ئیمام ناصر محمد يەمانی
30 - 07 - 1428 ک
14 - 08 - 2007 مـ
10:47 ئێوارە

[ لمتابعة رابط المشاركـــــــــــــة الأصليّة للبيــــــــــــــان ]
https://mahdialumma.net./showthread.php?t=1258
ـــــــــــــــــــ

بەیانی مەھدی چاوەڕوانکراو بەحەقیقەتە ھەرە گەورەکە..

بسم الله الرحمن الرحيم
لە بەندەی نیعمەتە ھەرەگەورەکە (عبد النّعيم الأعظم) مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی خەلیفەی اللە لەسەر ئومەتەکان لە مێشوولەوە بۆ گەورەتر بۆ ھەموو ئومەتەکان، ھەمیشە سورم لەسەر ئەوەی ھیچ نەڵێم لەسەر اللە تەنھا حەق و ڕاست نەبێت جا ئەوەی ویستی با ئیمان بێنێت ئەوەشی ویستی با کوفربکات، وە اللە ش بەعەبدەکەی کەسانێکی زۆر ھیدایەت دەدات و کەسانێکی زۆریش گومڕادەکات کەسیش گومڕا نابێت پێی تەنھا فاسقەکان نەبن لەشەیتانە جن و ئینسانەکان ئەوانەی کەوا پەیمانی اللە ھەڵدەوەشێننەوە لەدوای بەستنی وە ئەو پەیوەندیەش دەپچڕێنن کەوا اللە فەرمانی دابوو بە گەیاندنی وە خراپەو فەسادیش لەزەویدا ئەنجام دەدەن ئەوانەش بریتین لە دۆڕاوو خەسارەتمەندەکان جا دواتر اللە ئەوانە گومڕا دەکات بە دوعای عەبدەکەی جا ئیمان ناھێنن ھەتا سزایەکی بەئێش و ئازار دەبینن، ئەوەش لەبەرئەوەی ئەوان لادەدەن لەڕێگای حەق لەبەرئەوەی دەزانن ئەوە حەقە لەپەروەردگارەکەیانەوە ھەر لەبەرئەوەش بەدوای ئەو ڕێگایە ناکەون و نایگرنە بەر وەئەگەر بێتو ڕێگای گومڕایی و بەتاڵیش ببینن ئەوا دەیگرنە بەرو بەدوای دەکەون وە بەخوارو خێچی دەیگرن لەکاتێکیشدا دەزانن، وە محمد پێغەمبەری اللە ش دەناسنەوە ھەروەکو چۆن منداڵەکانی خۆیان دەناسنەوە پێشی کافرو بێباوەڕن، وە کەلام و فەرموودەی اللە ش دەشێوێنن لەدوای ئەوەی تێیدەگەن درۆش لەسەر اللە دەکەن لەکاتێکیشدا دەزانن درۆ دەکەن، جا یەکسانە بۆیان ئاگادارو ووریایان بکەیەوە یان ئاگادارو وریایان نەکەیەوە ئیمان ناھێنن، جا چۆن حەزو تەماحی ئیمان و باوەڕیان لێبکەم تا ئەوکاتەی کەوا ڕێگای حەق و بەتاڵیان بۆ ڕووندەبێتەوە جا کە حەقەکە دەبینن نایگرنە بەر وەئەگەر ڕێگای بەتاڵیش ببینن دەیگرنە بەر؟ جا چەندە خراپە ئەو ئیمانەی کەوا بەو شێوەیە فەرمانیان پێدەکات بەڕاستی ئەوانە گەلێکی موجریم و تاوانکارن.

وە داواو نزاش لەپەروەردگارەکەم دەکەم بەحەقی ئەوەی کەوا ھیچ پەرستراوێک نیە جگە لەئەو نەبێت وە بەحەقی ئەو ڕەحمەت و میھرەبانیەی کەوا لەسەر نەفسی خۆی نووسیویەتی کەوا ئەوان لێی بێ ئومێدبوونە وە بەحەقی گەورەیی نیعمەتی ڕازی بوونی نەفسی خۆی کەوا ئەوان ڕقیان لێیەتی و دەیانەوێت کەوا غەزەب و توڕەییەکەی بەدەست بھێنن جا ڕەجاو ‌ئومێد دەکەم بەوەی کەوا من به‌ته‌مایمە له‌لایه‌ن اللە وە لەکاتێکدا ئه‌وان به ته‌مای نین بەوەی کەوا ھەڵیان بکێشێت لەسەر زەوی وەکو ئەو دره‌ختە زۆر پیس و بێ سوودەی‌ که هه‌ڵکێشرابێت و له‌سه‌ر ڕووکاری زه‌وی فڕێ درابێت و به‌هیچ بارێکدا خۆی نه‌گرێت، وە بەوەی کەوا من و ھەموو موسڵمانان لەسەر گوفتاری بەجێ و دروست پایه‌دارو جێگیر بکات لەژیانی دنیاو لەو ڕۆژەش کەوا شاھێده‌کان شاھێدی ده‌ده‌ن ئەو ڕۆژەی کەوا زاڵم و ستەمکارەکان بەھانەو پاکانەو عوزرھێنانەوە سودیان پێناگەیەنێت و مۆڵەتیشیان نادرێت و بەچاوی ڕەحمەت و میھرەبانیش تەماشایان ناکرێت.

