الموضوع: گەشتەکەی ذى القرنين گەشتێکی بانگەوازی و جیھادی بوو لە پێناوی ڕێبازی خودا..

النتائج 11 إلى 13 من 13
  1. افتراضي

    - 11 -
    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    08 - 05 - 1431 ک
    21 - 04 - 2010 مـ
    08:22 ئێوارە
    [ لمتابعة رابط المشاركـــــــــــــة الأصليّة للبيــــــــــــــان ]
    https://mahdialumma.net./showthread.php?p=97289
    ــــــــــــــــــ

    وەڵام لە کتێبەکەی اللە لەسەر ھاوڕێ (وصاب)..

    اقتباس المشاركة :
    المشاركة الاصلية بواسطة الوصابي
    الحمدلله رب العالمين والصلاة والسلام على محمد خاتم الانبياء والمرسلين
    برایەکەم ئیمام ناصر محمد یەمانی لەدوای سڵاو ڕێزم بۆت
    دوو پرسیارم ھەن دەربارەی تەفسیری ھەندێک لەئایەتەکان جا ئومێد دەکەم کەوا ڕوونی بکەیەوە یەکەمیان اللە ی گەورە فەرموویەتی:
    بسم الله الرحمن الرحيم {سُبْحَانَ الَّذِي أَسْرَى بِعَبْدِهِ لَيْلًا مِنَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ إِلَى الْمَسْجِدِ الْأَقْصَى الَّذِي بَارَكْنَا حَوْلَهُ لِنُرِيَهُ مِنْ آيَاتِنَا إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْبَصِيرُ (1) وَآتَيْنَا مُوسَى الْكِتَابَ وَجَعَلْنَاهُ هُدًى لِبَنِي إِسْرَائِيلَ أَلَّا تَتَّخِذُوا مِنْ دُونِي وَكِيلًا (2) ذُرِّيَّةَ مَنْ حَمَلْنَا مَعَ نُوحٍ إِنَّهُ كَانَ عَبْدًا شَكُورًا (3) وَقَضَيْنَا إِلَى بَنِي إِسْرَائِيلَ فِي الْكِتَابِ لَتُفْسِدُنَّ فِي الْأَرْضِ مَرَّتَيْنِ وَلَتَعْلُنَّ عُلُوًّا كَبِيرًا (4) فَإِذَا جَاءَ وَعْدُ أُولَاهُمَا بَعَثْنَا عَلَيْكُمْ عِبَادًا لَنَا أُولِي بَأْسٍ شَدِيدٍ فَجَاسُوا خِلَالَ الدِّيَارِ وَكَانَ وَعْدًا مَفْعُولًا (5) ثُمَّ رَدَدْنَا لَكُمُ الْكَرَّةَ عَلَيْهِمْ وَأَمْدَدْنَاكُمْ بِأَمْوَالٍ وَبَنِينَ وَجَعَلْنَاكُمْ أَكْثَرَ نَفِيرًا (6) إِنْ أَحْسَنْتُمْ أَحْسَنْتُمْ لِأَنْفُسِكُمْ وَإِنْ أَسَأْتُمْ فَلَهَا فَإِذَا جَاءَ وَعْدُ الْآخِرَةِ لِيَسُوءُوا وُجُوهَكُمْ وَلِيَدْخُلُوا الْمَسْجِدَ كَمَا دَخَلُوهُ أَوَّلَ مَرَّةٍ وَلِيُتَبِّرُوا مَا عَلَوْا تَتْبِيرًا (7) صدق الله العظيم
    ئەی ئیمامەکەمان کەی کاتی فەسادو خراپەکاری و تێکدەریەکەی یەکەمی نەوەی ئیسرائیل بووە؟ وە کێن ئەو بەندانەی کەوا بە (أولي البأس) ناوبراون؟
    دووەم اللە ی گەورە فەرموویەتی لەسورەتی الحج: {مَنْ كَانَ يَظُنُّ أَنْ لَنْ يَنْصُرَهُ اللَّهُ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ فَلْيَمْدُدْ بِسَبَبٍ إِلَى السَّمَاءِ ثُمَّ لْيَقْطَعْ فَلْيَنْظُرْ هَلْ يُذْهِبَنَّ كَيْدُهُ مَا يَغِيظُ} [الحج : 15]
    جا بەڕاستی من تەفسیرەکەیم خوێندەوە لەیەکێک لە بابەتەکان جا پارچە وەرگیراوەکەی لێرەدا دادەنێم کە بەم شێوەیە:

    {مَنْ كَانَ يَظُنُّ أَنْ لَنْ يَنْصُرَهُ اللَّهُ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ فَلْيَمْدُدْ بِسَبَبٍ إِلَى السَّمَاءِ ثُمَّ لْيَقْطَعْ فَلْيَنْظُرْ هَلْ يُذْهِبَنَّ كَيْدُهُ مَا يَغِيظُ} صدق الله العظيم [الحج:١٥].
    واتە/ ئه‌و که‌سه‌ی واده‌زانێت و واگومان ده‌بات که اللە هه‌رگیز سه‌ری ناخات و پشتیوانی لێناکات نه له‌دنیادا نه‌له قیامه‌تدا، ده‌با ھۆکارێک (بەشمێرێک) درێژبکاتەوە بۆ ئاسمان پاشان ملی بپەڕێنێت و بیبڕێت با ته‌ماشا بکات و بزانێت ئه‌و پیلان و فێڵ و نه‌خشه‌یه‌ی ڕق و کینه و بوغزی لاده‌بات؟.

    بەومانایەی ئەوەی کەوا گومانی بردووە بەوەی اللە پاسەوانی پێغەمبەرەکەی ناکات ھەروەکو وەعدو بەڵێنی پێداوە بەحەق بەوەی: {وَاللَّهُ يَعْصِمُكَ مِنَ النَّاسِ إِنَّ اللَّهَ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الْكَافِرِينَ} صدق الله العظيم [المائدة:67].
    واتە/ وە اللە ش ده‌تپارێزێت له شه‌ڕ و خراپه‌ی خه‌ڵکی به‌ڕاستی اللە هیدایه‌ت و ڕێنموویی قه‌وم و هۆزی بێ باوه‌ڕان نادات.

    جا ئەگەر ئەم وەعدو بەڵێنەی اللە بەڕاست دانانێت بۆ سەرخستنی پێغەمبەرەکەی تا بیپارێزێت لە دوژمنەکانی ئەوا با بەھۆکاریک بەرەو ئاسمان بەمانای جا با شمشێرەکەی ڕابکێشێت جا درێژی بکاتەوە بەرەو ئاسمان پاشان ملی پێغەبەری پێ پەل بدات صلى الله عليه وآله وسلم ئەگەر دەتوانێت جا با تەماشابکات و بزانێت ئه‌و پیلان و فێڵ و نه‌خشه‌یه‌ی ڕق و کینه و بوغزی لاده‌بات بەکوشتنی محمد صلى الله عليه وآله وسلم؟ وەھەرگیزیش ئه‌و پیلان و فێڵ و نه‌خشه‌یه‌ی ڕق و کینه و بوغزی لانابات لەبەرئەوەی دواتر پاسەوانی پێغەـبەرەکەی دەکات لە خەڵکی ھەروەکو اللە وەعدو بەڵێنی پێداوە بەوە.

    جا لەپاش ئەوە غەوث ھەوڵی دا کەوا قسەکەی جێ بەجێ بکات جا شمشێڕەکەی ڕابکێشێت جا ملی محمدی پێ پەل بدات صلى الله عليه وآله وە وای گومان دەبرد کەوا ھەرگیز اللە بەھیچ شتێک پاسەوانی لێ ناکات. جا ئەوەبوو کاتێک پێغەمبەری اللە صلی الله عليه و آله وسلم دانیشتبوو لەھەندێکی جەنگەکانی لە ژێر سێبەری درەختێک بەتەنھا دوور لە ھاوەڵەکانی جا غەوثی کوڕی حارث ھاتە لای وە وەستا لەسەر سەری پێغەمبەر صلى الله عليه وآله وسلم بەخۆی و شمشێرەکەیەوە کەوا بەدەستی بەرزی کردبوویەوە بەسەر پێغەمبەردا صلي الله عليه وآله، وە لێی ھاوارکرد: کێ لەمن قەدەغەت دەکات ئەی محمد؟ جا پێغەمبەریش فەرمووی صلي الله عليه و آله: اللە لەتۆ قەدەغەم دەکات ئەی غەوثی کوڕی حارث جا ئەوەبوو شمشێرەکەی لەدەستی بەربوویەوە، جا خێرا پێغەمبەریش صلي الله عليه و آله شمشێرەی گرت و بەرزی کردەوە بەسەر غەوقی کور حارث داو پێی وت: ئەی غەوث ئێستا کێ لەمن قەدەغەت دەکات؟ جا ئەویش وتی: لێبوردنەکەی تۆ، وە لەگەڵمدا چاک بە، جا پێغەمبەریش وازی لێھێنا صلى الله عليه و آله و لێی بوری و فەرمووی بڕۆ تاکو ھاوەڵەکانم بە ھەوڵدانەکەتیان نەزانیوە بۆ کوشتنی من جا دەتکوژن جا ئەویش ھاتەوە لای گەلەکەی و پێی وتن: سوێند بە اللە من لەلایەن چاکترینی خەڵکیەوە ھاتوومەوە بۆ لاتان. جا ئایا ڕوون بوویەوە بۆت بەوەی کەوا ھۆکارەکە لەم شوێنەدا بریتی یە لە شمشێر. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە:

