الموضوع: شاھێدی دەدەم بەخودا بەشاھێدی حەقی یەقین و دڵنیاییەوە لەژیانی دنیاو ئاخیرەتدا بەوەی کەوا ڕازیبوونی خودا لەسەر عەبدەکانی بریتی یە لە نیعمەتێکی گەورەتر لە نیعمەتەکانی بەھەشت..

النتائج 1 إلى 3 من 3
  1. افتراضي شاھێدی دەدەم بە اللە بەشاھێدی حەقی یەقین و دڵنیاییەوە لەژیانی دنیاو ئاخیرەتدا بەوەی کەوا ڕازیبوونی اللە لەسەر عەبدەکانی بریتی یە لە نیعمەتێکی گەورەتر لە نیعمەتەکانی بەھەشت..

    -1-
    [ لمتابعة رابط المشاركـــــــــــــة الأصليّة للبيــــــــــــــان ]
    https://mahdialumma.net./showthread.php?t=19188
    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    20 - 10 - 1435 ک
    16 - 08 - 2014 مـ
    11:08 بەیانی
    ( بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى )
    ــــــــــــــــــ

    شاھێدی دەدەم بە اللە بەشاھێدی حەقی یەقین و دڵنیاییەوە لەژیانی دنیاو ئاخیرەتدا بەوەی کەوا ڕازیبوونی اللە لەسەر عەبدەکانی بریتی یە لە نیعمەتێکی گەورەتر لە نیعمەتەکانی بەھەشت..

    بسم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلام على كافة أنبياء الله ورسله أجمعين وعلى من تبعهم بإحسانٍ إلى يوم الدين، أمّا بعد..

    وەپەناش دەگرم لەغەزەب و توڕەیی اللە بە نیعمەتی ڕازیبوونی اللە لەسەر عەبدەکانی لەبەرئەوەی نیعمەتی ڕازیبوونی اللە لەسەر عەبدەکانی بەڕاستی بریتی یە لە نیعمەتە ھەرە گەورەکە (النّعيم الأعظمل) و گەورەتر لە نیعمەتەکانی بەھەشتەکەی، وە ئیمام مەھدیش ئەو فەتوایەی نەداوە بەوەی کەوا نیعمەتی ڕازیبوونی اللە لەسەر عەبدەکانی بریتی یە لە نیعمەتێکی گەورەتر لە بەھەشتەکەی؛ بەڵکو ئەوە اللە یە کەوا فەتوای بۆ داون بەوە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرمودەیەی اللە ی گەورە: {وَعَدَ اللَّهُ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ ۚ وَرِضْوَانٌ مِنَ اللَّهِ أَكْبَرُ ۚ ذَٰلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ} صدق الله العظيم [التوبة:72].
    واتە/ اللە ی گه‌وره به‌ڵێنی داوه به ئیمانداران له پیاوان و له ئافره‌تان به‌وه‌ی که باخه‌کانی به‌هه‌شتیان پێ ده‌به‌خشێت که چه‌نده‌ها ڕوبار به‌ژێریاندا له‌گه‌ڵ ژیانی هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه تیایدا هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها جێگه و ڕێگه و کۆشک و ته‌لاری خۆش و ڕازاوه‌ی تایبه‌تی له به‌هه‌شتداو له‌ناو باخی چڕوپڕی (عه‌دن) دا وە ڕازیبوونێک لەلایەن اللە وە که له هه‌موو ئەو نازو نیعمه‌تانە گەورەترە ئا ئه‌وه سه‌رفرازیه‌کی زۆر گه‌وره و بێ ئه‌ندازه‌یه‌.

    بەڵام تۆو ھاوشێوەکانی تۆش کوفرتان کردووە بەم فەتوایەی اللە ی گەورە لە محکەمی کتێبەکەی بەوەی کەوا ڕازیبوونی اللە لەسەر عەبدەکانی بریتی یە لە نیعمەتێکی گەورەتر لە نیعمەتی بەھەشتەکەی ھەرچەندە ئەم فەتوایەش لە توندترینی ئایەتە محکەم و ڕوون و ئاشکراکانی کتێبە ، جا لەپاش ئەوە دووبارەی دەکەینەوە ھەرچەندە ڕقیشت لەوەبێت بەوەی کەوا لەم ئایەتەدا ھاتووە، اللە ی گەورە فەرموویەتی: {وَعَدَ الحلَّهُ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ ۚ وَرِضْوَانٌ مِنَ اللَّهِ أَكْبَرُ ۚ ذَٰلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ} صدق الله العظيم [التوبة:72].
    واتە/ اللە ی گه‌وره به‌ڵێنی داوه به ئیمانداران له پیاوان و له ئافره‌تان به‌وه‌ی که باخه‌کانی به‌هه‌شتیان پێ ده‌به‌خشێت که چه‌نده‌ها ڕوبار به‌ژێریاندا له‌گه‌ڵ ژیانی هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه تیایدا هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها جێگه و ڕێگه و کۆشک و ته‌لاری خۆش و ڕازاوه‌ی تایبه‌تی له به‌هه‌شتداو له‌ناو باخی چڕوپڕی (عه‌دن) دا وە ڕازیبوونێک لەلایەن اللە وە که له هه‌موو ئەو نازو نیعمه‌تانە گەورەترە ئا ئه‌وه سه‌رفرازیه‌کی زۆر گه‌وره و بێ ئه‌ندازه‌یه‌.

    وە بەو شێوەیەش ھاتووی بۆ لامان ھەروەکو بڵێی یەکەم جارتە قسەمان لەگەڵ دەکەی؛ بەڵکو بەناوێکی ترەوە ھاتووی لەکاتێکدا تۆ لەڕیزی ئەوانەی کەوا ڕقیان لەڕازی بوونی اللە یە جا بەوھۆیەوە کاروکردوەکانیان پوچ و بەتاڵ بۆتەوە؛ بەڵکو لەوانەی کەوا اللە دەربارەیان فەرمویەتی: {فَكَيْفَ إِذَا تَوَفَّتْهُمُ الْمَلَائِكَةُ يَضْرِبُونَ وُجُوهَهُمْ وَأَدْبَارَهُمْ (27) ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمُ اتَّبَعُوا مَا أَسْخَطَ اللَّهَ وَكَرِهُوا رِضْوَانَهُ فَأَحْبَطَ أَعْمَالَهُمْ (28) أَمْْ حَسِبَ الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِم مَّرَضٌ أَن لَّن يُخْرِجَ اللَّهُ أَضْغَانَهُمْ (29)} صدق الله العظيم [محمد].
    واتە/ ئاخۆ حاڵیان چۆن بێت که‌فریشته‌کان له‌کاتی گیان کێشانیاندا به‌ده‌م و چاوو به‌ره‌و پشتیاندا ده‌ماڵن (27) ئه‌مەش بۆیه به‌سه‌ریاندا دێت چونکه ‌ئه‌وانه‌ شوێنی ئه‌و شتانه‌که‌وتبوون که‌قین و خه‌شمی اللە ده‌بزوێنێت وە ڕقیان لەڕازی بوونەکەی بوو اللە ش کاروکرده‌وه‌یانی پووچ و بەتاڵ و بێ ئاکام کرد (28) ئایا ئه‌وانه‌ی که‌دڵیان نه‌خۆشی لەدڵیاندایە‌ وایانزانیووه اللە هه‌رگیز کینه و بوغزی ده‌روونیان ئاشرا ناکات؟! (29).

    جا ھێشتاش ئێوە ھەر ڕێگەدەگرن لە ھاتنەجێی ڕازیبوونی اللە بەھەموو حیلەو ھۆکارو وەسیلەیەک لەبەرئەوەی ھەدەف و ئامانجەکەی پێچەوانەو دژی ھەدەف و ئامانجی شەیتانە جن و ئینسانەکانە بەتەواوی وەلەبەرئەوەی ئیمام مەھدی ناصر محمدو بەسەرخەرەکانی شەوو ڕۆژ ھەوڵ و کۆشش دەکەن تا خەڵکی بکەن بەیەک ئومەت لەسەر ڕێگای ڕاست بۆ ھاتنەجێی ڕازیبوونی نەفسی اللە لەسەر عەبدەکانی لەبەرئەوەی ئەمە بریتی یە لەنیعمەتە ھەرە گەورەکە سەبارەت بەئێمە، وەبەزانستی یەقین و دڵنیاییەوەش بەندەکانی نیعمەتە ھەرەگەورەکە (عبيدُ النّعيم الأعظم) ئەوە دەزانن و شاھێدیشن لەسەری، وە ئێستاش ھەستی پێدەکەن، وە ناخ و نەفسی ئەو گەلەی کەوا اللە یان خۆشدەوێت و اللە ش ئەوانی خۆشدەوێت دڵنیابووە پێی لەکاتێکدا ھێشتا ھەر لەژیانی دنیادان جا زانیویانە بەوەی کەوا ئەوان بەڕاستی ڕازی نابن بەمەلەکوتی پەروەردگارەکەیان ھەتا پەروەردگاریان ڕازی دەبێت لەبەرئەوەی ڕازیبوونی نەفسی پەروەردگارەکەیان بریتی یە لە نیعمەتە ھەرە گەورەکە سەبارەت بەوان، جا لەپاش ئەوە سەیری حەقیقەتی فەتواکەی اللە یان کرد لەمحکەمی کتێبەکەی: {وَعَدَ اللَّهُ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ ۚ وَرِضْوَانٌ مِنَ اللَّهِ أَكْبَرُ ۚ ذَٰلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ} صدق الله العظيم [التوبة:72].
    واتە/ اللە ی گه‌وره به‌ڵێنی داوه به ئیمانداران له پیاوان و له ئافره‌تان به‌وه‌ی که باخه‌کانی به‌هه‌شتیان پێ ده‌به‌خشێت که چه‌نده‌ها ڕوبار به‌ژێریاندا له‌گه‌ڵ ژیانی هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه تیایدا هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها جێگه و ڕێگه و کۆشک و ته‌لاری خۆش و ڕازاوه‌ی تایبه‌تی له به‌هه‌شتداو له‌ناو باخی چڕوپڕی (عه‌دن) دا وە ڕازیبوونێک لەلایەن اللە وە که له هه‌موو ئەو نازو نیعمه‌تانە گەورەترە ئا ئه‌وه سه‌رفرازیه‌کی زۆر گه‌وره و بێ ئه‌ندازه‌یه‌.