وەئەو قسەیەش دەکەم ھەروەک نوح علیە الصلاة والسلام کردی لەدوعاکەی بۆ پەروەردگاری بەوەی کەوا اللە یە ئه‌گه‌ر تۆ وازیان لێ بهێنیت هه‌رچی به‌نده‌کانی تۆیه گومڕای ده‌که‌ن و که‌سیشیان لێنابێت مه‌گه‌ر خراپه‌کار و تاوانبار و بێباوەڕ نه‌بێت.

وەئەی خەڵکینە بەڕاستی من خەلیفەی اللە م بەسەر ئێوەو بەسەر ھەموو ئەو ئومەتانەش کەوا دەڕۆن لەسەر پێ یان دەفڕن ھەر لە مێشولەوە تا گەورەتر جا پەروەردگارم وەسیلەکەی فێرکردووم لەسەر ئەوەش نمونەیەکتان بۆ دەھێنمەوە: جا ئەگەر بێتو یەکێکتان پلە ھەرە بەرزو بڵندەکەی بەھەشت بەدەست بھێنێت (الدرجة العالية الرفيعة) لەلای اللە ی خاوەن عەرشی گەورە جا اللە مەلەکوتی دنیاو ئاخیرەت و موڵک و مەلەکوتی ھەموو شتێکیشی پێبدات لەوەی کەوا لەسەر پێ دەڕوات یان بفڕێت وە کردیشی بە نھێنی ئەو ڕەحمەتەی کەوا لەسەر نەفسی خۆی نوسیویەتی، جا ئەوەی کەوا داخلی ناو بازنەی موڵکەکەی بوبێت رزگاریان بوبێت لەئاگر پاشان اللە بەتەنھا یەک مێشولەی دواخستبێت لەموڵکەکەی جا خستبێتیە ناو ئاگرەوە پاشان دەربارەی ئەوە قسەی لەگەڵ پەروەردگارەکەی کردبێت جا ئەویش پێی فەرمووبێت: لەھەموو ئەو مەلەکوتەی پەروەردگارەکەت تەنازول بکە کەوا تۆم کردووە بە خەلیفە لەسەری جا بیدە بەیەکێک لە عەبدەکانم جا بیکە بەفیدیە وەکو گۆڕینەوەیەک لەبەرامبەر ئەو مێشولەیەی کەوا دوام خستووە لە موڵکەکەت کەوا خستومەتە ناو ئاگری دۆزەخەوە! (واتە ئەگەر اللە ھەموو مەلەکوتەکەی خستبێتە ژێر ڕەحمەتەکەی خۆیەوە جا ھەمووی بدات بەیەکێک لەئێوە بەتەنھا یەک مێشولە نەبێت پاشان ئەو کەسەش بڵێت پەروەردگارا ئەم مێشولەیەش دەربھێنەو بیخە ناو ڕەحمەتەکەی خۆتەوە جا بیخە ناو ئەو مەلەکوتەی کەوا منیت کردووە بەخەلیفە لەسەری جا ئەگەر اللە ی گەورە پێی بڵێت بەو مەرجە ئەوە دەکەم ئەگەر بێتو تەنازول لەھەموو ئەو مەلەکوتەی پێمداوی بکەی و بیدەی بە یەکێکی تر ئینجا ئەو مێشولەیە دەردەھێنم لە دۆزەخ و دەیخەمە ناو ڕەحمەتەکەی خۆمەوە) جا کێ ھەیە لەئێوە تەنازول لەپلەی خەلافەتی ھەموو مەلەکوت بکات تا بیکات بەفیدیە وەکو گۆڕینەوەیەک بەو مێشولەیە لەئاگری دۆزەخدا؟ وەلەبەرچیش ئەوە دەکات؟ جا لەوەدا نھێنی ئەو وەسیلەیە ھەیە کەوا اللە فێری مەھدی چاوەڕوانکراوی کردووە بۆ ھاتنەجێی ناوی ھەرە گەورەی اللە (اسم الله الأعظم) وەلەوەشدا نھێنیە گەورەکە ھەیە بۆ شەئن و کاروبارو بانگەوازەکەی مەھدی چاوەڕوانکراو، لەوەی کەوا اللە نموونەی ھێناوەتەوە دەربارەی نھێنی کاروبارو بانگەوازەکەی لە قورئانی گەورەدا بۆ ئەوگەلەی کەوا ئیمان دەھێنن وە بە مەھدیەوە کەسانێکی زۆر ھیدایەت دەدات و کەسانێکی زۆریش گومڕا دەکات، وەئەوانەشی کەوا گومڕایان دەکات پێی دوو ژیان و دوو مردن و دوو زیندوو کردنەوەیان ھەیە، بەڵام زۆربەی خەڵکی نازانن. اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {إِنَّ اللَّـهَ لَا يَسْتَحْيِي أَن يَضْرِ‌بَ مَثَلًا مَّا بَعُوضَةً فَمَا فَوْقَهَا فأمّا الذين آمنوا فَيَعْلَمُونَ أَنَّهُ الحقّ مِنْ رَبِّهِم وَأَمَّا الَّذِينَ كَفَرُ‌وا فَيَقُولُونَ مَاذَا أَرَ‌ادَ اللَّـهُ بِهَـٰذَا مَثَلًا ۘ يُضِلُّ بِهِ كثيراً وَيَهْدِي بِهِ كثيراً وَمَا يُضِلُّ بِهِ إِلَّا الْفَاسِقِينَ ﴿٢٦﴾ الَّذِينَ يَنقُضُونَ عَهْدَ اللَّـهِ مِن بَعْدِ مِيثَاقِهِ وَيَقْطَعُونَ مَا أَمَرَ‌ اللَّـهُ بِهِ أَن يُوصَلَ وَيُفْسِدُونَ فِي الْأَرْ‌ضِ أُولَـٰئِكَ هُمُ الْخَاسِرُ‌ونَ ﴿٢٧﴾ كَيْفَ تَكْفُرُ‌ونَ بِاللَّـهِ وَكُنتُمْ أَمْوَاتًا فَأَحْيَاكُمْ ثُمَّ يُمِيتُكُمْ ثُمَّ يُحْيِيكُمْ ثُمَّ إِلَيْهِ تُرْ‌جَعُونَ ﴿٢٨﴾} صدق الله العظيم [البقرة].
واتە/ به‌ڕاستی اللە باكی نیه‌و نه‌نگ نیه بەلایەوەو شەرم ناکات هه‌ر نموونه‌یه‌ك بهێنێته‌وه به مێشوله‌یه‌ك یان لەسەرووی ئەو گه‌وره‌تر جا ئه‌وانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه‌ ئه‌وه چاك ده‌زانن ئه‌م نمونه‌یه ڕاسته و له لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه‌یه‌ ئه‌وانه‌ش كافرو بێ باوه‌ڕن ده‌ڵێن اللە مه‌به‌ستی چی بوو له‌م نموونه‌یه‌دا؟ (اللە ی گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت) زۆرێكی پێ گومڕا ده‌كات و زۆرێكی تریشی پێ هیدایه‌ت و ڕێنمووی ده‌كات به‌ڵام دیاره جگه له لارو وێرو یاخی و تاوانباران و فاسقەکان نەبن كه‌سی تر گومڕا ناكات(26) ئه‌وانه‌ی په‌یمانی اللە هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه و په‌یڕه‌وی ناكه‌ن له‌دوای به‌هێزو پته‌و بوون و بەستنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ش ده‌پسێنن كه اللە فه‌رمانی گه‌یاندنی داوه‌ له‌زه‌ویشدا تاوان و خراپەو فەسادی ده‌کەن ئا ئه‌وانه بریتین لە زه‌ره‌رمه‌ند و خه‌ساره‌تمه‌ندەکان (27) ‌ چۆن بێ بڕوا ده‌بن به اللە له‌كاتێكدا ئێوه مردن پاشان زیندووتان ده‌كاته‌وه‌ پاشان دەتانمرێنێتەوە پاشانیش زیندووتان دەکاتەوە ئه‌وسا هه‌ر بۆ لای ئه‌ویش ده‌برێنه‌وه‌ (28).