    جا پرسیارەکەم ئەوەیە ئەگەر مەبەستەکە لەئایەتە پیرۆزەکەدا ھۆکارێک بێت کەوا بریتی یە لەشمشێر ئەوا لەبەرچی وشەی (ثم) ھاتووە لەدوای (السماء) جا لەپاش ئەوە وادێتە پێش چاو کەوا ماوەیەکی درێژ ھەیە لەم نێوەندەدا جا ئایا مەعقولە ئەوەی کەوا شمشێرەکە بەرزدەکاتەوە تا شتێکی پێ پەل بدات و پێ ببڕێت ئینجا کاتێکی درێژ چاوەڕێ بکات پاشان بیبرێت و پەلی بدات {مَنْ كَانَ يَظُنُّ أَنْ لَنْ يَنْصُرَهُ اللَّهُ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ فَلْيَمْدُدْ بِسَبَبٍ إِلَى السَّمَاءِ ثُمَّ لْيَقْطَعْ فَلْيَنْظُرْ هَلْ يُذْهِبَنَّ كَيْدُهُ مَا يَغِيظُ} [الحج : 15]

    وەبەڕاستیش چەندین تەفسیرم خوێندەوە دەربارەی ئەوە ھی ابن کثیرین و سعدی جا بینیم تێیاندا کەوا قسەدەکەن دەربارەی پەتێکی ھەڵواسراو کەوا ھەندێکیان دەڵێن لەئاسمان ھەڵبواسرێت ئەوەی تریش دەڵێت بە سەقفی ژوورێک ھەڵبواسرێت جا ھەر بەڕاستی تەفسیرەکانیان مەقبول و وەرگیراو نیە وە ئەوە ماوەیەکی درێژتریشی پێ دەچێت. وەمنیش دەزانم بەوەی کەوا مەبەستەکە لەفسیری ئایەتەکە بریتی یە لە مانای ھۆکارێک وە تەفسیرەکەیشی بۆ ڕوونکردنەوەی ھۆکارەکانە لە چوارچێوەی باسکردنەکەی ئێوە بەڵام مانایەکە لەو ئایەتەی کەوا تەفسیرت کردووە (ثم) ی تێدا نیە جا بەڕاستی ئایەتەکەم بینی لەسەرەتای تەفسیرەکەتاندا بەبێ (ثم) بەم شێوەیە:

    سەرچاوەی یەکەم:
    {يَا هَامَانُ ابْنِ لِي صَرْحًا لَعَلِّي أَبْلُغُ الْأَسْبَابَ ﴿٣٦﴾ أَسْبَابَ السَّمَاوَاتِ فَأَطَّلِعَ إِلَىٰ إِلَٰهِ مُوسَىٰ} صدق الله العظيم [غافر].
    واتە/ ئه‌ی هامان بورج و کۆشکێکی به‌رزم بۆ دروست بکه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێک هۆکارم ده‌ست بکه‌وێت (36) هۆکاری به‌رزبوونه‌وه بۆ ئاسمانه‌کان تا له‌وێوه سه‌رکه‌وم و نهێنیه‌کان شاره‌زا ببم تا سه‌ردانێکی اللە ی موسا بکه‌م و بیبینم.

    سەرچاوەی دووەم:
    {مَنْ كَانَ يَظُنُّ أَنْ لَنْ يَنْصُرَهُ اللَّهُ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ فَلْيَمْدُدْ بِسَبَبٍ إِلَى السَّمَاءِ ثُمَّ لْيَقْطَعْ} صدق الله العظيم [الحج:١٥].
    واتە/ ئه‌و که‌سه‌ی واده‌زانێت و واگومان ده‌بات که اللە هه‌رگیز سه‌ری ناخات و پشتیوانی لێناکات نه له‌دنیادا نه‌له قیامه‌تدا، ده‌با ھۆکارێک (بەشمێرێک) درێژبکاتەوە بۆ ئاسمان پاشان ملی بپەڕێنێت و بیبڕێت.