    وەھەرلەبەرئەوەش ھەرگیز ڕازی نابن بەمەلەکوتی ئەو بەھەشتەی کەوا پانتایی و فراوانیەکەی ھێندەی پانتایی و فراوانی ئاسمانەکان و زەویە ھەتا پەروەردگارەکەیان خۆشەویستی دڵەکانیان ڕازی دەبێت، ئەی ئایا ئەوە بەڕاستی اللە نەیکردووە بە بەڵگەیەک لەناخ و نەفس و دەروونیاندا بەوەی کەوا ڕازیبوونی نەفسی پەروەردگارەکەیان لەسەر عەبدەکانی بەڕاستی بریتی یە لە نیعمەتێکی گەورەتر لە نیعمەتی بەھەشتەکەی؟ ئەوانیش لەسەر ئەوە شاھێدن. وەھەرگیزیش ناتوانن توشی فیتنەیان بکەن بۆھەمیشەو ھەمیشە لەبەرئەوەی حەقیقەتی ئەوە لەدڵەکانیاندا جێگیربووە و ڕەگی داکوتاوە وەکو جێگیربوون وڕەگ داکوتانی ئیمان و باوەڕەکەیان بە اللە ی پەروەردگاری ھەموو جیھان وە اللە ش دڵەکانیانی ڕاوەستاوو جێگیر کردووە بەوە.

    وەھەرچی بێجگە لەوانەن ئەوا نایخەینە ڕیزی ئەوانەی کەوا نەتوانن توشی فیتنەیان بکەن، وەھەرگیزیش کەس لەگەڵ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی جێگیرو ڕاوەستاو نابێت تا ساتی ھاتنەجێی ئەم ھەدەف و ئامانجە گرنگ و گەورەیە تەنھا بەندەکانی نیعمەتە ھەرە گەورەکە نەبن (عبيدُ النّعيم الأعظم) ئەو گەلەی کەوا اللە یان خۆشدەوێت و اللە ش ئەوانی خۆشدەوێت کەوا ھەڵبژێردراوانی ناوبەشەریەت و چاکترینی کەسانی ناو خەڵکین، وەھەرچی جگە لەوانەیە ئەوا ئەگەری ئەوەیان ھەیە توشی فیتنەیان بکەن وە ڕێگاشیان لێبگرن دەربارەی ھاتنەجێی ڕازیبوونی اللە بەھەموو حیلەو ھۆکارو وەسیلەیەک وە بەڵگەش لەسەر ئەوە ھەڵاتن و ڕاکردنەکەی ئێوەیە لە موباھەلەکردن جا ئەگەر بێتو بانگت بکەم بۆ موباھەلە ئەوا ھەڵدێی وەکو ھاوڕێیەکەت ئەگەر تۆ ئەو نەبی، بەڵام ئەگەر ئەویش نەبیت ئەوا بەدڵنیاییەوە لە حزب و دەستەکەی ئەوی.

    بەھەرحاڵ مەترسن لە مەسخ و بوون بە بەراز جا لەوەیە اللە ئەوە دوابخات تا ئەو ساتەی کەوا خۆی دەیەوێت بەوەی کەوا ئەوی بیەوێت بیکات بە بەراز کە خراپترین چارەنوسیشە، وەلەھەمووی گرنگتر ئەوەیە کەوا موباھەلە بکەین و لە اللە بپاڕێینەوە بەوەی ڵەعنەتی اللە لەسەر ستەمکارەکان بێت تا ھەموو شەیتانێکی کەللەڕەق تاڵاوو سزای سه‌رپێچی خۆی بچێژێت، بەڵام من ڕەجاو ئاوات دەخوازم لەپەروەردگارەکەم کە ئەگەر موباھەلەکە ڕوویدا ئەوا لەعنەت نەکات تەنھا لەوەی کەوا لەشەیتانە جن و ئینسانەکانە لەوانەی کەوا ئیمان و باوەڕەکەیان ئاشکرا دەکەن و کود
    فرو بێباوەڕی و مەکرو پیلانەکەشیان دەشارنەوەو پەنھانی دەکەن بۆ ڕێگاگرتن لەھاتنەجێی ڕازیبوونی اللە ی ڕەحمان لەبەرئەوەی ئەوان ڕقیان لەڕازیبوونی اللە دەبێتەوە اللە ش ناهێڵێت ئاواتیان بێته دی و هیچ شتێکی تری ناوێت جگه له‌وه نه‌بێت کەوا نوری خۆی سه‌ربخات و ته‌واو یبکات و ده‌ری بخات هه‌رچه‌نده موجریم و تاوانکارانیش پێی سه‌غڵه‌ت و دڵته‌نگ بن و ڕقیان لێی بێت ئەوانەی کەوا بەدوای ئەوە کەوتوون کەوا اللە پێی توڕەدەبێت و ڕقیشیان لە ڕازیبوونەکەیەتی. بەھەرحاڵ دواتریش ڕوون دەبێتەوە لە وەڵامدانەوەکانی ترت کەوا تۆ چەندە بە حەقدو بوغزو ڕق و قینی لەئیمام مەھدی بە بوغزو ڕق و قینێکی گەورە گەورە، دواتریش ھەر بە ڕق و قینەکەتەوە سەردەنێیەوەو دەمری ھەرگیزیش خێرێکیش ناتگرێتەوە.

    وەسەبارەت بەو سێ پرسیارەی فەتوات دەوێت دەربارەی جا ئەوە وەڵامت دەدەمەوە لەسەری تاکو تۆمەتبارمان نەکەی بەوەی ئێمە ھەڵدێین لەوەڵامدانەوەی ئەو پرسیارانەتان کەوا زۆرێکی کات بەفیڕۆدانە و سەرقاڵکردنی ئیمام مەھدیە لە دەعوەو بانگەوازە جیھانیەکەی، بەڵام پرسیارەکانت خاوەنی گرنگیە وەھەر لەبەرئەوەش دواتر وەڵامت دەدەینەوە لەسەری بەدەسەڵاتی زانستی ڕاشکاو لە محکەمی قورئانی گەورە جا ئێستاش لە ڕوونکردنەوەو بەیانەکەت وەردەگرین کەوا بەو شێوەیەو دەڵێی:

    اقتباس المشاركة :
    يا اخي الكريم ناصر حتى لا اطيل عليك وحتى لا تختار من كلامي مايناسبك فترد عليه وتترك بعضه،سوف اقتصر عليك بثلاث اسألة مختصره فقط واطلب منك ان تجواب بالمحكم ولا تخرج عنها في اي موضوع آخر.... 1...قال الله تعالى: يُرِيدُونَ أَنْ يَخْرُجُوا مِنَ النَّارِ وَمَا هُمْ بِخَارِجِينَ مِنْهَا وَلَهُمْ عَذَابٌ مُقِيم.. رد على هذه الاية دون خروج عنها.... 2...قال الله تعالى: حَتَّى إِذَا أَدْرَكَهُ الْغَرَقُ قَالَ آمَنْتُ أَنَّهُ لا إِلَهَ إِلا الَّذِي آمَنَتْ بِهِ بَنُو إِسْرَائِيلَ وَأَنَا مِنَ الْمُسْلِمِينَ ،الآنَ وَقَدْ عَصَيْتَ قَبْلُ وَكُنْتَ مِنَ الْمُفْسِدِين وَيَوْمَ تَقُومُ السَّاعَةُ أَدْخِلُوا آلَ فِرْعَوْنَ أَشَدَّ الْعَذَابِ فرعون ندم وتحسر قبل ان يموت وشهد ان لا اله الا الله عند غرقه ..فلماذا لم يتحسر الله عليه عندما وقع الندم والحسرة في نفس فرعون وفوق هذا مازالت روحه في الدنيا؟ ومع ذلك يقول الله: وَيَوْمَ تَقُومُ السَّاعَةُ أَدْخِلُوا آلَ فِرْعَوْنَ أَشَدَّ الْعَذَاب 3..قال الله تعالى: إِنْ كَانَتْ إِلا صَيْحَةً وَاحِدَةً فَإِذَا هُمْ خَامِدُونَ ،يا حَسْرَةً عَلَى الْعِبَادِ مَا يَأْتِيهِمْ مِنْ رَسُولٍ إِلا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُون لوفرضنا ان الله هو المتحسر، هنا الحسرة جاءت بعد الصيحة وموت المستهزئين وليس عندما دخلوا النار فتحسروا وندموا ثم يتحسر الله على حسرتهم وندمهم ليس عندك الا هذه الاية التي تأولها ولكن على خلاف ماتقول اليس كذلك؟ ويتبعه سؤال ولو فرضنا ان الله تحسر اين الدليل انه سوف يخرج المستهزيئن والكفار من النار؟
    ــــــــــــــــــــــ
    انتهى الاقتباس
    وەرگیراوەکە کۆتایی پێھات.

    سەرەتاش بەوەڵامدانەوەی ڕاشکاوو بە بەڵگە لەمحکەمی قورئانی گەورە بۆ پرسیارەکەی یەکەم دەست پێدەکەین کەوا بریتی یە لەم ئایەتە: {يُرِيدُونَ أَنْ يَخْرُجُوا مِنَ النَّارِ وَمَا هُمْ بِخَارِجِينَ مِنْهَا وَلَهُمْ عَذَابٌ مُقِيم} صدق الله العظيم [المائدة:37].
    واتە/ ئه‌وانه ده‌یانه‌وێت له دۆزه‌خ ده‌رچن له‌کاتێکدا ده‌رچوونیان لێی نییه‌ ئه‌وانه سزایه‌کی به‌رده‌وامیان بۆ ئاماده‌یه‌.