جا وەڵامەکەشیان لە شوێنێکی ترە لەقورئانی گەورە: {قَالُوا رَ‌بَّنَا أَمَتَّنَا اثْنَتَيْنِ وَأَحْيَيْتَنَا اثْنَتَيْنِ فَاعْتَرَ‌فْنَا بِذُنُوبِنَا فَهَلْ إِلَىٰ خُرُ‌وجٍ مِّن سَبِيلٍ ﴿١١﴾} صدق الله العظيم [غافر].
واتە/ (لەرۆژی دوایی لەدۆزەخدا) ده‌ڵێن په‌روه‌ردگارا تۆ دووجار ئێمه‌ت مراندووه و دووجار ئێمه‌ت زیندوو کردۆته‌وه ئایا چاره‌سه‌رو ڕێبازێک نیه‌ بۆ ڕزگاریمان؟ ١١.

جا با ئەوانە گومڕاتان نەکەن ئەی گەلی موسڵمانان و نەصاراکان وە نه‌که‌ن مه‌یلی دڵتان له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا بێت ئەوەی کەوا مه‌یلی دڵیان له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا بێت ئەوا لەوانەو دواتر سزای دوو ژیان و دوو مردنی دەبێت، تەنانەت ئەگەر محمد پێغەمبەری اللە ش مه‌یلی دڵی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا بوایە - صلّى الله عليه وآله وسلم - و قسەی ھەڵبەستابایە لەسەر اللە وەکو ئەوان ئەوا اللە سزای دوو ژیان دوو مردنی پێ دەچەشت بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرممدەیەی اللە ی گەورە: {وَإِن كَادُوا لَيَفْتِنُونَكَ عَنِ الَّذِي أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ لِتَفْتَرِ‌يَ عَلَيْنَا غَيْرَ‌هُ وَإِذًا لَّاتَّخَذُوكَ خَلِيلًا ﴿٧٣﴾ وَلَوْلَا أَن ثَبَّتْنَاكَ لَقَدْ كِدتَّ تَرْ‌كَنُ إِلَيْهِمْ شيئاً قَلِيلًا ﴿٧٤﴾ إِذًا لَّأَذَقْنَاكَ ضِعْفَ الْحَيَاةِ وَضِعْفَ الْمَمَاتِ ثُمَّ لَا تَجِدُ لَكَ عَلَيْنَا نَصِيرً‌ا ﴿٧٥﴾} صدق الله العظيم [الإسراء].
واتە/ ئەوانە خه‌ریک بوو تۆ لابده‌ن له‌وه‌ی که به‌وه‌حی و نیگا بۆمان ڕه‌وانه کردوویت تاشتێکی ترمان بۆ هه‌ڵببه‌ستیت و شێوازی کارو بانگه‌وازت بگۆڕیت ئیتر ئه‌و کاته ئه‌گه‌ر به‌قسه‌ی ئه‌وان بکه‌یت ئه‌وان تۆ ده‌که‌نه هاوه‌ڵ و خۆشه‌ویستی خۆیان (73) خۆ ئه‌گه‌ر ئێمه تۆمان پایه‌دارو دامه‌زراو نه‌کردایه‌ ئه‌وه به‌ڕاستی نزیك بوویت که‌مێک به لایاندا مه‌یل بکه‌یت و به‌دڵی ئه‌وان بکه‌یت (74) ئه‌و کاته ئیتر دووسخای ژیان و دوو سزای مردنمان پێ ده‌چه‌شتیت، پاشان که‌سیشت ده‌ست نه‌ده‌که‌وت فریات بکه‌وێت و له‌ده‌ستی ئێمه ڕزگارت بکات (75).