    سەرچاوەی سێ یەم:
    {أَمْ لَهُمْ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا فَلْيَرْتَقُوا فِي الْأَسْبَابِ} صدق الله العظيم [ص:١٠]
    واتە/ یان ئایا مه‌گه‌ر ئه‌وانه خاوه‌نی ئاسمانه‌کان و زه‌وی و نێوانیانن تا خێرو بێرو به‌خشینه‌وه‌ش به‌ئاره‌زووی ئه‌وان بێت؟ ئه‌گه‌ر وایه با به‌هۆکارەکان به‌رزبنه‌وه بۆ ئاسمان.
    جا ئەمەش بەیان و ڕوونکردنەوەی بەحەق بۆ تۆ بۆ ھۆکارەکان:
    کەوا ئەوە بەھەموو ھۆکارێک دەوترێت جا ئەگەر ھۆکاری گەشتی وشکانی بێت یان دەریایی یان سەرکەوتن بۆ بۆشایی ئاسمان یان ئەو ھۆکارانەی کەوا بەکاریدەھێنن لەجەنگ و کوشتن ھەروەکو ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {مَنْ كَانَ يَظُنُّ أَنْ لَنْ يَنْصُرَهُ اللَّهُ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ فَلْيَمْدُدْ بِسَبَبٍ إِلَى السَّمَاءِ ثُمَّ لْيَقْطَعْ} صدق الله العظيم.
    واتە/ ئه‌و که‌سه‌ی واده‌زانێت و واگومان ده‌بات که اللە هه‌رگیز سه‌ری ناخات و پشتیوانی لێناکات نه له‌دنیادا نه‌له قیامه‌تدا، ده‌با ھۆکارێک (بەشمێرێک) درێژبکاتەوە بۆ ئاسمان پاشان ملی بپەڕێنێت و بیبڕێت.

    ئەوەش تەحەددایەکە لەلایەن اللە وە بۆ ئەوانەی وا گومان دەبەن بەوەی کەوا ھەرگیز اللە پێغەمبەرەکەی سەرناخات وە ھەرگیز پاسەوانی ناکات ھەروەکو غەوثی کوڕی حارث لەوساتەی کەوا گوێی لەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە بوو

    جا منیش وتم لەوەیە ئەوە ھەڵەیەکی ئیملائی بێت یان ئاگای لێ نەبووبێت ئەوەش کێشە نیە
    پاشان ئایەتەکەم تەئکید کردەوەو بینیم کەوا لە بابەتەکە ھەمان ئایەت دووبارەکراوەتە بەڵام (ثم )ەی تێدایە جا ئومێد دەکەم لە ئیمامە ئایزەکەمان کەوا ئەوەمان بۆ ڕوون بکاتەوە کەوا لەتێگەیشتنەکەمدا ڕووی داوە
    وەئایا تەفسیرێکی تر ھەیە جگە لەوەی فەرمووتانە وە دەشزانم بەوەی کەوا تەفسیرەکەی تۆ مەقبول و وەرگیراوە لە ڕوانگەی عەقڵیەوە بەوەی کەوا شمشێرێک بەرز بکرێتەوە جا پێی ببڕێت و پەلی بدات بەڵام وشەی ثم مانای ئەوە دەگەیەنێت کەوا لەدوای بەرزکردنەوەکەدا کاتێکی درێژ ھەبێت لەپێش بڕین و پەل دانەکە جا ئومێد دەکەم مەبەستەکەی زیاتر ڕوون بکرێتەوە بەدیارکردن و جیاکردنەوەی مانای وشەکە لەتێگەیشتن اللە ش ھەزار جار پاداشتت بەچاکە بداتەوە
    انتهى الاقتباس
    بسم الله الرحمن الرحيم، وسلامُ على المرسلين والحمدُ لله رب العالمين..

    اللە ی گەورە فەرموویەتی: {مَن كَانَ يَظُنُّ أَن لَّن يَنصُرَهُ اللَّهُ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ فَلْيَمْدُدْ بِسَبَبٍ إِلَى السَّمَاء ثُمَّ لِيَقْطَعْ فَلْيَنظُرْهَلْ يُذْهِبَنَّ كَيْدُهُ مَا يَغِيظُ} صدق الله العظيم [الحج:15].
    واتە/ ئه‌و که‌سه‌ی واده‌زانێت و واگومان ده‌بات که اللە هه‌رگیز سه‌ری ناخات و پشتیوانی لێناکات نه له‌دنیادا نه‌له قیامه‌تدا، ده‌با ھۆکارێک (بەشمێرێک) درێژبکاتەوە بۆ ئاسمان پاشان ملی بپەڕێنێت و بیبڕێت با ته‌ماشا بکات و بزانێت ئه‌و پیلان و فێڵ و نه‌خشه‌یه‌ی ڕق و کینه و بوغزی لاده‌بات؟.