    جا لەپاش ئەوە دەڵێین ئەوە بریتی یە لەحوکم و بڕیاری اللە لەسەریان بەنەمری ھەمیشەیی لەئاگری دۆزەخدا وەدەشتوانن بیگۆڕن بە دوعاو کڕوزانەوەو پاڕانەوەو ملکەچ بوون بۆ لای پەروەردگارەکەیان بەوەی کەوا ڕەحمیان پێبکات و ھیچ شەریک و ھاوەڵێکیشی بۆ دانەنێن، جا لێرەدا حوکم و بڕیارەکەی اللە دەگۆڕن وەکو بەجێبەجێبوونی ویستی پەروەردگار لەبەرئەوەی اللە بەسەر ھەموو شتێکدا بەتوانایە وەلەبەرئەوەی ئەو بەتوانایە لەسەر دەرھێنانیان لەئاگر. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {يَوْمَ يَأْتِ لَا تَكَلَّمُ نَفْسٌ إِلَّا بِإِذْنِهِ فَمِنْهُمْ شَقِيٌّ وَسَعِيدٌ (105) فَأَمَّا الَّذِينَ شَقُوا فَفِي النَّارِ لَهُمْ فِيهَا زَفِيرٌ وَشَهِيقٌ (106) خَالِدِينَ فِيهَا مَا دَامَتِ السَّمَوَاتُ وَالْأَرْضُ إِلَّا مَا شَاءَ رَبُّكَ إِنَّ رَبَّكَ فَعَّالٌ لِمَا يُرِيدُ (107)} صدق الله العظيم [هود].
    واتە/ ئه‌و ڕۆژه‌ی که ئه‌و ڕووداوه پێش دێت مه‌گه‌ر اللە ی گه‌وره مۆڵه‌ت بدات ئه‌گینا که‌س بۆی نیه قسه بکات ئه‌وسا خه‌ڵکه‌که ده‌بنه دوو کۆمه‌ڵ کۆمه‌ڵێك به‌دبه‌خت و چاره‌ڕه‌ش کۆمه‌ڵێکیش به‌خته‌وه‌رو کامه‌ران (105) جا ئه‌وانه‌ی به‌دبه‌خت و چاره ڕه‌ش بوون ئه‌وه له‌ناو ئاگردان هه‌ناسه هه‌ڵمژین و هه‌ناسه دانه‌وه‌یان زۆر سه‌خت و دژواره‌ (106) بۆ هه‌میشه‌ش تیایدا ده‌میننه‌وه تا ئاسمانه‌کان و زه‌وی هه‌بێت و مه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارت ویستی (دەرھێنانیانی) هه‌بێت به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارت کارایه بۆ هه‌رشتێك بیه‌وێت (107).

    وە بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَيَوْمَ يَحْشُرُهُمْ جَمِيعًا يَا مَعْشَرَ الجنّ قَدِ اسْتَكْثَرْتُمْ مِنَ الْإِنْسِ ۖ وَقَالَ أَوْلِيَاؤُهُمْ مِنَ الْإِنْسِ رَبَّنَا اسْتَمْتَعَ بَعْضُنَا بِبَعْضٍ وَبَلَغْنَا أَجَلَنَا الَّذِي أَجَّلْتَ لَنَا ۚ قَالَ النَّارُ مَثْوَاكُمْ خَالِدِينَ فِيهَا إِلَّا مَا شَاءَ اللَّهُ ۗ إِنَّ رَبَّكَ حَكِيمٌ عَلِيمٌ} صدق الله العظيم [الأنعام:128].
    واتە/ ڕۆژێک دێت اللە هه‌موویان کۆ ده‌کاته‌وەو دەفەرموێت ئه‌ی ده‌سته‌ی جنەکان به‌ڕاستی ئێوه زۆر که‌ستان له ئینسانه‌کان گومڕاکرد له‌ولاشه‌وه یاوەرو گوێ له مشته‌کانیان،لەئینسانەکان ده‌ڵێن په‌روه‌ردگارا هه‌ندێکمان چێژمان له هه‌ندێکیان وه‌رگرت ئێستاش ئه‌وه‌ته گه‌یشتووینه‌ته ئه‌وکات و ساته‌ی تۆ بۆت دیاری کردووین اللە ش فه‌رمووی ئه‌م ئاگره جێگه‌تانه نه‌مرن تیادا مه‌گه‌ر اللە ویستی له‌سه‌ر بێت به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ داناو کاربەجێ و زانایه‌.

    وەھۆکاری جیاکردنەوەکەش بە گۆڕینەوەی حوکم و بڕیارە نەمریەکە بریتی یە لە نەفی دەستنیشانکردنی قودرەت و توانای اللە و کەرەم و ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی وە وەڵامدانەوەکەشی بۆ دوعای عەبدەکانی، وەئەوەی کەوا بێ ئومێد بێت لە ڕەحمەتی پەروەردگارەکەی جا ئەوە بەڕاستی زوڵم و ستەمی لەنەفسی خۆی کردووە بە زوڵم و ستەمێکی گەورە دواتریش ھەر لەئاگری دۆزەخدا دەمێنێتەوە مادام ھێشتا بێ ئومێدە لە ڕەحمەت ومیھرەبانی پەروەردگارەکەی، ھەروەکو بێ ئومێدی فیرعەون لە ڕەحمەت و میھرەبانی اللە و بێ ئومێدی ئەوانەشی کەوا شوێنی کەوتبوون.

    ئێستاش دێینە سەر وەڵامدانەوەی پرسیارەکەی دووەمت، جا لەبەیانەکەت وەردەگرین کەوا بەو شێوەیە دەڵێی:

    اقتباس المشاركة :
    السؤال الثاني...قال الله تعالى: حَتَّى إِذَا أَدْرَكَهُ الْغَرَقُ قَالَ آمَنْتُ أَنَّهُ لا إِلَهَ إِلا الَّذِي آمَنَتْ بِهِ بَنُو إِسْرَائِيلَ وَأَنَا مِنَ الْمُسْلِمِينَ ،الآنَ وَقَدْ عَصَيْتَ قَبْلُ وَكُنْتَ مِنَ الْمُفْسِدِين وَيَوْمَ تَقُومُ السَّاعَةُ أَدْخِلُوا آلَ فِرْعَوْنَ أَشَدَّ الْعَذَابِ فرعون ندم وتحسر قبل ان يموت وشهد ان لا اله الا الله عند غرقه ..فلماذا لم يتحسر الله عليه عندما وقع الندم والحسرة في نفس فرعون وفوق هذا مازالت روحه في الدنيا؟ ومع ذلك يقول الله: وَيَوْمَ تَقُومُ السَّاعَةُ أَدْخِلُوا آلَ فِرْعَوْنَ أَشَدَّ الْعَذَاب ))
    ـــــــــــــــــــ
    انتهى الاقتباس
    وەرگیراوەکە کۆتایی پێھات.

    جا لەپاش ئەوە وەڵامەکەت بۆ دەھێنین بەوەڵامێکی ڕاشکاو بە بەڵگەی حەقەوە بەوەی کەوا دان نان بە زوڵم و ستەم لەنەفسی خۆیان سودی نابێت جا ئیمان بێنن بە اللە بەتەنھا مادام لەگەڵیدا دوعاو کڕوزانەوەو پاڕانەوەو ملکەچ بوون نەبێت بۆ لای پەروەردگار بە ئومێد خواستنی ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی،بەڵام فیرعەون و کاربەدەستەکانی و ئەوەشی کەوا ھاوشێوەی ئەوانن لە ڕەحمەت ومیھرەبانیەکەی بێ ئومێدبوون و بەرگی بێ ئومێدیان بەسەر خۆیاندا داوە، جا سەیری بێ ئومێدیەکەیان بکە لەڕەحمەتەکەی اللە لەدوای دەرچوونی حوکمەکەی اللە بۆیان بە نەمری، اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {وَبَرَزُواْ للّهِ جَمِيعاً فَقَالَ الضّعَفَاءُ لِلّذِينَ اسْتَكْبَرُوَاْ إِنّا كُنّا لَكُمْ تَبَعًا فَهَلْ أَنتُمْ مّغْنُونَ عَنّا مِنْ عَذَابِ اللّهِ مِن شَيْءٍ قَالُواْ لَوْ هَدَانَا اللّهُ لَهَدَيْنَاكُمْ سَوَآءٌ عَلَيْنَآ أَجَزِعْنَآ أَمْ صَبَرْنَا مَا لَنَا مِن مّحِيصٍ} صدق الله العظيم [إبراهيم:21].
    واتە/ جا لاوازو بێ ده‌سه‌ڵاته‌کان ده‌ڵێن به‌وانه‌ی که خۆیان به‌زل و گه‌وره دانابوو بێگومان خۆ ئێمه شوێن ئێوه که‌وتبووین جا ئایا ئێوه ئه‌مڕۆ ناتوانن هه‌وڵێك بده‌ن تائه‌ندازه‌یه‌ك سزای اللە له‌سه‌رمان که‌م ببێته‌وه‌ له‌وه‌ڵامیاندا وتیان ئه‌گه‌ر اللە هیدایه‌تی ئێمه‌ی بدایه‌ ئێمه‌ش هیدایه‌تی ئێوه‌مان ده‌دا ئێستاش بۆ ئێمه چوونیه‌كه‌ هاوارو ئاهو ناڵه بکه‌ین یان دان به‌خۆدا بگرین چارمان نیه و ڕزگار بوونمان ئه‌سته‌مه‌.