ئەی گەلی موسڵمانان ئەی ئایا ئێوە چاوەڕێی پیاوێکی صالح و چاکەکار ناکەن ببێت بە ئیمام بۆ ئومەت کەوا اللە پێی ھەموو خەڵکی ھیدایەت بدات جگە لە شەیتانە جن و ئینسانەکان نەبن ئەوانەی لەوساتەی کەوا دەیبینن دەرکەوتووە لەبەرئەوەی ئەوان دەزانن بەوەی کەوا ئەو مەھدی چاوەڕوانکراوەو دەڵێن: {مَاذَا أَرَ‌ادَ اللَّـهُ بِهَـٰذَا مَثَلًا}؟

ئەوەش لەبەرئەوەی ئەوان ئیمانیان بەقورئان ھەیە بەوەی کەوا لەلایەن اللە وەیە نەوەک ھەڵبەستراو بێت ھەرلەبەرئەوەشە کەوا دەڵێن: {مَاذَا أَرَ‌ادَ اللَّـهُ بِهَـٰذَا مَثَلًا}؟
واتە/ اللە مه‌به‌ستی چی بوو له‌م نموونه‌یه‌دا؟.

لەبەرئەوەی ئەوان دەبینن کەوا بەڵاو موسیبەتەکەیان دێتەجێ لەدوای ئەم نموونەیە کەوا نھێنی مەھدی چاوەڕوانکراوی تێدایە کەوا خود پێی گومڕایەکان لە ھەموو خەڵکی پێ ھیدایەت دەدات جگە لە شەیتانەکان نەبن لە جن و ئینسانەکان جا اللە پێی خەڵکی دەکات بەیەک ئومەتی ئیسلامی لە خەلافەتی زەوی جا زەوی پڕدەکات لە دادپەروەری ھەروەکو چۆن پڕ بووە لە جەورو ستەم.

جا بەباشی لەئایەتەکە ووردببنەوە ئەی گەلی موسڵمانان بەڵکو بزانن بەوەی کەوا بەڕاستی من مەھدی چاوەڕوانکراوم بەڵکو سەرکەوتوو سەرفراز بن، جا ووردببنەوە: {إِنَّ اللَّـهَ لَا يَسْتَحْيِي أَن يَضْرِ‌بَ مَثَلًا مَّا بَعُوضَةً فَمَا فَوْقَهَا فأمّا الذين آمنوا فَيَعْلَمُونَ أَنَّهُ الحقّ مِنْ رَبِّهِم وَأَمَّا الَّذِينَ كَفَرُ‌وا فَيَقُولُونَ مَاذَا أَرَ‌ادَ اللَّـهُ بِهَـٰذَا مَثَلًا ۘ يُضِلُّ بِهِ كثيراً وَيَهْدِي بِهِ كثيراً وَمَا يُضِلُّ بِهِ إِلَّا الْفَاسِقِينَ ﴿٢٦﴾ الَّذِينَ يَنقُضُونَ عَهْدَ اللَّـهِ مِن بَعْدِ مِيثَاقِهِ وَيَقْطَعُونَ مَا أَمَرَ‌ اللَّـهُ بِهِ أَن يُوصَلَ وَيُفْسِدُونَ فِي الْأَرْ‌ضِ أُولَـٰئِكَ هُمُ الْخَاسِرُ‌ونَ ﴿٢٧﴾} صدق الله العظيم [البقرة].
واتە/ به‌ڕاستی اللە باكی نیه‌و نه‌نگ نیه بەلایەوەو شەرم ناکات هه‌ر نموونه‌یه‌ك بهێنێته‌وه به مێشوله‌یه‌ك یان لەسەرووی ئەو گه‌وره‌تر جا ئه‌وانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه‌ ئه‌وه چاك ده‌زانن ئه‌م نمونه‌یه ڕاسته و له لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه‌یه‌ ئه‌وانه‌ش كافرو بێ باوه‌ڕن ده‌ڵێن اللە مه‌به‌ستی چی بوو له‌م نموونه‌یه‌دا؟ (اللە ی گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت) زۆرێكی پێ گومڕا ده‌كات و زۆرێكی تریشی پێ هیدایه‌ت و ڕێنمووی ده‌كات به‌ڵام دیاره جگه له لارو وێرو یاخی و تاوانباران و فاسقەکان نەبن كه‌سی تر گومڕا ناكات(26) ئه‌وانه‌ی په‌یمانی اللە هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه و په‌یڕه‌وی ناكه‌ن له‌دوای به‌هێزو پته‌و بوون و بەستنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ش ده‌پسێنن كه اللە فه‌رمانی گه‌یاندنی داوه‌ له‌زه‌ویشدا تاوان و خراپەو فەسادی ده‌کەن ئا ئه‌وانه بریتین لە زه‌ره‌رمه‌ند و خه‌ساره‌تمه‌ندەکان (27) .