    بەو مانایەی لەدوای بەرزکردنەوەی ھۆکارەکە پاشان ملی پێ پەل بدات لە ھەمان شوێنی بەرزکردنەوەکە وە بەھەمان شێوە فعل معطوفەکە لەسەر ئەوەی کەوا لەپێشیەوەتی برای بەڕێزم، اللە ی گەورە فەرموویەتی: {فَإِنَّهُمْ لَآكِلُونَ مِنْهَا فَمَالِئُونَ مِنْهَا الْبُطُونَ ﴿66﴾ ثُمَّ إِنَّ لَهُمْ عَلَيْهَا لَشَوْبًا مِّنْ حَمِيمٍ ﴿67﴾ ثُمَّ إِنَّ مَرْجِعَهُمْ لَإِلَى الْجَحِيمِ ﴿68﴾}صدق الله العظيم [الصافات].
    واتە/ دۆزه‌خیه‌کان به ناچاری لێی ده‌خۆن سکیانی لێ پڕ ده‌که‌ن ٦٦ پاشان شله‌مه‌نیه‌کی زۆر گه‌رم ده‌که‌ن به‌سه‌ریدا ٦٧ پاشان ده‌گێڕدێنره‌وه بۆ ناو دۆزه‌خ ٦٨.

    وەسەبارەت بە نەبوونی (ثم) لە ئایەتەکەی پێشوودا خا ئەوە ھەڵەیەکی چاپە کەوا لەمیانەی کۆپیکردنەکە ڕوویداوە ئەوەش شتێکی ئاساییە بەوەی لەم جۆرە ھەڵە چاپەمەنیە ڕووبدات سوپاس بۆ اللە ی پەروەردگاری ھەموو جیھانیش بەوەی کەوا قورئانەکەی پاراستووە لە تەحریف و دەستکاری و شێواندن لە خودی کتێبەکەی وەھەرگیزیش ھەڵەی چاپەمەنی ھیچ زەرەرو زیانێکی لێنادات بەڵکو من بەیان و ڕوونکردنەوەکەی قورئانتان فێردەکەم کەوا بریتی یە لەو قورئانە پارێزراوەی بەردەستان لەتەحریف و دەستکاری و شێواندن تاکو ئەو ڕۆژەی کەوا ھەڵدەستنەوە بۆ لای پەروەردگاری ھەموو جیھان تاکو ببێت بە حوجەو بەڵگەی اللە لەسەر ھەموو خەڵکی جیھان لەدوای دابەزاندنی کتێبەکەی و پاراستنەکەی لە تەحریف و دەستکاریکردن و شێواندن. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {أَن تَقُولُوا إِنَّمَا أُنزِلَ الْكِتَابُ عَلَىٰ طَائِفَتَيْنِ مِن قَبْلِنَا وَإِن كُنَّا عَن دِرَاسَتِهِمْ لَغَافِلِينَ ﴿156﴾ أَوْ تَقُولُوا لَوْ أَنَّا أُنزِلَ عَلَيْنَا الْكِتَابُ لَكُنَّا أَهْدَىٰ مِنْهُمْ فَقَدْ جَاءَكُم بَيِّنَةٌ مِّن رَّبِّكُمْ وَهُدًى وَرَحْمَةٌ فَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّن كَذَّبَ بِآيَاتِ اللَّهِ وَصَدَفَ عَنْهَا سَنَجْزِي الَّذِينَ يَصْدِفُونَ عَنْ آيَاتِنَا سُوءَ الْعَذَابِ بِمَا كَانُوا يَصْدِفُونَ ﴿157﴾}صدق الله العظيم [الأنعام].
    واتە/ نه‌ک بڵێن به‌ڕاستی کتێبی ئاسمانی هه‌ر بۆ دوو ده‌سته‌ی پێش ئێمه دابه‌زێنراوه‌ له‌کاتێکدا بێگومان ئێمه له خوێندنه‌وه و لێکۆڵینه‌وه‌ی کتێبه‌کانیان بێ ئاگاین ١٥٦ یان نه‌ک بڵێن ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئه‌و کتێبه بۆ ئێمه داببه‌زێنرایه ئه‌وه ئێمه له‌وان چاکتر په‌یڕه‌ویمان ده‌کرد جا بێگومان خۆ ئه‌وه‌ته ئێوه‌ش به‌ڵگه‌ی ئاشکراو (قورئانی ڕه‌وانتان) له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆ هاتووه له‌گه‌ڵ هیدایه‌ت و ڕه‌حمه‌ت و ڕێنموویدا (که‌چی باوه‌ڕی پێ ناهێنن!!)، جا کێ له‌وه سته‌مکارتره که بڕوای به‌ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی اللە نه‌هێناوەو ڕووی خه‌ڵکیان لێ وه‌رده‌گێڕێت له‌ئاینده‌یه‌کی نزیکدا تۆڵه له‌وانه ده‌سێنین که ڕووی خۆیان و خه‌ڵکیش وه‌رده‌گێڕن له ئایه‌ته‌کانی ئێمه و به‌سزای توندو پڕ ئێش و ئازار گرفتاریان ده‌که‌ین به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕووی خۆیان و خه‌ڵکیان وه‌رده‌چه‌رخاند ١٥٧.