    وەھەرگیزیش ناتوانی بڵێی اللە بەتوانا نیە لە دەرھێنانیان بە ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی خۆی ئەگەر بێتو ئەوان بپاڕێنەوەو بكڕوزێنەوەو ملکەچ بن بۆ پەروەردگارەکەیان وە بشزانن بەوەی بەڕاستی اللە بەسەر ھەموو شتێکدا بەتوانایە وە ڕەحمەتەی ھەموو شتێکی گرتۆتەوە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: { فَأَمَّا الَّذِينَ شَقُوا فَفِي النَّارِ لَهُمْ فِيهَا زَفِيرٌ وَشَهِيقٌ (106) خَالِدِينَ فِيهَا مَا دَامَتِ السَّمَوَاتُُ وَالْأَرْضُ إِلَّا مَا شَاءَ رَبُّكَ إِنَّ رَبَّكَ فَعَّالٌ لِمَا يُرِيدُ (107)} صدق الله العظيم [هود].
    واتە/ جا ئه‌وانه‌ی به‌دبه‌خت و چاره ڕه‌ش بوون ئه‌وه له‌ناو ئاگردان هه‌ناسه هه‌ڵمژین و هه‌ناسه دانه‌وه‌یان زۆر سه‌خت و دژواره‌ (106) بۆ هه‌میشه‌ش تیایدا ده‌میننه‌وه تا ئاسمانه‌کان و زه‌وی هه‌بێت و مه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارت ویستی (دەرھێنانیانی) هه‌بێت به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارت کارایه بۆ هه‌رشتێك بیه‌وێت (107).

    وە بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَيَوْمَ يَحْشُرُهُمْ جَمِيعًا يَا مَعْشَرَ الجنّ قَدِ اسْتَكْثَرْتُمْ مِنَ الْإِنْسِ ۖ وَقَالَ أَوْلِيَاؤُهُمْ مِنَ الْإِنْسِ رَبَّنَا اسْتَمْتَعَ بَعْضُنَا بِبَعْضٍ وَبَلَغْنَا أَجَلَنَا الَّذِي أَجَّلْتَ لَنَا ۚ قَالَ النَّارُ مَثْوَاكُمْ خَالِدِينَ فِيهَا إِلَّا مَا شَاءَ اللَّهُ ۗ إِنَّ رَبَّكَ حَكِيمٌ عَلِيمٌ} صدق الله العظيم [الأنعام:128].
    واتە/ ڕۆژێک دێت اللە هه‌موویان کۆ ده‌کاته‌وەو دەفەرموێت ئه‌ی ده‌سته‌ی جنەکان به‌ڕاستی ئێوه زۆر که‌ستان له ئینسانه‌کان گومڕاکرد له‌ولاشه‌وه یاوەرو گوێ له مشته‌کانیان،لەئینسانەکان ده‌ڵێن په‌روه‌ردگارا هه‌ندێکمان چێژمان له هه‌ندێکیان وه‌رگرت ئێستاش ئه‌وه‌ته گه‌یشتووینه‌ته ئه‌وکات و ساته‌ی تۆ بۆت دیاری کردووین،اللە ش فه‌رمووی ئه‌م ئاگره جێگه‌تانه نه‌مرن تیادا مه‌گه‌ر اللە ویستی له‌سه‌ر بێت به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ داناو کاربەجێ و زانایه‌.

    جا لەپاش ئەوە وەڵام بۆ پرسیارەکەی سێھەم دەھێنین، وە بەیانەکەت وەردەگرین کەوا بەم شێوەیە لەوەی دەڵێی:

    اقتباس المشاركة :
    السؤال الثالث..قال الله تعالى: إِنْ كَانَتْ إِلا صَيْحَةً وَاحِدَةً فَإِذَا هُمْ خَامِدُونَ ،يا حَسْرَةً عَلَى الْعِبَادِ مَا يَأْتِيهِمْ مِنْ رَسُولٍ إِلا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُون لوفرضنا ان الله هو المتحسر، هنا الحسرة جاءت بعد الصيحة وموت المستهزئين وليس عندما دخلوا النار فتحسروا وندموا ثم يتحسر الله على حسرتهم وندمهم ليس عندك الا هذه الاية التي تأولها ولكن على خلاف ماتقول اليس كذلك؟ ويتبعه سؤال: ولو فرضنا ان الله تحسر اين الدليل انه سوف يخرج المستهزيئن والكفار من النار؟
    ــــــــــــــــــــ
    انتهى الاقتباس
    وەرگیراوەکە کۆتایی پێھات.

    جا لەپاش ئەوە ڕاستەوخۆ وەڵامەکە وازلێدەھێنین بۆ اللە ی ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانتر: {فَأَمَّا الَّذِينَ شَقُوا فَفِي النَّارِ لَهُمْ فِيهَا زَفِيرٌ وَشَهِيقٌ (106) خَالِدِينَ فِيهَا مَا دَامَتِ السَّمَوَاتُ وَالْأَرْضُ إِلَّا مَا شَاءَ رَبُّكَ إِنَّ رَبَّكَ فَعَّالٌ لِمَا يُرِيدُ (107)} صدق الله العظيم [هود].
    واتە/ جا ئه‌وانه‌ی به‌دبه‌خت و چاره ڕه‌ش بوون ئه‌وه له‌ناو ئاگردان هه‌ناسه هه‌ڵمژین و هه‌ناسه دانه‌وه‌یان زۆر سه‌خت و دژواره‌ (106) بۆ هه‌میشه‌ش تیایدا ده‌میننه‌وه تا ئاسمانه‌کان و زه‌وی هه‌بێت و مه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارت ویستی (دەرھێنانیانی) هه‌بێت به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارت کارایه بۆ هه‌رشتێك بیه‌وێت (107).

    ئەگینا ئاگاداربن ئیمام مەھدی ھەوڵدەدات بۆ ناساندنی قەدرو ڕێزی اللە بەو شێوەیەی کەوا شایەنیەتی قەدرو ڕێزی بگیرێت جا ھەرگیز ڕێگامان لێمەگرە لەوە جا ئەگەر تۆ لە شەیتانە بەشەرەکان بیت یان لەوانەی کەوا ئیمان و باوەڕەکەیان ئاشکرا دەکەن و کوفرو بێباوەڕیەکەشیان دەشارنەوەو پەنھانی دەکەن یان لە جاھیل و نەزانەکان لەوانەی کەوا قەدرو ڕێزی پەروەردگارەکەیان نەگرتووە بەو شێوەیەی کەوا شایەنیەتی قەدرو ڕێزی بگیرێت، جا باس و مەسەلەی تر ھەیە بۆ قسەکردن لەسەری جا لەبەرچی تەرکیز دەخەیە سەر ئەساسی دەعوەو بانگەوازەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد؟ تا بیشێوێنی و بەسەرخەرەکانیشی توشی لادان بکەی لە دەعوەو بانگەوازەکە بۆ ھاتنەجێی ڕازیبوونی نەفسی اللە لەسەر عەبدەکانی، جا چۆن ئێمە لەسەر گومڕاییەکی ئاشکراین؟ بەڵکو حوکم و بڕیارەکە بۆ اللە یە نەوەک بۆ تۆ وەھیچ کارو فەرمانێکیش بەدەست تۆ نیە ئەی ئەو کەسەی ناوت لەخۆت ناوە(حکم اللە).

    وسلامٌ على المرسلين، والحمد لله ربّ العالمين..
    خەلیفەی اللە و عەبدەکەی؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
    ____________

  2. افتراضي

    - 2 -
    ‎ئیمام ناصر محمد یەمانی
    21 - ذو القعدة - 1435 هـ
    17 - 08 - 2014 مـ
    08:59 صباحاً
    ( بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى )
    ــــــــــــــــــ

    زانستی ڕاشکاوی زیاتر بە بەڵگەوە لەسەر ھەڵەکانی دوعاو پاڕانەوەی کافرو بێباوەڕەکان لەپەروەردگارەکەیان بەوەی کەوا بیان گەڕێنێتەوە بۆ ژیانی دنیا لەبەرئەوەی بیرو باوەڕەکەیان ئەوەیە کەوا ناچنە ناو بەھەشتەوە تەنھا بەکاروکردەوەکانیان نەبێت نەوەک بە رەحمەت و میھرەبانی پەرورەدگارەکەیان..

    بسم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلام على كافة أنبياء الله ورسله وآلهم الطّيّبين والتّابعين لهم بالحقِّ إلى يوم الدين، أمّا بعد..

    ئەی ئەوکەسەی ناوت لەخۆت ناوە (المحتكم لحكم الله)، لەڕاستگۆیان بەو وەڵامی حوکمی اللە بدەرەوە بەحەق، وەھەمیشە سورم لەسەر ئەوەی ھیچ قسەیەک نەکەم لەسەر اللە تەنھا بەحەق نەبێت، وەپێشتریش بەیانێکی تێرو تەسەلمان نووسیوە دەربارەی دوعاو پاڕانەوەی کافرو بێباوەڕان لەپەروەردگارەکەیان وە بە بەڵگەی ئاشکراوەش لەسەرجەم ئایەتەکان سەلماندومانە بەوەی کەوا ئەوان داوا لە پەروەەدگارەکەیان دەکەن تا لە ئاگر دەریان بھنێت جا بیان گەڕێنێتەوە بۆ دنیا جا فرسەتێکی تریان پێبدات، جا وەعدیان پێداوە بەوەی کەوا ھەرگیز جارێکی تر شەریک و ھاوەڵی بۆ دانەنێنەوە وەدواتر ئەو کردەوانەش بکەن کەوا پێشتر نەیاندەکرد وە وازیش لەو کردەوە خراپانە بھێنن کەوا پێشتر دەیانکرد. بەڵگەش لەسەر ئەو دوعاو پاڕانەوەیان لەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە دەبینی: {وَهُمْ يَصْطَرِخُونَ فِيهَا رَبَّنَا أَخْرِجْنَا نَعْمَلْ صَالِحًا غَيْرَ الَّذِي كُنَّا نَعْمَلُ أَوَلَمْ نُعَمِّرْكُم مَّا يَتَذَكَّرُ فِيهِ مَن تَذَكَّرَ وَجَاءَكُمُ النَّذِيرُ فَذُوقُوا فَمَا لِلظَّالِمِينَ مِن نَّصِيرٍ} صدق الله العظيم [فاطر:37].
    واتە/ ئه‌وانه گریه‌و زاری و هاوارو قیژه‌و ناڵه‌یان له‌ناو دۆزه‌خدا لێ به‌رز ده‌بێته‌وه‌و به‌که‌ساسیه‌وه ده‌ڵێن په‌روه‌ردگارا: ده‌رمان بهێنه‌و ڕزگارمان بکه له‌م حاڵه‌، مه‌رج بێت کارو کرده‌وه‌ی چاك ئه‌نجام بده‌ین نه‌ك ئه‌وه‌ی که جاران ده‌مانکرد له وه‌ڵامیاندا اللە ده‌فه‌رموێت ئایا ئه‌وه‌نده ته‌مه‌نمان پێ نه‌به‌خشین ئه‌وه‌ی بیه‌وێت بیرێک بکاته‌وه تیایدا بیربکاته‌وه؟ وە بێدارکه‌ره‌وه‌شتان بۆ هات بۆیه پێیان ده‌وترێت که‌واته ده بچێژن سزای دۆزه‌خ چونکه سته‌مکاران هیچ پشتیوانێکیان نیه‌.