وەئەی گەلی موسڵمانان، لەوەیە بڵێن: "مادام اللە تۆی کردووە بە خەلیفەکەی لەسەر مەلەکوتی ھەموو شتێک لە مێشولەوە تا گەورەتر لەو لەھەموو ئومەتە دروستکراوەکان جا لەبەرچی اللە سەربازەکانت لەھەموو شتێک لەگەڵ کۆناکاتەوە تا خەڵکیش سەیرت بکەن و دواتریش ھەموویان بەڕاستت دابنێن؟". جا لەپاش ئەوە وەڵامتان دەدەمەوە ئەی گەلی موسڵمانان جا دەڵێم: بەڵکو ئێوە یەکەم کەس بوون لەوانەی منتان بەدرۆ خستەوە لەدوای یەھود بەڕەچاوکردنی ئەوەی لەبەرئەوەی ئەوان ئێوەیان گومڕاکردووە لە ڕێگای ڕاست جا وەریانگەڕاندنەوە لە ڕێگای ڕاست بەکافربوون لەدوای ئیمان ھێنانەکەتان، جا ئەو ھەڵبەستراوانەی شەیتانە بەشەرەکانتان لە ڕیوایەتە درۆیەکان بەڕاست دانا کەوا ھەڵیان بەستووە لەسەر اللە و پێغەمبەرەکەی بەوەی گوایە اللە بەموعجیزەو ئایەتەکانی خۆی پشتگیری لە مەسیحی دەجال دەکات، جا مەلەکوتی ئاسمان و زەویتان داوە بە مەسیحی دەجال بەوەی گوایە دەڵێت: ئەی ئاسمان باران ببارێنە جا ئەویش باران دەبارێنێت وە دەڵێت ئەی زەوی بڕوێنە جا ئەویش دەیڕوێنێت! بەڵکو تەنانەت ئەوەشتان بەڕاست دانەوە بەوەی گوایە ئەو پیاو دەبڕێتەوەو دەکات بە دوو نیوەوە جا بەنێوان دوو پارچەکەیدا دێ و دەچێت پاشان ڕوحەکەی بۆ دەگەڕێنێتەوە لەدوای مردنی! جا ئەوە چ درۆو ھەڵبەستراوێکە کە ئێوە بەڕاستان داناوە ئەی گەلی موسڵمانان؟ جا ئەوان بەو شێوەیە ڵە بیڕوباوەڕدا ئێوەیان گومڕاو سەرلێشێواو کردووە لە ڕێگای ڕاست، خۆ ئەگەر ئێوە ھێشتا لەسەر ڕێگای ڕاست بوونایە ئەوا قەدەری ھاتن و دەرکەوتنەکەم نەدەھات بۆتان تا ئێوەو ھەموو خەڵکیش دەربھێنم لە تاریکاییەکان بۆ ناو نورو ڕۆشناییەکان وە ڕێنمایشتان بکەم بۆ ڕێگای ڕاست ڕێگای اللە ی باڵادەستی شایستەی سوپاسگوزاری.

