌رچی ئه‌وان کردوویانه ده‌یماشێته‌وه و قووتی ده‌دات چونکه بێگومان ئه‌وه‌ی کردوویانه ته‌نها فێڵ و ته‌ڵه‌که‌ی جادووگه‌ره‌ جادووگه‌ریش بۆ هه‌ر کوێ بچێت و هه‌رچی بکات سه‌رکه‌توو نابێت (69) ئه‌وسا ئیتر جادووگه‌ران خران به ڕووداو سوژده‌یان برد بۆ اللە (ڕاستییان بۆ ده‌رکه‌وت) وتیان ئیتر ئێمه باوه‌ڕێکی به‌تینمان هێناوه به‌په‌روه‌ردگاری هاروون و موسا (70).

وەلەپاش ئەوە دێینە سەر پێغەمبەری اللە عوزەیری ئیماندار کەوا بەلای ئاوەدانیەکدا تێپەڕبوو کەوا خانووەکانی داتەپیوو ڕوخابوون بەسەریەکدا جا شەیتان شک و گومانێکی خستە ئاوات و خۆزگەکەی لەدوای ئەوەی اللە ھیدایەتی دابوو بۆ حەق و وتی: چۆن اللە ئەھلی ئەم ئاوەدانیە زیندوو دەکاتەوە لەدوای مردنەکەیان؟ جا لەپاش ئەوە اللە سەد ساڵ مراندی بەخۆی و گوێدرێژەکەیەوە پاشان زیندووی کردەوە تا اللە ئایەت و نیشانەکانی خۆی بۆ دەربخات و چەسپاوی بکات جا نیشانیدا کەوا چۆن ئەوە دەکات جا ئەوی زیندووکردەوەو پاشانیش گوێدرێژەکەی زیندووکردەوە لەکاتێکدا سەیری دەکرد وەفەرمووی سەیری ئێسکەکەی بکە چۆن بەگۆشت دایدەپۆشین جا کە ئەوەی بۆ ڕوونبوویەوە عوزەیر وتی ئێستا دەزانم کەوا اللە بەسەر ھەموو شتێکدا بەتوانایە. اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {أَوْ كَالَّذِي مَرَّ عَلَىٰ قَرْيَةٍ وَهِيَ خَاوِيَةٌ عَلَىٰ عُرُوشِهَا قَالَ أَنَّىٰ يُحْيِي هَـٰذِهِ اللَّـهُ بَعْدَ مَوْتِهَا ۖ فَأَمَاتَهُ اللَّـهُ مِائَةَ عَامٍ ثُمَّ بَعَثَهُ ۖ قَالَ كَمْ لَبِثْتَ ۖ قَالَ لَبِثْتُ يَوْمًا أَوْ بَعْضَ يَوْمٍ ۖ قَالَ بَل لَّبِثْتَ مِائَةَ عَامٍ فَانظُرْ إِلَىٰ طَعَامِكَ وَشَرَابِكَ لَمْ يَتَسَنَّهْ ۖ وَانظُرْ إِلَىٰ حِمَارِكَ وَلِنَجْعَلَكَ آيَةً لِّلنَّاسِ ۖ وَانظُرْ إِلَى الْعِظَامِ كَيْفَ نُنشِزُهَا ثُمَّ نَكْسُوهَا لَحْمًا ۚ فَلَمَّا تَبَيَّنَ لَهُ قَالَ أَعْلَمُ أَنَّ اللَّـهَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ ﴿٢٥٩﴾} صدق الله العظيم [البقرة].
واتە/ یاخود وه‌ک ئه‌و که‌سه‌ی تێپه‌ڕی به‌لای شارۆچکه‌یه‌کدا که هه‌موو خانووه‌کانی به‌سه‌ر سه‌قفه‌کانیدا ته‌پی بوون له‌به‌ر خۆیه‌وه وتی ئاخۆ اللە ی گه‌وره چۆن خه‌ڵکی ئه‌م شارۆچکه‌یه دوای مردنیان زیندوو ده‌کاته‌وه‌؟ یه‌کسه‌ر اللە ی گه‌وره سه‌د ساڵ مراندی و پاشان زیندووی کرده‌وه و پێی فه‌رموو: چه‌ند مایته‌وه‌؟ وتی ڕۆژێک یان که‌متر له ڕۆژێک ماومه‌ته‌وه‌، (اللە) فه‌رمووی نه‌خێر ئه‌وه سه‌د ساڵت پێچووه‌ جا ته‌ماشای خواردن و خواردنه‌وه‌که‌ت بکه (له‌و ماوه درێژه‌دا) نه‌گۆڕاوه و تێک نه‌چووه‌ ته‌ماشای گوێدرێژه‌که‌شت بکه‌ (بۆیه ئه‌مه‌مانکرد) تا به‌م به‌سه‌رهاته بتکه‌ینه موعجیزه بۆ خه‌ڵکی، جا سه‌یری ئێسکه‌کانی (گوێدرێژه‌که‌ت بکه‌) چۆن به‌رزیان ده‌که‌ینه‌وه و به‌یه‌که‌وه‌یان ده‌به‌ستین و پاشان به‌گۆشت دایانده‌پۆشین کاتێک بینی و بۆی ده‌رکه‌وت وتی چاک ده‌زانم و دڵنیام به‌ڕاستی اللە ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه‌.