    جا سەیری وەڵامی اللە بکە لەسەریان بە جێبەجێکردنی حوجەو بەڵگەکە لەسەریان بەحەق، اللە ی گەورە فەرموویەتی: {أَوَلَمْ نُعَمِّرْكُم مَّا يَتَذَكَّرُ فِيهِ مَن تَذَكَّرَ وَجَاءَكُمُ النَّذِيرُ فَذُوقُوا فَمَا لِلظَّالِمِينَ مِن نَّصِيرٍ}.
    واتە/ ئایا ئه‌وه‌نده ته‌مه‌نمان پێ نه‌به‌خشین ئه‌وه‌ی بیه‌وێت بیرێک بکاته‌وه تیایدا بیربکاته‌وه؟ وە بێدارکه‌ره‌وه‌شتان بۆ هات بۆیه پێیان ده‌وترێت که‌واته ده بچێژن سزای دۆزه‌خ چونکه سته‌مکاران هیچ پشتیوانێکیان نیه‌.

    بەڵام سەیری دوعاو پاڕانەوەی کافرو بێباوەڕەکانی ھاوەڵانی ئەعراف (أصحاب الأعراف) بکە جا ئەوان بەوە دوعا ناکەن و ناپاڕێنەوە لەپەروەردگارەکەیان تا بیان گەڕێنێەوە بۆ دبیا و پێغەمبەریان بۆ ڕەوانە بکات تا ئەوانیش بەڕاستی دابنین جا شوێنی حەقی لای پەروەردگارەکەیان بکەون؛ بەڵکو اللە قسەی لەگەڵ کردوون بە وەحی تێگەیشتن (وحي التفهيم) بۆ سەردڵی ئەو کافرو بێباوەڕانە کەوا بریتین لەوانەی مردوون پێش ڕەوانەکردنی پێغەمبەران بۆ لای گەلەکانیان . اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {وَنَادَىٰ أَصْحَابُ الْجَنَّةِ أَصْحَابَ النَّارِ أَن قَدْ وَجَدْنَا مَا وَعَدَنَا رَبُّنَا حَقًّا فَهَلْ وَجَدتُّم مَّا وَعَدَ رَبُّكُمْ حَقًّا ۖ قَالُوا نَعَمْ ۚ فَأَذَّنَ مُؤَذِّنٌ بَيْنَهُمْ أَن لَّعْنَةُ اللَّهِ عَلَى الظَّالِمِينَ (44) الَّذِينَ يَصُدُّونَ عَن سَبِيلِ اللَّهِ وَيَبْغُونَهَا عِوَجًا وَهُم بِالْآخِرَةِ كَافِرُونَ (45) وَبَيْنَهُمَا حِجَابٌ ۚ وَعَلَى الْأَعْرَافِ رِجَالٌ يَعْرِفُونَ كُلًّا بِسِيمَاهُمْ ۚ وَنَادَوْا أَصْحَابَ الْجَنَّةِ أَن سَلَامٌ عَلَيْكُمْ ۚ لَمْ يَدْخُلُوهَا وَهُمْ يَطْمَعُونَ (46) ۞ وَإِذَا صُرِفَتْ أَبْصَارُهُمْ تِلْقَاءَ أَصْحَابِ النَّارِ قَالُوا رَبَّنَا لَا تَجْعَلْنَا مَعَ الْقَوْمِ الظَّالِمِينَ (47) وَنَادَىٰ أَصْحَابُ الْأَعْرَافِ رِجَالًا يَعْرِفُونَهُم بِسِيمَاهُمْ قَالُوا مَا أَغْنَىٰ عَنكُمْ جَمْعُكُمْ وَمَا كُنتُمْ تَسْتَكْبِرُونَ (48) أَهَٰؤُلَاءِ الَّذِينَ أَقْسَمْتُمْ لَا يَنَالُهُمُ اللَّهُ بِرَحْمَةٍ ۚ ادْخُلُوا الْجَنَّةَ لَا خَوْفٌ عَلَيْكُمْ وَلَا أَنتُمْ تَحْزَنُونَ (49)} صدق الله العظيم [الأعراف].
    واتە/ ھاوەڵان و نیشته‌جێیانی به‌هه‌شت بانگی نیشته‌جێکانی دۆزه‌خیان کرد: به‌ڕاستی ئه‌و به‌ڵێنه‌ی که په‌روه‌ردگارمان پێی دابووین ده‌ستمانکه‌وت و پێی به‌خشین ئایا ئێوه‌ش ئه‌و به‌ڵێنه‌ی که په‌روه‌دگارتان دابووی به‌ڕاستی ده‌ستانکه‌وت؟! (له وه‌ڵامدا) وتیان: به‌ڵێ. ئه‌وسا جاڕچیه‌ک جاڕیدا له نێوانیاندا و هاواری کرد: نه‌فره‌تی اللە له سته‌مکاران بێت (44) ئه‌وانه‌ی که به‌رهه‌ڵستی ڕێبازی اللە ده‌که‌ن و کۆسپ و ته‌گه‌ره ده‌خه‌نه ڕێگه‌ی و ڕێبازی اللە یان به خوارو خێچی ده‌وێت و بێ بڕواشن به ئاخیرەت و ڕۆژی دوایی (45) له‌نێوان به‌هه‌شتی و دۆزه‌خیه‌کاندا دیوارو په‌رده‌یه‌ک هه‌یه‌ به‌سه‌ر شوێنه به‌رزه‌کانیشه‌وه که‌سانێک هه‌ن بە ڕوخساریان ئەوان دەناسنەوە (کاتێک ڕوو ده‌که‌نه به‌هه‌شت) بانگ ده‌که‌ن له نیشته‌جێکانی و ده‌ڵێن: سڵاوتان لێ بێت ئه‌وانه هێشتا نه‌چوونه‌ته ناوی باڵام به‌هیوان و ئومێدیان هه‌یه‌ (46) کاتێکیش ڕوویان به‌ره‌و ڕووی دۆزه‌خیان وه‌رده‌چه‌رخێنرێت ده‌ڵێن په‌روه‌دگارا مه‌مانگێڕه له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سته‌مکاراندا (47) ئه‌وانه‌ی که له‌سه‌ر شوێنه به‌رزه‌کانن بانگی که‌سانێک ده‌که‌ن (له دۆزه‌خیان) که به‌ڕواڵه‌ت و سیمایاندا ده‌یانناسنەوەو پێیان ده‌ڵێن: (خۆ ئیستا لاتان ڕوونه‌) که دارو ده‌سته‌و هێزو توانا و ماڵ و سامانتان فریاتان نه‌که‌وت؟هه‌روه‌ها فیز و لووت به‌رزی و خۆ فش کردنه‌وه‌تان به‌هاناتانه‌وه نه‌هات (48) (ئینجا بە ئاماژەکردن بۆ بەھەشتیەکان ڕووبە دۆزەخیەکان دەڵێن) ئایا ئه‌وانه ئه‌و که‌سانه‌ن که‌کاتی خۆی سوێندتان ده‌خوارد ڕه‌حمه‌تی اللە نایانگرێته‌وه‌؟ (لەدوای ئەوە اللە پێیان ده‌فه‌رموێت) ده ئێوەش بچنه به‌هه‌شته‌وه‌ نه ترس و بیمتان له‌سه‌ره نه‌خه‌م و په‌ژاره‌ش ده‌خۆن (49).

    جا سەرەتا سەیری دوعاو پاڕانەوەی کافرو بێباوەڕەکابی ھاوەڵانی ئەعراف بکە جا ئەوان ھەیانە کە لەعنەت لە کافرو بێباوەڕبووەکان بەپێغەمبەرەکانی لای پەروەردگارەکەیان دەکەن. وەکو اللە ی گەورە فەرموویەتی: {وَنَادَىٰ أَصْحَابُ الْجَنَّةِ أَصْحَابَ النَّارِ أَن قَدْ وَجَدْنَا مَا وَعَدَنَا رَبُّنَا حَقًّا فَهَلْ وَجَدتُّم مَّا وَعَدَ رَبُّكُمْ حَقًّا ۖ قَالُوا نَعَمْ ۚ فَأَذَّنَ مُؤَذِّنٌ بَيْنَهُمْ أَن لَّعْنَةُ اللَّهِ عَلَى الظَّالِمِينَ (44) الَّذِينَ يَصُدُّونَ عَن سَبِيلِ اللَّهِ وَيَبْغُونَهَا عِوَجًا وَهُم بِالْآخِرَةِ كَافِرُونَ (45) وَبَيْنَهُمَا حِجَابٌ ۚ وَعَلَى الْأَعْرَافِ رِجَالٌ يَعْرِفُونَ كُلًّا بِسِيمَاهُمْ} صدق الله العظيم.
    واتە/ ھاوەڵان و نیشته‌جێیانی به‌هه‌شت بانگی نیشته‌جێکانی دۆزه‌خیان کرد: به‌ڕاستی ئه‌و به‌ڵێنه‌ی که په‌روه‌ردگارمان پێی دابووین ده‌ستمانکه‌وت و پێی به‌خشین ئایا ئێوه‌ش ئه‌و به‌ڵێنه‌ی که په‌روه‌دگارتان دابووی به‌ڕاستی ده‌ستانکه‌وت؟! (له وه‌ڵامدا) وتیان: به‌ڵێ. ئه‌وسا جاڕچیه‌ک جاڕیدا له نێوانیاندا و هاواری کرد: نه‌فره‌تی اللە له سته‌مکاران بێت (44) ئه‌وانه‌ی که به‌رهه‌ڵستی ڕێبازی اللە ده‌که‌ن و کۆسپ و ته‌گه‌ره ده‌خه‌نه ڕێگه‌ی و ڕێبازی اللە یان به خوارو خێچی ده‌وێت و بێ بڕواشن به ئاخیرەت و ڕۆژی دوایی (45) له‌نێوان به‌هه‌شتی و دۆزه‌خیه‌کاندا دیوارو په‌رده‌یه‌ک هه‌یه‌ به‌سه‌ر شوێنه به‌رزه‌کانیشه‌وه که‌سانێک هه‌ن بە ڕوخساریان ئەوان دەناسنەوە.