وەئەی گەلی زانایانی موسڵمانان، بەگوناھ خۆتان بەگەورە مەگرن بەوەی دان نەنێن بەحەق لەکاتێکدا ئێوە لەسەر گومڕایی و سەرلێشێواویەکی ئاشکرادان لە بیروباوەڕەکەتان بەوەی گوایە اللە بەموعجیزەکانی پشتگیری لە دوژمنەکانی دەکات بەڵکو تەنانەت لە دوژمنە ھەرە سەرسەختەکەی مەسیحی دەجال جا ئەوە چیتانەو چۆن بڕیاری ناڕەوای وا دەدەن؟ جا چەندە من ھاوارم بۆ کردن لەڕێی ئینتەرنێتی جیھانی وەتەحەدداشتان دەکەم بەحیوارو گفتوگۆ بۆ حوکم کردن بەقورئانی گەورەو مەرجەعی حەق لەسەر ئەو شتانەی کەوا جیاوازو ناکۆکن لەسەری! وەسوێندیش بە اللە بەڵگەتان بەسەردا دەھێنمەوە بەوەی کەوا ئێوە لەسەر گومڕایین جا بەڵگەکەم لەسەر گومڕاییەکەتان بەئایەتە محکەمە ڕوون و ئاشکراکان بەسەردا دەھێنمەوە ئەو ئایەتانەی کەوا اللە کردوونی بە دایک و بنچینەی کتێب کەوا کەس پێی لەخشتە ناچێت و لێی لانادات تەنھا کەسی لەناوچوو نەبێت وە ئەوەش دووبارە دەکەمەوەو باسیشی دەکەمەوە: کەوا اللە دەفەرموێت ئەگەر مەسیحی دەجال ڕوح بگەڕێنێتەوە بۆ جەستە لەکاتێکیشدا کەوا بانگەشەی پەروەردگارێتیش دەکات جا ئەوکاتە ئەوانە ڕاستیان کردووە کەوا بانگەشەی بەتاڵ دەکەن لەجێگای اللە وە اللە ش ئەم تەحەددایەی لەقورئانی گەورەدا ڕوون و ئاشکراو و ڕاشکاو کردووە. وەکو اللە ی گەورە فەرموویەتی: {فَلَا أُقْسِمُ بِمَوَاقِعِ النُّجُومِ ﴿٧٥﴾ وَإِنَّهُ لَقَسَمٌ لَّوْ تَعْلَمُونَ عَظِيمٌ ﴿٧٦﴾ إِنَّهُ لَقرآن كَرِ‌يمٌ ﴿٧٧﴾ فِي كِتَابٍ مَّكْنُونٍ ﴿٧٨﴾ لَّا يَمَسُّهُ إِلَّا الْمُطَهَّرُ‌ونَ ﴿٧٩﴾ تَنزِيلٌ مِّن ربّ العالمين ﴿٨٠﴾ أَفَبِهَـٰذَا الْحَدِيثِ أنتم مُّدْهِنُونَ ﴿٨١﴾ وَتَجْعَلُونَ رِ‌زْقَكُمْ أَنَّكُمْ تُكَذِّبُونَ ﴿٨٢﴾ فَلَوْلَا إِذَا بَلَغَتِ الْحُلْقُومَ ﴿٨٣﴾ وَأَنتُمْ حِينَئِذٍ تَنظُرُ‌ونَ ﴿٨٤﴾ وَنَحْنُ أَقْرَ‌بُ إِلَيْهِ مِنكُمْ وَلَـٰكِن لَّا تُبْصِرُ‌ونَ ﴿٨٥﴾ فَلَوْلَا إِن كُنتُمْ غَيْرَ‌ مَدِينِينَ ﴿٨٦﴾ تَرْ‌جِعُونَهَا إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ ﴿٨٧﴾فَأَمَّا إِن كَانَ مِنَ الْمُقَرَّ‌بِينَ ﴿٨٨﴾ فَرَ‌وْحٌ وَرَ‌يْحَانٌ وَجَنَّتُ نَعِيمٍ ﴿٨٩﴾ وَأَمَّا إِن كَانَ مِنْ أَصْحَابِ الْيَمِينِ ﴿٩٠﴾ فَسَلَامٌ لَّكَ مِنْ أَصْحَابِ الْيَمِينِ ﴿٩١﴾ وَأَمَّا إِن كَانَ مِنَ الْمُكَذِّبِينَ الضَّالِّينَ ﴿٩٢﴾ فَنُزُلٌ مِّنْ حَمِيمٍ ﴿٩٣﴾ وَتَصْلِيَةُ جَحِيمٍ ﴿٩٤﴾ إِنَّ هَـٰذَا لَهُوَ حقّ الْيَقِينِ ﴿٩٥﴾ فَسَبِّحْ بِاسم ربّك الْعَظِيمِ ﴿٩٦﴾} صدق الله العظيم [الواقعة].
واتە/ سوێندم به‌شوێنی ئه‌ستێره‌کان (75) بێگومان ئه‌و سوێنده ئەگه‌ر بزانن سوێندێکی زۆر گه‌وره‌یه (76)به‌ڕاستی ئه‌وه‌ قورئانێکه زۆر پیرۆزو به‌ڕێزه‌ (77) له‌کتێبێکی شاراوه‌دا (78) ته‌نها پاکان نه‌بێت که‌س ده‌ستی لێ نادات (79) ئه‌م قورئانه ‌له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری جیهانیانه‌وه نێردراوه‌ته خواره‌وه‌ (80) هێشتا ئێوه لاوازان دوودڵن به‌رامبه‌ر ئه‌م گرفتار و فه‌رمووده‌یه و که‌مته‌رخه‌من له‌به‌جێ هێنانی فه‌رمانه‌کانیدا (81) هه‌موو به‌هره‌یه‌ک که‌ده‌بوایه له‌قورئان وه‌ری بگرن بۆته ئه‌وه‌ی که‌بڕوای پێ ناکه‌ن و به‌درۆی ده‌زانن (82) ڕۆژێک دێت که‌: ڕۆحتان ده‌گاته‌گه‌رووتان (83) ئێوه‌ش به‌ده‌وری ئه‌و که‌سه‌دا بێ ده‌سه‌ڵاتانه ته‌ماشا ده‌که‌ن و سه‌رنج ده‌ده‌ن (84) له‌کاتێکدا که‌ئێمه له‌ئێوه نزیکترین لێی، به‌ڵام ئێوه نامانبینن (85) خۆ ئه‌گه‌ر ئێوه زیندوو ناکرێنه‌وه و پاداشت نادرێته‌وه.. (86) ئه‌و ڕوحه‌تان ده‌گێڕایه‌وه ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن ده‌سه‌ڵاتتان هه‌یه‌ (87) جا ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی که‌له‌سه‌ره‌مه‌رگدایه له‌نزیکه‌كانی ئێمه بێت (88) ئه‌وه‌ ئیتر خۆشی و کامه‌رانی و روح و ره‌یحان و ئاسوده‌یی و به‌هه‌شتی پر له‌ نازو نیعمه‌ت چاوه‌ڕێیه‌تی (89) خۆ ئه‌گه‌ر له‌ده‌سته‌ی ڕاستانیش بێت (90) ئه‌وه‌ له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی ڕاستانه‌وه‌ سڵاوت پێشکه‌ش ده‌کرێت (91) به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ده‌سته‌ی ئه‌وانه‌ بێت كه‌وا گومران و بانگه‌وازی اللە به‌درۆده‌خه‌نه‌وه‌ (92) به‌ جێگای ئاوی له‌کوڵ پێشوازیی لێ ده‌كرێت (93) وه‌ ده‌گه‌یه‌نرێته دۆزه‌خ (94) به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی که‌ باسمان کرد حه‌قیقه‌ت و ڕاسته‌قینه‌یه و دوور له‌گومانه‌ (95) جا هه‌ر ستایشی په‌روه‌ردگاره‌ گه‌وره‌كه‌ت بكه‌ (96).