    براتان؛ ئیمام ناصر محمد یەمانی.
    ــــــــــــــــــــ

  2. افتراضي

    - 12 -
    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    19 - 10 - 1429 ک
    19 - 10 - 2008 مـ
    08:35 ئێوارە
    [ لمتابعة رابط المشاركـــــــــــــة الأصليّة للبيــــــــــــــان ]
    https://mahdialumma.net./showthread.php?p=98070
    ــــــــــــــــــــ

    سەبارەت بەپرسیارەکەت دەربارەی شکاندنی بەربەستەکەی ذو القرنين لەلایەن یەئجوج و مەئجوجەوە، جا ئەوا من بەحەق فەتوات بۆ دەدەم ئەگەر بێتو تۆ حەقت بوێت وە ھەمیشە سوریشم لەسەر ئەوەی ھیچ قسەیەک نەکەم لەسەر اللە جگە لەحەق نەبێت..

    بسم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلام على محمد وآله الطيبين والتابعين للحقّ إلى يوم الدين، وبعد..

    ئەی پرسیارکار، بەڕاستی اللە ئاوات و خۆزگەکەتی ھێنایەجێ بەحەق و مەھدی چاوەڕوانکراوی حەقی پێ نیشان دایت و ئاگاداری کردی بەسەریدا جا با شەیتان شک و گومان لە دڵەکەتدا دروست نەکات دەربارەی حەق، وەئەگەر ھاتوو دەستەیەک لە خەتەرەو خەیاڵ لە شەیتانەکان توشت بوو جا ئەوکاتە بەیادی خۆت بھێنەوەو پەناش بە اللە بگرە لە شەیتانی نەفرەت لێکراو، جا لەپاش ئەوە اللە بەرچاوت ڕوون دەکات بەحەق. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {إِنَّ الَّذِينَ اتقوا إِذَا مَسَّهُمْ طَائِفٌ مِّنَ الشَّيْطَانِ تَذَكَّرُواْ فَإِذَا هُم مُّبْصِرُونَ}صدق الله العظيم [الأعراف:201].
    واتە/ به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که پارێزکار و ته‌قوادار بوون کاتێک خه‌ته‌ره‌و خه‌یاڵێک له‌لایه‌ن شه‌یتانه‌وه تووشیان بێت ئه‌وه خێرا بێدار ده‌بنه‌وه و اللە ی خۆیان بیر ده‌که‌وێته‌وه و هۆشیار ده‌بنه‌وه‌، ئیتر ده‌ستبه‌جێ بینا ده‌بن و به‌رچاویان ڕوون ده‌بێت.

    وە ھەرچی سەبارەت بە پرسیارەکەتە دەربارەی شکاندنی بەربەستەکەی ذي القرنين لەلایەن یەئجوج و مەئجوجەوە جا ئەوان نەیان توانیوە بیشکێنن. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {فَمَا اسْطَاعُوا أَنْ يَظْهَرُوهُ وَمَا اسْتَطَاعُوا لَهُ نَقْبًا} صدق الله العظيم [الكهف:97].
    واتە/ ئه‌و‌سا ئیتر (یه‌ئجوج و مه‌ئجوج) نه توانیان سه‌ربکه‌ون و ھەڵبگەڕێین پێیدا نه توانیان کوناو ده‌ری بکه‌ن.

    بەڵام ئەگەر بێتو بیانشکاندباو خۆریش کە لەبەرامبەر دەروازەکەی باشورە ئەوا ئەوکات سەیری پەپکەی خۆر دەکەن کەوا لەبەرامبەریانە لە دەروازەکەی باشوری زەوی، وە لەوەیە تۆ لە بەیان و ڕوونکردنەوەکانی ڕاستی ئایەتەکانی بەڕاستدانانی بەیان و ڕوونکردنەوەی حەقی قورئان لەسەر ئەرزی واقع بە زانست و مەنتق وورد نەبووبێتیەوە، جا ئامۆژگاریت دەکەم بەوەی کەوا ئەم بەستەرە بکەیتەوەو دواتر سەیری زەوی و دەروازەکانی بکەی وە تیشکی خۆرەکەش دەبینی کەوا لە زەویە تونێلەییەکەی زەویەوە دەردەچێت وە تێپەڕ دەبێت لە سەرەوەی ھەردوو لایەکەی ناوەوەی زەوی لەسەرەوەی بەربەستەکەی ذو القرنين، ھەرلەبەرئەوەش تیشکەکەی خۆر دەبینیت کەوا دەرچووە لە دەروازەکەی باکور ھەرچەندە کەوا خۆریش لە ئاسمانە لەبەرامبەر دەروازەکەی باشور وەدواتریش لەم بەستەرەدا ئەم حەقەی لای پەروەردگارەکەتان دەبینن، جا ئایا لەدوای حەق چیتر ھەیە جگە لە گومڕایی نەبێت؟ وەمبیش وای دەبینم کەوا شەیتان بیەوێت توشی فیتنەو ئاشوبت بکات دەربارەی حەق جا پەنا بە اللە بگرە بەڕاستی ئەو بیسەرو زانایە. بەڵکو دڵەکەت جێگیرو ڕاوەستاو بکات لەسەر حەق لەوەی کەوا لەم بەستەرەدا ھەیە، جا بیکەرەوەو حەقەکە دەبینی بە ڕوونی و ڕاشکاوی وەە وەڵامی پرسیارەکەشت بەتێروتەسەلی ووردەوە دەبینی:

    https://mahdialumma.net./showthread.php?p=46512

    براتان؛ ئیمام ناصر محمد یەمانی.
    ــــــــــــــــــــــ

  3. افتراضي

    -13-
    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    06 - 12 - 1431 ک
    13 - 11 - 2010 مـ
    07:20 بەیانی
    [ لمتابعة رابط المشـاركة الأصليَّة للبيان ]
    https://mahdialumma.net./showthread.php?t=2522
    ــــــــــــــــــــ

    ‏مەھدی چاوەڕوانکراو بانگەوازدەکات بۆ ئاشتی جیھانی لەنێوان گەلانی بەشەردا..

    بسم الله الرحمن الرحيم، سەڵات و سەلام لەسەر سەرجەم پێغەمبەرانی پەروەردگاری جیھان بۆ ئینسان و جن تا بانگیان بکەن بۆ ھاتنەجێی حیکمەتەکە لەدروستکردنەکەیان. بەپشت ڕاستکردنەوەی ئەوەی کەوا اللە ی بەرزو بڵندو گەورە دەفەرموێت: {وَمَا خَلَقْتُ الجنّ وَالْإِنسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ} صدق الله العظيم [الذاريات:56].
    واتە/ من جن و ئینسانم دروست نەکردووە مەگەر تەنھا بۆ ئەوە نەبێت کەوا من بپەرستن.

    وە اللە پێغەمبەرەکانی لە جن و ئینسان ڕەوانەکردووە تاکو ھەموویان بەیەک مەنتقی یەکگرتوو بۆ جن و ئینسان قسەبکەن جا ئەوەیان پێ بڵێن کەوا بەندەی اللە و پێغەمبەرەکەی مەسیح عیسای کوڕی مەریەم پێی وتن صلّى الله عليه وعلى أمّه وآل عمران وأسلّم تسليماً اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {لَقَدْ كَفَرَ الَّذِينَ قَالُواْ إِنَّ اللّهَ هُوَ الْمَسِيحُ ابْنُ مَرْيَمَ وَقَالَ الْمَسِيحُ يَا بَنِي إِسْرَائِيلَ اعْبُدُواْ اللّهَ رَبِّي وَرَبَّكُمْ إِنَّهُ مَن يُشْرِكْ بِاللّهِ فَقَدْ حَرَّمَ اللّهُ عَلَيهِ الْجَنَّةَ وَمَأْوَاهُ النَّارُ وَمَا لِلظَّالِمِينَ مِنْ أَنصَارٍ(72)} صدق الله العظيم [المائدة].
    واتە/ سوێند بە اللە به‌ڕاستی، ئه‌وانه بێ باوه‌ڕ بوون که وتیان: اللە هه‌ر مه‌سیحی کوڕی مه‌ریه‌مه لەکاتێکدا مه‌سیح وتوویه‌تی ئه‌ی نه‌وه‌ی ئیسرائیل ئه‌و اللە یە بپه‌رستن که په‌روه‌ردگاری من و په‌روه‌ردگاری ئێوه‌شه و دڵنیابن ئه‌وه‌ی شه‌ریک و هاوبه‌ش بۆ اللە بڕیار بدات ئه‌وه بێگومان اللە به‌هه‌شتی له‌سه‌ر حه‌رامکردووه و شوێن و جێگاو سه‌ره‌نجامی ئاگره‌ ئه‌وسا ئه‌وسته‌مکارانه هیچ جۆره پشتیوانێکیان نی یه.