    جا بۆتان ڕووندەبێتەوە بەوەی کەوا ئەو کافرو بێباوەڕانەی نێوان بەھەشت و ئاگر بریتین لەوانەی کەوا لەعنەت لەکافرو بێباوەڕبووەکان بە پێغەمبەرەکانی لای پەروەردگارەکەیان دەکەن، وەھەر لەبەرئەوەش اللە دووجار قسەی کردووە لەنێوانیان جا ھەرچی جار ی یەکەمە ئەوا لەبەشی یەکەمی ئەو ئایەتەدایە کەوا اللە ی گەورە فەرموویەتی: {وَنَادَىٰ أَصْحَابُ الْجَنَّةِ أَصْحَابَ النَّارِ أَن قَدْ وَجَدْنَا مَا وَعَدَنَا رَبُّنَا حَقًّا فَهَلْ وَجَدتُّم مَّا وَعَدَ رَبُّكُمْ حَقًّا ۖ قَالُوا نَعَمْ ۚ فَأَذَّنَ مُؤَذِّنٌ بَيْنَهُمْ أَن لَّعْنَةُ اللَّهِ عَلَى الظَّالِمِينَ (44)} صدق الله العظيم.
    واتە/ ھاوەڵان و نیشته‌جێیانی به‌هه‌شت بانگی نیشته‌جێکانی دۆزه‌خیان کرد: به‌ڕاستی ئه‌و به‌ڵێنه‌ی که په‌روه‌ردگارمان پێی دابووین ده‌ستمانکه‌وت و پێی به‌خشین ئایا ئێوه‌ش ئه‌و به‌ڵێنه‌ی که په‌روه‌دگارتان دابووی به‌ڕاستی ده‌ستانکه‌وت؟! (له وه‌ڵامدا) وتیان: به‌ڵێ. ئه‌وسا جاڕچیه‌ک جاڕیدا له نێوانیاندا و هاواری کرد: نه‌فره‌تی اللە له سته‌مکاران بێت.

    جا ئەوە کێیە کەوا لەعنەت لەکافرەکان دەکات بەکوفرکردنەکەیان؟ ئەوانە بریتین لە ھاوەڵانی ئەعراف (أصحاب الأعراف) ئەوانەی کەوا لەنێوان بەھەشت و ئاگردان. اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {وَبَيْنَهُمَا حِجَابٌ ۚ وَعَلَى الْأَعْرَافِ رِجَالٌ يَعْرِفُونَ كُلًّا بِسِيمَاهُمْ ۚ وَنَادَوْا أَصْحَابَ الْجَنَّةِ أَن سَلَامٌ عَلَيْكُمْ ۚ لَمْ يَدْخُلُوهَا وَهُمْ يَطْمَعُونَ (46) ۞ وَإِذَا صُرِفَتْ أَبْصَارُهُمْ تِلْقَاءَ أَصْحَابِ النَّارِ قَالُوا رَبَّنَا لَا تَجْعَلْنَا مَعَ الْقَوْمِ الظَّالِمِينَ (47) وَنَادَىٰ أَصْحَابُ الْأَعْرَافِ رِجَالًا يَعْرِفُونَهُم بِسِيمَاهُمْ قَالُوا مَا أَغْنَىٰ عَنكُمْ جَمْعُكُمْ وَمَا كُنتُمْ تَسْتَكْبِرُونَ (48) أَهَٰؤُلَاءِ الَّذِينَ أَقْسَمْتُمْ لَا يَنَالُهُمُ اللَّهُ بِرَحْمَةٍ ۚ ادْخُلُوا الْجَنَّةَ لَا خَوْفٌ عَلَيْكُمْ وَلَا أَنتُمْ تَحْزَنُونَ (49)} صدق الله العظيم.
    وایە/ له‌نێوان به‌هه‌شتی و دۆزه‌خیه‌کاندا دیوارو په‌رده‌یه‌ک هه‌یه‌ به‌سه‌ر شوێنه به‌رزه‌کانیشه‌وه که‌سانێک هه‌ن بە ڕوخساریان ئەوان دەناسنەوە (کاتێک ڕوو ده‌که‌نه به‌هه‌شت) بانگ ده‌که‌ن له نیشته‌جێکانی و ده‌ڵێن: سڵاوتان لێ بێت ئه‌وانه هێشتا نه‌چوونه‌ته ناوی باڵام به‌هیوان و ئومێدیان هه‌یه‌ (46) کاتێکیش ڕوویان به‌ره‌و ڕووی دۆزه‌خیان وه‌رده‌چه‌رخێنرێت ده‌ڵێن په‌روه‌دگارا مه‌مانگێڕه له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سته‌مکاراندا (47) ئه‌وانه‌ی که له‌سه‌ر شوێنه به‌رزه‌کانن بانگی که‌سانێک ده‌که‌ن (له دۆزه‌خیان) که به‌ڕواڵه‌ت و سیمایاندا ده‌یانناسنەوەو پێیان ده‌ڵێن: (خۆ ئیستا لاتان ڕوونه‌) که دارو ده‌سته‌و هێزو توانا و ماڵ و سامانتان فریاتان نه‌که‌وت؟هه‌روه‌ها فیز و لووت به‌رزی و خۆ فش کردنه‌وه‌تان به‌هاناتانه‌وه نه‌هات (48) (ئینجا بە ئاماژەکردن بۆ بەھەشتیەکان ڕووبە دۆزەخیەکان دەڵێن) ئایا ئه‌وانه ئه‌و که‌سانه‌ن که‌کاتی خۆی سوێندتان ده‌خوارد ڕه‌حمه‌تی اللە نایانگرێته‌وه‌؟ (لەدوای ئەوە اللە پێیان ده‌فه‌رموێت) ده ئێوەش بچنه به‌هه‌شته‌وه‌ نه ترس و بیمتان له‌سه‌ره نه‌خه‌م و په‌ژاره‌ش ده‌خۆن (49).

    جا سەیری دوعاو پاڕانەوەکەیان بکە لەپەروەردگارەکەیان بە داوالێکردنی ئەو ڕەحمەت و میھرەبانیەی کەوا لەسەر نەفسی خۆی نوسیویەتی لەکاتێکدا ئەوان دڵنیان لەوەی کەوا ھیچ شتێکی تر نیە فریایان بکەوێت تەنھا ئەوە نەبێت کەوا اللە بەڕەحمەت و میھرەبانیەکەی خۆی دایان بپۆشێت، جا پەروەردگارەکەشیان وەڵامیان دەداتەوە بەڕاستیش اللە پێچەوانەی وەعدو بەڵێنەکانی خۆی ناکات، جا سەرەتا سەیری دوعاو پاڕانەوەکەیان بکەن. اللە ی گەورە فەرموویەتی: {وَبَيْنَهُمَا حِجَابٌ ۚ وَعَلَى الْأَعْرَافِ رِجَالٌ يَعْرِفُونَ كُلًّا بِسِيمَاهُمْ ۚ وَنَادَوْا أَصْحَابَ الْجَنَّةِ أَن سَلَامٌ عَلَيْكُمْ ۚ لَمْ يَدْخُلُوهَا وَهُمْ يَطْمَعُونَ (46) ۞ وَإِذَا صُرِفَتْ أَبْصَارُهُمْ تِلْقَاءَ أَصْحَابِ النَّارِ قَالُوا رَبَّنَا لَا تَجْعَلْنَا مَعَ الْقَوْمِ الظَّالِمِينَ (47)} صدق الله العظيم.
    واتە/ له‌نێوان به‌هه‌شتی و دۆزه‌خیه‌کاندا دیوارو په‌رده‌یه‌ک هه‌یه‌ به‌سه‌ر شوێنه به‌رزه‌کانیشه‌وه که‌سانێک هه‌ن بە ڕوخساریان ئەوان دەناسنەوە (کاتێک ڕوو ده‌که‌نه به‌هه‌شت) بانگ ده‌که‌ن له نیشته‌جێکانی و ده‌ڵێن: سڵاوتان لێ بێت ئه‌وانه هێشتا نه‌چوونه‌ته ناوی باڵام به‌هیوان و ئومێدیان هه‌یه‌ (46) کاتێکیش ڕوویان به‌ره‌و ڕووی دۆزه‌خیان وه‌رده‌چه‌رخێنرێت ده‌ڵێن په‌روه‌دگارا مه‌مانگێڕه له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سته‌مکاراندا (47).

    جا سەیری ئیمان و باوەڕەکەیان بکە بەڕەحمەت و میھرەبانیەکەی اللە ی ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانتر، وە ئەو کافرو بێباوەڕانەی ئەھلی ئەعراف زانیویانە بەوەی کەوا ھاوەڵابی بەھەشت نەچونەتە ناو بەھەشتەوە تەنھا بە ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی اللە نەبێت نەوەک بە كاروکردوەکانیان، وەھەرلەبەرئەوەش دەڵێن:{أَهَٰؤُلَاءِ الَّذِينَ أَقْسَمْتُمْ لَا يَنَالُهُمُ اللَّهُ بِرَحْمَةٍ}..
    واتە/ (ئینجا بە ئاماژەکردن بۆ بەھەشتیەکان ڕووبە دۆزەخیەکان دەڵێن) ئایا ئه‌وانه ئه‌و که‌سانه‌ن که‌کاتی خۆی سوێندتان ده‌خوارد ڕه‌حمه‌تی اللە نایانگرێته‌وه‌؟.