جا سەیربکەن و وورد ببنەوە لەو شوێنەی کەوا ئەو تەحەددایەی تێدا ھاتووە لەوەی کەەموا اللە ی گەورە دەفەرموێت: {فَلَوْلَا إِذَا بَلَغَتِ الْحُلْقُومَ ﴿٨٣﴾ وَأَنتُمْ حِينَئِذٍ تَنظُرُ‌ونَ ﴿٨٤﴾ وَنَحْنُ أَقْرَ‌بُ إِلَيْهِ مِنكُمْ وَلَـٰكِن لَّا تُبْصِرُ‌ونَ ﴿٨٥﴾ فَلَوْلَا إِن كُنتُمْ غَيْرَ‌ مَدِينِينَ ﴿٨٦﴾ تَرْ‌جِعُونَهَا إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ ﴿٨٧﴾} صدق الله العظيم.
واتە/ ڕۆژێک دێت که‌ ڕۆحتان ده‌گاته‌گه‌رووتان (83) ئێوه‌ش به‌ده‌وری ئه‌و که‌سه‌دا بێ ده‌سه‌ڵاتانه ته‌ماشا ده‌که‌ن و سه‌رنج ده‌ده‌ن (84) له‌کاتێکدا که‌ئێمه له‌ئێوه نزیکترین لێی، به‌ڵام ئێوه نامانبینن (85) خۆ ئه‌گه‌ر ئێوه زیندوو ناکرێنه‌وه و پاداشت نادرێته‌وه.. (86) ئه‌و ڕوحه‌تان ده‌گێڕایه‌وه ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن ده‌سه‌ڵاتتان هه‌یه‌ (87).

جا ئایا جیاوازیە زۆرەکەتان تێدا بینی؟ جا لێرەدا دەبینین تەحەددایەکە ڕوون و ڕاشکاوە {تَرْجِعُونَهَا إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ}.

کەواتە ئەی گەلی موسڵمانان ئەگەر مەسیحی دەجال توانی ڕوح بگەڕێنێتەوە لەدوای دەرچوونی لەجەستەدا لەکاتێکدا بانگەشەی پەروەردگارێتیش دەکات، کەواتە ئەو بەڕاستی بەڵگەی پەروەردگارێتیەیەکەی پێشکەش کردووە بەگوێرەی بیروباوەڕەکەتان! جا ئەوە چیتانەو چۆن بڕیاری ناڕەوای وادەدەن؟ اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {قُلْ جَاءَ الحقّ وَمَا يُبْدِئُ الْبَاطِلُ وَمَا يُعِيدُ ﴿٤٩﴾} صدق الله العظيم [سبأ].
واته‌/بڵێ حه‌ق و ڕاستی هات و به‌تاڵ و ناحه‌قی بونی نه‌ما نه ده‌توانێ ده‌ست پێ‎بکاته‌وه‌ نه ده‌توانێ بشگه‌ڕێته‌وه.

جا مادام ئێوە ئەوە بیروباوەڕەکەتان بێت جا ئایا گومان دەبەن بەوەی کەوا ئەگەر بێتو من خەلافەتی مەلەکوتم پێدرا جا اللە سەربازەکانی خۆی لەئاسمانەکان و زەوی لەوەی کەوا لەسەر پێ دەڕواو ئەوەشی دەفڕێت لەگەڵدا کۆکردمەوە جا ئایا وادەزانن دواتر ئێوە دەڵێن ڕاستت کرد بەڕاستی تۆ مەھدی چاوەڕوانکراوی؟ بەڵکو دواتر دەڵێن بەڕاستی تۆ ئەو مەسیحی دەجالەی کەوا اللە مەلەکوتی ھەموو شتێکی پێداوە بەگوێرەی بیروباوەڕە بەتاڵ و خراپە گەورەکەی ئێوە. اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {وَلَوْ أَنَّنَا نَزَّلْنَا إِلَيْهِمُ الْمَلَائِكَةَ وَكَلَّمَهُمُ الْمَوْتَىٰ وَحَشَرْ‌نَا عَلَيْهِمْ كُلَّ شَيْءٍ قُبُلًا مَّا كَانُوا لِيُؤْمِنُوا إِلَّا أَن يَشَاءَ اللَّـهُ وَلَـٰكِنَّ أَكْثَرَ‌هُمْ يَجْهَلُونَ ﴿١١١﴾} صدق الله العظيم [الأنعام].
واتە/ خۆ ئه‌گه‌ر (داخوازی ئەوانەمان جێبه‌جێ بکردایه‌) و به‌ڕاستی ئێمه فریشته‌مان دابه‌زاندانایه بۆ لایان و مردووه‌کان قسه‌یان له‌گه‌ڵدا بکردنایه‌ هه‌موو شتێکیشمان له‌به‌ر ده‌میاندا کۆ بکردایه‌ته‌وه‌ ھەر نه‌ده‌بوون به‌بڕوادار و بڕوایان نه‌ده‌هێنا مه‌گه‌ر اللە بیه‌وێت به‌ڵام زۆربه‌یان نافامن و نازانن.