جا لەپاش ئەوە دێینە سەر دواھەمین و خاتەمی نێردراوو پێغەمبەرەکان محمد پێغەمبەری اللە - صلّى الله عليه و آله وسلّم -لەدوای ئەوەی کەوا اللە بینی سەری لێشێواوە جا دەگەڕێت بەدوای حەق و ڕاستیداو نەیدەزانی کامیان لەسەر حەقن تا شوێنی بکەوێت، ئایا گەلەکەی خۆی یان نەصاراکان یان یەھود؟ جا خۆی دابڕی بوو لەخەڵکی لە ئەشکەوتدا بیری دەکردەوەو لە اللە ی دەویست کەوا ھیدایەتی بدات بۆ حەق جا ئەو لەسەر گومڕایی نەبوو لەبەرئەوەی بتەکانی نەدەپەرست وە ملیشی نەدابوو بەلای نەصرانیدا نە بە لای یەھودیش بەڵام ئەو سەری لێشێوابوو لەڕێگای حەق وە ھیچی تری نەدەویست تەنھا حەق نەبێت جا لەپاش ئەوەش اللە ھیدایەتیدا بۆ لای حەق، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَوَجَدَكَ ضَالًّا فَهَدَىٰ ﴿٧﴾} [الضحى].
واتە/ ئه‌ی سه‌رگه‌ردان و سەرلێشێواو نه‌بوویت و نه‌ت ده‌زانی چی بکه‌یت هیدایه‌تی دایت و ڕێنموویی کردیت؟.

جا اللە ھەڵیبژاردو ھیدایەتی دا بۆ لای حەق و وەحی کرد بۆی بەحەق لەڕێی جبریل عليه الصلاة والسلام و ڕەوانەی کرد بۆ لای خەڵکی بەپێغەمبەرێتی کەوا بانگەوازی دەکردن بۆ لای حەق بەڵام ئەو بیروباوەڕێکی بۆ دروستبوو بەوەی کەوا تازە شک و گومانێکی بۆ دروست نابێت دەربارەی حەق لەدوای ئەوەی اللە ھیدایەتی داوە بۆ لای خۆی جا اللە لێرەدا ویستی دەرس و وانەیەکی فێربکات دەربارەی عەقیدەو بیروباوەڕی زانستی ھیدایەت.