    جا لەپاش ئەوە سەیری وەڵامدانەوەی اللە بکەن بۆ دوعاو پاڕانەوەکەیان لەبەرئەوەی ئەوان زانیویانە بەوەی کەوا بەڕاستی ھەر اللە خۆی ئەوکەسەیە کەوا دەیانپارێزێت لە ئاگرەکەی بەڕەحمەت و میھرەبانیەکەی و دەشیانخاتە ناو بەھەشتەکەی بەڕەحمەت و میھرەبانیەکەی وەھەر لەبەرئەوەش پەروەردگارەکەیان یەکسەر لەوساتەی کەوا باسی ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی اللە ی ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانتر دەکەن وەڵامیان دەداتەوە. اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {أَهَٰؤُلَاءِ الَّذِينَ أَقْسَمْتُمْ لَا يَنَالُهُمُ اللَّهُ بِرَحْمَةٍ ۚ ادْخُلُوا الْجَنَّةَ لَا خَوْفٌ عَلَيْكُمْ وَلَا أَنتُمْ تَحْزَنُونَ (49)} صدق الله العظيم.
    واتە/ (ئینجا بە ئاماژەکردن بۆ بەھەشتیەکان ڕووبە دۆزەخیەکان دەڵێن) ئایا ئه‌وانه ئه‌و که‌سانه‌ن که‌کاتی خۆی سوێندتان ده‌خوارد ڕه‌حمه‌تی اللە نایانگرێته‌وه‌؟ (لەدوای ئەوە اللە پێیان ده‌فه‌رموێت) ده ئێوەش بچنه به‌هه‌شته‌وه‌ نه ترس و بیمتان له‌سه‌ره نه‌خه‌م و په‌ژاره‌ش ده‌خۆن (49).

    جا سەیری قسەکەی اللە بکەن بۆ اصحاب الأعراف: {ادْخُلُوا الْجَنَّةَ لَا خَوْفٌ عَلَيْكُمْ وَلَا أَنتُمْ تَحْزَنُونَ (49)} صدق الله العظيم.
    واتە/ ده ئێوەش بچنه به‌هه‌شته‌وه‌ نه ترس و بیمتان له‌سه‌ره نه‌خه‌م و په‌ژاره‌ش ده‌خۆن.

    بەڵام ئەو کافرو بێباوەڕانەی کەوا بەڵگەو حوجەیان بەسەردا جێبەجێ بووە بە ڕەوانەکردنی پێغەمبەرەکان بۆیان داوا لەپەروەردگارەکەیان دەکەن کەوا بیان گەڕێنێتەوە بۆ دنیا تا ئەو کاروکردەوانە بکەن کەوا پێشتر نەیانکردووە وە بۆ ئروەی ئەو کاروکردەوە خراپانەش نەکەن کەوا پیشتر کردوویانە. اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {وَهُمْ يَصْطَرِخُونَ فِيهَا رَبَّنَا أَخْرِجْنَا نَعْمَلْ صَالِحًا غَيْرَ الَّذِي كُنَّا نَعْمَلُ أَوَلَمْ نُعَمِّرْكُم مَّا يَتَذَكَّرُ فِيهِ مَن تَذَكَّرَ وَجَاءَكُمُ النَّذِيرُ فَذُوقُوا فَمَا لِلظَّالِمِينَ مِن نَّصِيرٍ} صدق الله العظيم.
    واتە/ ئه‌وانه گریه‌و زاری و هاوارو قیژه‌و ناڵه‌یان له‌ناو دۆزه‌خدا لێ به‌رز ده‌بێته‌وه‌و به‌که‌ساسیه‌وه ده‌ڵێن په‌روه‌ردگارا: ده‌رمان بهێنه‌و ڕزگارمان بکه له‌م حاڵه‌، مه‌رج بێت کارو کرده‌وه‌ی چاك ئه‌نجام بده‌ین نه‌ك ئه‌وه‌ی که جاران ده‌مانکرد له وه‌ڵامیاندا اللە ده‌فه‌رموێت ئایا ئه‌وه‌نده ته‌مه‌نمان پێ نه‌به‌خشین ئه‌وه‌ی بیه‌وێت بیرێک بکاته‌وه تیایدا بیربکاته‌وه؟ وە بێدارکه‌ره‌وه‌شتان بۆ هات بۆیه پێیان ده‌وترێت که‌واته ده بچێژن سزای دۆزه‌خ چونکه سته‌مکاران هیچ پشتیوانێک و بەسەرخەرێکیان نیه‌.

    جا سەیری وەڵامەکەی اللە بکە بە جێبەجێکردنی حوجەو بەڵگەکە بەسەریاندا بەحەق. اللە ی گەورە فەرموویەتی: {أَوَلَمْ نُعَمِّرْكُم مَّا يَتَذَكَّرُ فِيهِ مَن تَذَكَّرَ وَجَاءَكُمُ النَّذِيرُ فَذُوقُوا فَمَا لِلظَّالِمِينَ مِن نَّصِيرٍ} صدق الله العظيم.
    واتە/ له وه‌ڵامیاندا اللە ده‌فه‌رموێت ئایا ئه‌وه‌نده ته‌مه‌نمان پێ نه‌به‌خشین ئه‌وه‌ی بیه‌وێت بیرێک بکاته‌وه تیایدا بیربکاته‌وه؟ وە بێدارکه‌ره‌وه‌شتان بۆ هات بۆیه پێیان ده‌وترێت که‌واته ده بچێژن سزای دۆزه‌خ چونکه سته‌مکاران هیچ پشتیوان و بەسەرخەرێکیان نیه‌.

    جا ھیچ بەڵگەو حوجەیەکیان نەماوەتەوە لەسەر پەروەردگارەکەیان تا دوعاکەیان وەڵام بداتەوە جا ڕەحمیان پێبکات تا ئەو کارو کردەوانە بکەن کەوا پێشتر نەیانکردووە وە تاکو واز لەوکردەوە خراپانەش بھێنن کەوا پێشتر کردوویانە. لەبەرئەوەی ئەوان پێغەمبەرانیان بۆ ڕەوانەکرا لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە وەحوجەو بەڵگەشیان بەسەردا جێبەجێبوو جا ھیچ حوجە و بەڵگەیەکیان نیە لەبەردەمی پەروەردگارەکەیان لەدوای ڕەوابەکردنی پێغەمبەرەکان. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {رُسُلًا مُبَشِّرِينَ وَمُنذِرِينَ لِئَلَّا يَكُونَ لِلنَّاسِ عَلَى اللَّهِ حُجَّةٌ بَعْدَ الرُّسُلِ وَكَانَ اللَّهُ عَزِيزًا حَكِيمًا} صدق الله العظيم [النساء:1
    واتە/ پێغه‌مبه‌رانمان (ڕه‌وانه کردووه‌) که مژده‌دەرو ترسێنه‌رن تا خه‌ڵکی هیچ حوجەو به‌ڵگه‌یه‌کیان به‌ده‌سته‌وه نه‌مێنێت دوای ئه‌وه‌ی اللە پێغه‌مبه‌رانی بۆ ڕه‌وانه کردوون بێگومان هه‌میشه‌و به‌رده‌وام اللە باڵاده‌ست و دانایه‌.

    جا ئەوە حوجەو بەڵگەت بەسەردا جێ بەجێ بوو بەحەق.

    جا لە شوکرانە بژێرو سوپاسگوزاران بە ئەگەر لە شەیتانە بەشەرەکان نیت لەوانەی کەوا ئیمان و باوەڕەکەیان ئاشکرا دەکەن و کوفرو بێباوەڕی و پیلانەکەشیان دەشارنەوەو پەنھانی دەکەن بۆ ڕێگەگرتن لەزیکرو کتێبی اللە، وە جیھادو ھەوڵ و تێکۆشانیشتان لەگەڵ دەکەین بەھەوڵ و جیھادو تێکۆشانێکی گەورە بە محکەمی قورئانی گەورە، ئەی اللە ئەوە منیش ڕامگەیاند.. ئەی اللە شاھێد بە.

    وسلامٌ على المرسلين، والحمد لله ربّ العالمين..
    برای بەشەر لە دایک و باوکیان؛ مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی.
    _____________

  3. افتراضي

    - 3 -
    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    22 - ذو القعدة - 1435 ک
    18 - 08 - 2014 مـ
    06:06 بەیانی
    ( بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى )
    ــــــــــــــــــ

    وەڵامی ئیمام ناصر محمد یەمانی بەدەسەڵاتی زانستی ڕوون و ڕاشکاو لە محکەمی قورئانی گەورە بۆ ئەوەی کەوا دەیەوێت تێبگات یان دەیەوێت لە شوکرانە بژێرو سوپاسگوزاران بێت..

    بسم الله الرحمن الرحيم، وسلامٌ على المرسلين، والحمد لله ربّ العالمين..

    وەمن دەبینم کەوا فەتواکەت ھەمان فەتوای ئەوانەیە کەوا نازانن بەوەی کەوا دەڵێن ھاوەڵانی ئەعراف (أصحاب الأعراف) بریتین لەو موسڵمانانەی کەوا چاکەو خراپەکانیان وەکو یەکەو یەکسانن جا ئەوەش نەفیکردنی تەوبەو گەڕانەوەیە بۆ لای اللە، بەومانایەی بەقسەکەی ئێوە موسڵمان خراپە ئەنجام دەدات و کاری چاکەش دەکات و پابەندیشی ناکەی بەتۆبەو گەڕانەوە لەبەرئەوەی کاروکردەوەکانی ھاوسەنگ دەبن وەھەرکامەیان قورستر بوو لەسەر ئەوی تر جا ئەوە سەرکەوتنی بەوە بەدەست ھێناوە، ویا سبحان اللە! پاک و بێگەردی بۆ اللە جا ئەی چی دەربارەی ئەو کەسەی کەوا حەفتا ساڵ کاری خراپە دەکات و بەھەفتەیەک پێش مردنیشی تۆبەی کردووەو گەڕاوەتەوە لای اللە بە تۆبەکردن جا چۆن چاکەکانی ھەفتەیەکی یەکسان دەبن لەبەرامبەر خراپەی حەفتا ساڵ!!