کەواتە ئەی گەلی موسڵمانان بەڕاستی بەھۆی ئیمان و باوەڕەکەتان بەم بیروباوەڕە خراپە بە گۆڕینی ڕێساو یاسای موعجیزەکان لەکتێب بەوەی دەڵێن گوایە اللە بە ئایەت و نیشانەی موعجیزەکان پشتگیری لە دوژمنە ھەرە سەرسەختەکەی مەسیحی دەجال دەکات کەواتە ھەرگیز ئەو موعجیزانەی کەوا اللە پشتگیری پێ لەئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو دەکات ھیچتان بۆ زیاد ناکەن تەنھا کوفرکردن نەبێت، لەکاتێکدا ڕێساو یاساکە ئەوەیە کەوا سەرەتا موعجیزەکان دێت ھەتا ئەوکاتەی کەوا خەڵکی بەدرۆی دەخەنەوە جا لەدوای ئەوە سزایەکە دێت بەڵام ئێوە ڕێساو یاساکەتان عەکس و پێچەوانە کردۆتەوە بەوەی کەوا سەرەتا سزا دێت پاش ئەوە دواتر ئایەت و نیشانەکان دێن لەدوای دەرکەوتن، وەبۆ زانیاریش سزایەکە دواتر ھەموو ئاوەدانیەکانی جیھان دەگرێتەوە (بەھەسارەی سزا) جا ھەیە اللە پێی بەھیلاکی دەبات جا تەفرو توناو وێرانی دەکات وەھەشە کەوا دواتر سزای دەدات بە سزایەکی بەئێش و توند بەھۆی کوفرکردن بەئایەتەکانی پەروەردگارەکەتان وەبەوەی پێتان وایە گوایە اللە پشتگیری پێی لەبەتاڵ دەکات ھەروەکو بڵێی بۆیە اللە ئایەت و موعجیزەکانی لەگەڵ محمد پێغەمبەری اللە ڕەوانە نەکردووە - صلّى الله عليه وآله وسلم -تا بۆ مەسیحی دەجال ھەڵی بگرێت بەگوێرەی بیروباوەڕەکەی ئێوە، بەڵام اللە دەفەرموێت بۆیە ناردنی موعجیزەکانی ڕاگرتووە ئەوە بەھۆی کوفری ئەوانەی پێشتر. وەکو اللە ی گەورە فەرموویەتی: {وَإِن مِّن قَرْ‌يَةٍ إِلَّا نَحْنُ مُهْلِكُوهَا قَبْلَ يَوْمِ الْقِيَامَةِ أَوْ مُعَذِّبُوهَا عَذَابًا شَدِيدًا كَانَ ذَٰلِكَ فِي الْكِتَابِ مَسْطُورً‌ا ﴿٥٨﴾ وَمَا مَنَعَنَا أَن نُّرْ‌سِلَ بِالْآيات إِلَّا أَن كَذَّبَ بِهَا الْأَوَّلُونَ وَآتَيْنَا ثَمُودَ النَّاقَةَ مُبْصِرَ‌ةً فَظَلَمُوا بِهَا وَمَا نُرْ‌سِلُ بِالْآيات إِلَّا تَخْوِيفًا ﴿٥٩﴾} صدق الله العظيم [الإسراء].
واتە/ هەرچی شارو شارۆچکه‌و ئاوەدانی ھەیە ئێمه بڕیارمان داوە پێش به‌رپابوونی ڕۆژی قیامه‌ت له ناوی به‌رین یان سزایه‌کی سه‌ختی بده‌ین ئەمە له دێڕە نوسراوەکانی کتێبەکەی (اللە دا) تۆمار کراوە (٥٨) هیچ شتێك نه‌بووه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی که ئێمه موعجیزه به‌رپا بکه‌ین و نیشانی بده‌ین له‌وه‌ی که ئه‌وان داوایان کردووه‌ ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت که (جۆره‌ها موعجیزه‌مان نیشانی پێشینه‌کان دا) به‌ڵام ئه‌وان هه‌ر بڕوایان پێ نه‌کرد ئێمه‌ش له ناومان بردن حوشتره تایبه‌تیه‌که‌شمان به ئاشکراو ڕوون به قه‌ومی ثمود به‌خشی که‌چی سته‌میان لێکرد بۆیه‌ به‌ڕاستی ئێمه (له‌مه‌ودوا) ته‌نها بۆ ترس و داچڵه‌کاندن نه‌بێت هیچ جۆره موعجیزه‌یه‌ك نانێرین (٥٩).

وەئەی ئەو کەسەی کەوا دەڵێی: "ئایەت و نیشانەکانی مەھدی چاوەڕوانکراومان بۆ ڕوون بکەرەوە لەقورئان". جا بەڕاستی ڕوونمانکردەوە وەھێشتاکەش بۆ دوودڵ و ڕاڕاکان شتی ترمان ھەڵگرتووەو دەربارەی مەھدی چاوەڕوانکراو ئیمامی دوانزەھەم لە ئال و بەیتی پاک خەلیفەی اللە لەسەر بەشەر، جا من نە ھۆنراوەت بۆ دەھۆنمەوە نە درێژ دادڕیشم بە پەخشان بەڵکو حەق دەڵێم لەپەروەردگارەکەتانەوە.

بەندەی نیعمەتە ھەرە گەورەکە (عبد النّعيم الأعظم)؛ مەھدی چاوەڕوانکراو ئیمام ناصر محمد یەمانی.
ــــــــــــــــــــــ