جا قەومەکەی پێیان وت بەڕاستی ئەوە یەکێک له پەرستراوەکانمان به‌خراپ ده‌ستیان لێ وه‌شاندوویت بە مەس و زیانی شەیتان جا ئەوە ئەو شەیتانەیە کەوا وەحی بۆت کردووە جا محمد پێغەمبەری اللە شک و گومانی بۆ دروست بوو -صلّى الله عليه وآله وسلّم - بەوەی کەو ئەوکەسەی قسەی لەگەڵ کردووە بەڵکو لەشەیتانەکان بێت جا ئەو شک و گومانەی بۆ ھیچ یەکێک دەرنەخست لەکاتێکدا نەخوێندەواربوو نە دەیخوێندەوەو نە دەشینووسی، ئەوەش لەبەرئەوەی گەلەکەی پێیان دەوت: "بەڕاستی ئەوەی کەوا قسەت لەگەڵ دەکات شەیتانە نەک فریشتە" بەھۆی پشتھەڵکردنی لە پەرستراوەکانیان ھەر لەبەرئەوەش اللە وەڵامی لەسەردانەوە لەگەڵ ھۆشیارکردنەوەو ووریاکردنەوەی بۆ پێغەمبەرەکەی لەوەی کەوا اللە ی گەورە دەفەرموێت: {وَمَا تَنَزَّلَتْ بِهِ الشَّيَاطِينُ ﴿٢١٠﴾ وَمَا يَنبَغِي لَهُمْ وَمَا يَسْتَطِيعُونَ ﴿٢١١﴾ إِنَّهُمْ عَنِ السَّمْعِ لَمَعْزُولُونَ ﴿٢١٢﴾ فَلَا تَدْعُ مَعَ اللَّـهِ إِلَـٰهًا آخَرَ فَتَكُونَ مِنَ الْمُعَذَّبِينَ ﴿٢١٣﴾} صدق الله العظيم [الشعراء].
واتە/ دڵنیابن وه‌نه‌بێت شه‌یتانه‌کان بەسەریدا دابەزیبن (ئەوان ئایەتەکانی اللە یان پێوتبێت) (210) شتی وا به‌وان ناکرێت و هه‌رگیز ناتوانن به کاری وا هه‌ستن (211) بێگومان ئه‌و شه‌یتانانه له بیستنی وه‌حی و فه‌رمانه‌کانی اللە که ڕاده‌گه‌یه‌نرێت به فریشته‌کان دوور و به‌رکه‌نارن (212) که‌واته له‌گه‌ڵ اللە دا هانا و هاوار بۆ به‌ناو پەرستراوێکی تر مه‌به‌ چونکه به‌هۆی ئه‌وه‌وه تۆش له سزا دراوان ده‌بیت (213).

بەڵام محمد پێغەمبەری اللە وێنەی وەکو ئیبراھیم بوو کەوا دەیویست دڵەکەی ئۆقرە بگرێت، اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {فَإِن كُنتَ فِي شَكٍّ مِّمَّا أَنزَلْنَا إِلَيْكَ فَاسْأَلِ الَّذِينَ يَقْرَءُونَ الْكِتَابَ مِن قَبْلِكَ ۚ لَقَدْ جَاءَكَ الْحَقُّ مِن رَّبِّكَ فَلَا تَكُونَنَّ مِنَ الْمُمْتَرِينَ ﴿٩٤﴾} صدق الله العظيم [يونس].
واتە/ جا ئه‌گه‌ر تۆ ده‌رباره‌ی ئه‌و شتانه‌ی که بۆمان دابه‌زاندوویت له شک و گوماندایت ئه‌وه پرسیار بکه له‌و که‌سانه‌ی که پێش تۆ له کتێبە ئاسمانیەکان شاره‌زان و ده‌یخوێننه‌وه‌ سوێند بێت به‌ڕاستی حه‌ق و ڕاستیت له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه بۆ هاتووه‌ که‌وابوو به‌هیچ شێوه‌یه‌ک گومانت نه‌بێت و مه‌چۆره ڕیزی گوماندارانه‌وه‌.

