ئیمام ناصر محمد یەمانی
2 - ذو الحجە - 1441 ک
23 - 07 - 2020 مـ
8:40 بەیانی
( بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى )
[ لمتابعة رابط المشاركة الأصلية للبيان ]
https://mahdialumma.net./showthread.p...02#post_333302
__________
بەیان و ڕوونکردنەوەی زمانەوانی بۆ ووشەی (الرِّجز) لە قورئانی عەرەبی ڕوون و ئاشکرا..
سەلام و ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە تان لەسەربێت، ئەمەش بەیان و ڕوونکردنەوەی ووشەی (الرِّجز) لە ڕووی زمانەوانیەوە لەقورئان بۆ بەسەرخەرە خۆشەویستەکانم تاکو بزانن دەربارەی سزای (الرِّجز)، جا یەکامجار پێویستە مەبەستە زمانەوانیەکە تێبگەن دەربارەی وشەی (الرِّجز) لە ڕووی زمانەوانیەوە، جا وەڵامەکەی: اللە مەبەستی پێی لە هاوبەش (الشرکاء) ـە، وەهەربۆیەش اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی:
{ وَالرُّجْزَ فَاهْجُرْ ﴿٥﴾ }[المدثر].
کەوا مەبەستی پەرستنی ئەو هاوبەشانەیە ئەوان داوایان لێدەکەن لە جیاتی اللە.
بەهەرحاڵ دێینە سەر ئەو فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە:
{ قَالُوا يَا مُوسَى ادْعُ لَنَا رَبَّكَ بِمَا عَهِدَ عِندَكَ ۖ لَئِن كَشَفْتَ عَنَّا الرِّجْزَ لَنُؤْمِنَنَّ لَكَ وَلَنُرْسِلَنَّ مَعَكَ بَنِي إِسْرَائِيلَ ﴿١٣٤﴾ فَلَمَّا كَشَفْنَا عَنْهُمُ الرِّجْزَ إِلَىٰ أَجَلٍ هُم بَالِغُوهُ إِذَا هُمْ يَنكُثُونَ ﴿١٣٥﴾ }صدق الله العظيم [الأعراف]ٚ.
کە مەبەستی پێی ئەو سزا هاوبەشانەیە اللە ناردوونی بۆ سزادانی ئالی فیرعەون کەوا بریتین لە هاوپەیمانێکی هاوبەش لەدژی ئالی فیرعەون.
وەدەشتانبینم مانای زمانەوانیەکە بۆ وشەی (الرِّجز) شێوەی جیاجیای وەرگرتووە، منیش لەقورئاننی گەورەدا دەیبینم مەبەست لە وشەی (الرِّجز) واتای: هاوبەش (شرکاء) ـە وە بەگوێرەی شوێنەکەی لەکتێبدا دێت جا لێرەدا هاوپەیمانیەکی هاوبەشە لە ئایەت و نیشانەکانی سزا لەدژی پشتهەڵکەرە خۆبەگەورەزانەکان لەدژی بانگەشەکاری حەقی اللە ی لای پەروەردگارەکەیان جا اللە ش سزای هاوبەش (الرِّجز) یان بەسەردا دەنێرێت کەوا بریتین لە سەربازە هاوبەشەکانی اللە لەسزادانی دوژمنەکانی اللە یان پشتهەڵکەرەکان، جا ئایا لەهەواڵ و باسەکە تێگەیشتن خۆشەویستەکانم لەبەر اللە بەسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە هەڵبژێردراوەکان؟
وسلامٌ على المُرسَلين والحمدُ للهِ ربِّ العالمين..
براتان ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
___________