    وەئەی پیاو، سوێند بە اللە ئەگەر ملیۆن ساڵ کاریشت کرد بە کاروکردەوەی ئەھلی بەھەشت و بەر لەوەی بشمری بەیەک ڕۆژ پاشەکشەت کردو پاشگەز بوویەوەو کارت کرد بەکاروکردەوەکانی ئەھلی ئاگری دۆزەخ ئەوا بزانە لەدوای مردنەکەت دەخرێیە ناو ئاگری دۆزەخەوە، وەبەھەمان شێوە ئەگەر ملیۆن ساڵ کاروکردەوەت کرد بە کارو کردەوەی ئەھلی ئاگری دۆزەخ و پێش ئەوەی بشمری بە یەک ڕۆژ بەتەنھا تۆبەت کردو گەارایتەوە لای پەروەردگارەکەت بە تۆبەکردن لەکاتێکدا نەت زانیبێت دەمری لەم ڕۆژەدا جا لەپاش ئەوە کاروکردەوەت کرد بەکاروکردەوەی ئەھلی بەھەشت و پێشتریش لەسەرت نوسرابوو کە تۆ بە کاروکردەوەی ئەھلی بەھەشت کاردەکەی ئەوە دەخرێیە بەھەشتەوە، جا لە شوکرانە بژێرو سوپاسگوزاران بەو لەکافرو بیباوەڕان مەبە.

    وەئەی پیاو، بەڕاستی تێكەڵکردبی کاروکردەوەی چاک و خراپ ئەوکەسەی کەوا کاری خراپە دەکات پابەند دەکات بەوەی کەوا بگەڕێتەوەو تۆبە بکات لێی، وە دان ببێت بە گوناھەکەی بە تۆبەکردن و گەڕانەوەی دروست بۆ لای پەروەردگارەکەی تا لێی خۆشبێت، پاشانیش اللە لێی خۆشدەبێت و کارە چاکەکانی لێ قبوڵ دەکات. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَآخَرُونَ اعْتَرَفُواْ بِذُنُوبِهِمْ خَلَطُواْ عَمَلا صَالِحًا وَآخَرَ سَيِّئًا عَسَى اللّهُ أَن يَتُوبَ عَلَيْهِمْ} صدق الله العظيم [التوبة:102].
    واتە/ که‌سانێکی تر هه‌ن که دان به‌گوناهو هه‌ڵه‌کانیاندا ده‌نێن و کرداری چاک و کرداری خراپیشیان تێکه‌ڵ کردووه‌ ئه‌مانه نزیکه اللە ته‌وبه‌یان لێ وه‌ربگرێت چونکه به‌ڕاستی اللە لێخۆشبوو میهره‌بانه‌.

    جا بەڵێنمان پێدای بەوەی کەوا بەڵگەت بەسەردا بھێنینەوە بەحەق بە ڕوون و ئاشکرا لەبەرئەوەی تۆ نەفی تەوبەکردن دەکەی بۆ لای اللە بەم فەتوایەت کەدەلێی: "بەڕاستی ئەھلی ئەعراف چاکەو خراپەکانیان وەکو یەکن".بەڵکو تۆبەو گەڕانەوەی دروست سەرجەم گوناھەکان لادەدات، جا لە شوكرانە بژێرو سوپاسگوزاران بەو لە کافرو بێباوەڕان مەبە.

    وەسەبارەت بە ھاوەڵانی ئەعراف جا ئایا گومانت چۆنە بەوانەی کەوا مردن پێش ئەوەی کەوا اللە پێغەمبەرەکانیان بۆ ڕەوانە بکات بۆ ئاودانیەکانیان وەکو باوکی محمد پێغەمبەری اللە صلّى الله عليه وعلى أبيه وأسلّم تسليماً، جا ئایا ئەو لەئاگرە یان لە بەھەشت؟ جا دواتر حوکم دەکەین بۆ لای محکەمی قورئانی گەورە لەم مەسەلەیەدا، اللە ی گەورە فەرموویەتی: {يس ﴿١﴾ وَالْقُرْآنِ الْحَكِيمِ ﴿٢﴾ إِنَّكَ لَمِنَ الْمُرْسَلِينَ ﴿٣﴾ عَلَى صِرَاطٍ مُّسْتَقِيمٍ ﴿٤﴾ تَنزِيلَ الْعَزِيزِ الرَّحِيمِ ﴿٥﴾ لِتُنذِرَ قَوْمًا مَّا أُنذِرَ آبَاؤُهُمْ فَهُمْ غَافِلُونَ ﴿٦﴾} صدق الله العظيم [يس].
    واتە/ يس ١ وە به‌و قورئانه‌ی که هه‌موو فه‌رمانێکی له شوێنی خۆیدایه‌تی ٢ به‌ڕاستی تۆ له پێغه‌مبه‌رانیت ٣ له‌سه‌ر ڕێگه‌و ڕێبازێکی ڕاست و دروستیت ٤ ئه‌م قورئانه له‌لایه‌ن زاتێکی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و میهره‌بانه‌وه دابه‌زیووه و ڕه‌وانه کراوه‌ ٥ بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لێکی پێ بێدار بکه‌یته‌وه که باوو باپیرانیان بێدار نه‌کراونه‌ته‌وه‌و بەبێ ئاگایی ماونه‌ته‌وه‌ ٦.
    جا سەیری فەتواکەی اللە ی گەورە بکە بە ئاگادار نەکردنەوەی گەلەکەی لەپیش ڕەوانەکردنی پێغەمبەر،؛ اللە ی گەورە فەرموویەتی: {إِنَّكَ لَمِنَ الْمُرْسَلِينَ (3) عَلَى صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ (4) تَنْزِيلَ الْعَزِيزِ الرَّحِيمِ (5) لِتُنْذِرَ قَوْمًا مَا أُنْذِرَ آبَاؤُهُمْ فَهُمْ غَافِلُونَ (6)} صدق الله العظيم.
    واتە/ به‌ڕاستی تۆ له پێغه‌مبه‌رانیت ٣ له‌سه‌ر ڕێگه‌و ڕێبازێکی ڕاست و دروستیت ٤ ئه‌م قورئانه له‌لایه‌ن زاتێکی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و میهره‌بانه‌وه دابه‌زیووه و ڕه‌وانه کراوه‌ ٥ بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لێکی پێ بێدار بکه‌یته‌وه که باوو باپیرانیان بێدار نه‌کراونه‌ته‌وه‌و بەبێ ئاگایی ماونه‌ته‌وه‌ ٦.

    وە ئەو پرسیارەی کەوا ئاڕاستە دەکرێت ئەوەیە؛ جا ئایا باوکانیان لە پێش ڕەوانەکردنی محمد پێغەمبەری اللە - صلّى الله عليه وآله وسلّم- لەوانەش باوکی كە عبدالکەی کوڕی عبدالمطلب ە لەوانەی کەوا مردن لەپێش ڕەوانەکردنی محمد پێغەمبەری اللە -صلّى الله عليه وآله وسلّم- وەڵامەکەی بۆ پەروەردگار جێدەھێڵین لەسەرت ڕاستەوخۆ. اللە ی گەورە فەرموویەتی: {وَمَا كُنَّا مُعَذِّبِينَ حَتَّى نَبْعَثَ رَسُولاً} صدق الله العظيم [الإسراء:15].
    واتە/ وەئێمەش سزادەریان نین تا پێغەمبەران ڕەوانە دەکەین.

    جا مادام ئەوان لە سزادراوەکان نین جا ئەی کەوایە دواتر شوێنەکەیان لەکوێ دەبێت لەدوای تەواوبوونی حساب و لێپرسینەوەی نێوان ئیمانداران بە پێغەمبەرەکانی لای پەروەردگارەکەیان و کافروبێباوەڕە پشتھەڵکەرەکانیش لەشوێنکەوتنی پێغەمبەرانی پەروەردگارەکەیان؟ جا کوانێ ئەو گەلەی کەوا حوجەو بەڵگەیان بەسەردا جێبەجێنەبووە بە ڕەوانەکردنی پێغەمبەرەکان؟ جا حەتمەن ئەوانە ھاوەڵانی ئەعراف (أصحاب الأعراف)ن، بەڵام تۆ دەمەدەمێ دەکەی دەربارەی ئایەتەکانی اللە نە بەزانست و نەبە ڕێنمایی و نە بەکتێبێکی ڕوونیش تاکو وای لێدێت کەوا بەسەرخەرەکان قینت لێھەڵدەگرن، قینی اللە ش گەورەترە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {الَّذِينَ يُجَادِلُونَ فِي آيَاتِ اللَّهِ بِغَيْرِ سُلْطَانٍ أَتَاهُمْ ۖ كَبُرَ مَقْتًا عِندَ اللَّهِ وَعِندَ الَّذِينَ آمَنُوا} صدق الله العظيم [غافر:35].
    واتە/ ئه‌و که‌سانه‌ی که موجاده‌له و دەمەدەمێ و گفتوگۆ ده‌که‌ن ده‌رباره‌ی ئایه‌تە‌کانی اللە، بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌ڵگه‌یه‌کیان بۆ هاتبێت ئه‌م مجاده‌له و گفتوگۆیه زۆر بێزراو تاوانەو مایەی قینێکی گەورەیە لای اللە و لای ئه‌وانه‌ش که ئیمانیان هێناوه‌.

    وسلامٌ على المرسلين، والحمد لله ربّ العالمين..
    براتان؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
    ____________

المواضيع المتشابهه
  1. مشاركات: 1
    آخر مشاركة: 29-11-2019, 12:24 AM
  2. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 05-11-2019, 01:29 AM
  3. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 11-10-2019, 08:43 AM
  4. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 09-10-2019, 05:23 PM
ضوابط المشاركة
  • لا تستطيع إضافة مواضيع جديدة
  • لا تستطيع الرد على المواضيع
  • لا تستطيع إرفاق ملفات
  • لا تستطيع تعديل مشاركاتك
  •