بەڵام محمد پێغەمبەری اللە - صلّى الله عليه وآله وسلّم - لەوانەی نەپرسی کەوا کتێبی ئاسمانیان پێدراوە بەڵکو گەڕایەوە لای اللە بەملکەچ ی و دڵسۆزی بۆی و دەیھەویست کەوا بە دڵنیایی و زانستی یەقینەوە بزانێت ئەو لەسەر حەقێکی ئاشکرایە، جا لەپاش ئەوە اللە جبریلی بۆ ڕەوانەکرد عليه الصلاة والسلام بۆ داوەت کردن و بانگھێشت کردنی لەلای پەروەردگارەکەی تا بە چاوی دڵنیایی و سەریەوە ئاگری دۆزەخ و ئەوەشی کەوا تێیدایە ببینێت لەوانەی کەوا حەقیان بەدرۆ خستۆتەوە لەلای پەروەردگارەکەیان لە ئومەتەکانی پێشوتر وە بەھەشتیشی نیشان دا لەگەڵ ئەوانەشی کەوا تێیدان لە اللە ترس و پارێزگارەکان وە اللە ئایەت و نیشانە گەورەکانی خۆی نیشاندا تا دڵەکەی ئۆقرە بگرێت بەوەی کەوا بەڕاستی ئەو لەسەر حەقێکی ئاشکرایە، اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {لَقَدْ رَأَىٰ مِنْ آيَاتِ رَبِّهِ الْكُبْرَىٰ ﴿١٨﴾} صدق الله العظيم [النجم].
واتە/ بێگومان پێغه‌مبه‌ر له‌و شه‌وه‌دا له‌به‌ڵگه و نیشانه و موعجیزه گه‌وره‌کانی په‌روه‌ردگاری بینیووه‌ به‌چاوی سه‌ری.

کەواتە اللە ئایەت و نیشانەکانی خۆی بۆ بڕیاداو دەریخست و چەسپاندی بۆ
پێغەمبەرەکەی وە لەئایەت و نیشانە گەورەکانی خۆی نیشاندا لەشەوی ئیسراو میعراج بۆ لای درەختی سیدرەتولمونتەھا جا اللە دڵەکەی پاک و خاوێن کردەوە لە شک و گومان بەتەواوی، جا ھەرئەوەشە بەیان و ڕوونکردنەوە حەقەکەی ئەو فەرمووەیەی اللە ی گەورە: {وَمَا أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ مِن رَّسُولٍ وَلَا نَبِيٍّ إِلَّا إِذَا تَمَنَّىٰ أَلْقَى الشَّيْطَانُ فِي أُمْنِيَّتِهِ فَيَنسَخُ اللَّـهُ مَا يُلْقِي الشَّيْطَانُ ثُمَّ يُحْكِمُ اللَّـهُ آيَاتِهِ ۗ وَاللَّـهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ ﴿٥٢﴾} صدق الله العظيم [الحج].
واتە/ پێش تۆ هیچ پێغه‌مبه‌رێکی په‌یامدار بەکتێب و پێغەمبەری بێ کتێبمان ڕه‌وانه نه‌کردووه سەرەتا ئاواتی نه‌خواستبێت (بەوەی اللە ھیدایەتی بدات جا لەدوای ئەوەی اللە ھیدایەتیداوە وای زانیوە جارێکی تر قەت گومڕا نابێتەوە بەڵام اللە ویستویەتی وانەیەکی پێبدات تا بزانێت ھیدایەت و دڵی ئینسان بەدەست اللە یە نەک بەدەست خۆی) جا شه‌یتان شتی نابه‌جێی فڕێداوەتە ناو ئاواته‌ی‌ پاشان اللە س فریای که‌وتووه جا ئه‌وه‌ی شه‌یتان فڕێی داوه‌ته ناو ئاواته‌که‌یه‌وه‌ وێنەی گرتۆتەوە‌ لە (کتێبی کردەوەکانی) له‌وه‌ودوا اللە ی گه‌وره ئایه‌ت و فه‌رمانه‌که‌ی خۆی چه‌سپاو دامه‌زراو کردووه‌و بۆی و ڕوونیکردۆتەوە اللە ش خۆی زاناو دانایه‌.

وسلامُ على المرسَلين، والحمدُ للهِ ربّ العالمين ..
براتان؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
_________________

[ لمزيد من التفصيل الهامّ حول الفتوى المتعلقة باسم نبيّ الله الذي أماته مائة عام ثم بعثه، نرجو الدخول للرابط التالي ]
https://mahdialumma.net./showthread.php?t=38644