    وەئەم قسەیەش بریتیە لەقسەی ھەموو نێردراوو پێغەمبەرەکان لە جن و ئینسان وە لەھەموو ڕەگەزێک جا ھەموو پێغەمبەرێک لەلایەن اللە وە بۆ گەلەکەی پێی وتوون: {اعْبُدُواْ اللّهَ رَبِّي وَرَبَّكُمْ إِنَّهُ مَن يُشْرِكْ بِاللّهِ فَقَدْ حَرَّمَ اللّهُ عَلَيهِ الْجَنَّةَ وَمَأْوَاهُ النَّارُ وَمَا لِلظَّالِمِينَ مِنْ أَنصَارٍ (72)} صدق الله العظيم.
    واتە/ ئه‌و اللە یە بپه‌رستن که په‌روه‌ردگاری من و په‌روه‌ردگاری ئێوه‌شه و دڵنیابن ئه‌وه‌ی شه‌ریک و هاوبه‌ش بۆ اللە بڕیار بدات ئه‌وه بێگومان اللە به‌هه‌شتی له‌سه‌ر حه‌رامکردووه و شوێن و جێگاو سه‌ره‌نجامی ئاگره‌ ئه‌وسا ئه‌وسته‌مکارانه هیچ جۆره پشتیوانێکیان نی یه.

    وەلەپاش ئەوە گەلەکانیان پێیان وتوون ئەوانەی شوێنیان کەوتوون جا چۆن اللە بەتەنھا بپەرستین بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەشێکی بۆ دابنێین جا پێغەمبەرەکانی اللە پێیان وتوون: {كُونُواْ رَبَّانِيِّينَ بِمَا كُنتُمْ تُعَلِّمُونَ الْكِتَابَ وَبِمَا كُنتُمْ تَدْرُسُونَ (79) وَلاَ يَأْمُرَكُمْ أَن تَتَّخِذُواْ الْمَلاَئِكَةَ وَالنِّبِيِّيْنَ أَرْبَاباً أَيَأْمُرُكُم بِالْكُفْرِ بَعْدَ إِذْ أَنتُم مُّسْلِمُونَ (80)} صدق الله العظيم [آل عمران].
    واتە/ ببن بە ڕەببانی و بۆ اللە بژین و لێبڕاو بن بۆ ڕه‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگار هه‌وڵ بده‌ن به‌وه‌ش ده‌بنه ڕه‌بانی که به‌رنامه‌ی اللە فێری خه‌ڵکی بکه‌ن بەوەی خۆشتان به‌رده‌وام هه‌وڵ بده‌ن فێری ببن ٧٩ فرمانی ئه‌وەشی نه‌داوه که فریشته‌کان و پێغه‌مبه‌ران بکه‌ن به په‌روه‌ردگار ئایا ڕاسته فرمانی بێ باوه‌ڕیی و کوفرتان پێ بدات دوای ئه‌وه‌ی که ئێوه موسڵمانن و ملکه‌چی په‌روه‌ردگارن ٨٠.

    وە ئیماندارەکان لە گەلەکانیان وتوویانە وەچۆن ببین بە کەسانێکی ڕەببانی جا پێغەمبەرەکانی لای پەروەردگارەکەیان وەڵامیان داونەتەوەو وتوویانە: {اتَّقُوا اللَّهَ وَابْتَغُوا إِلَيْهِ الْوَسِيلَةَ} صدق الله العظيم [المائدة:35].
    واتە/ له اللە بترسن و پارێزکار بن وە بەدوای بەدەستھێنانی وەسیلە بکەون (کە بەرزترین پلەیە لە بەھەشتدا).

    وەفەرمانیان پێکردوون بەوەی کەوا شوێنی ڕێگای ئەوانە بکەون کەوا اللە ھیدایەتی داون لەبەندەکانی لە نێردراوو پێغەمبەرەکان وەئەوانەشی کەوا شوێنیان کەوتوون تا ڕۆژی دوایی ھەروەکو اللە فەتوای بۆ داون لە محکەمی کتێبەکەی دەربارەی ئەوانەی کەوا ھیدایەتی داون بۆ لای پەروەردگارەکەیان. اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {يَبْتَغُونَ إِلَى رَبِّهِمُ الْوَسِيلَةَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ إِنَّ عَذَابَ رَبِّكَ كَانَ مَحْذُورًا} صدق الله العظيم [الإسراء:57].
    واتە/ ئه‌وان بەدوای بەدەستھێنانی وەسیلە دەکەون ڕەجای ڕه‌حمه‌تی ده‌که‌ن، و له سزاو تۆڵه‌شی ده‌ترسن به‌ڕاستی سزای په‌روه‌ردگارت مه‌ترسی لێکراوه‌.

    وە لەپاش ئەوە نێردراوو پێغەمبەرەکانی اللە بۆ لایان پێیان وتوون بەوەی کەوا خۆشەویستیە ھەرە گەورەکەیان بۆ ئەو اللە یە بێت کەوا دروستی کردوون وە پێیان وتوون بەوەی کەوا ھەرکەسێک شتێکی تری زیاتر خۆشتر بوێت لە اللە جا ئەوە ئەو شتەو ھەواو ئارەزووەکەی بریتی یە لە پەرستراوەکەی جا بەڕاستی ئەوکاتە ھاوبەشی بۆ اللە داناوەو مەئواو شوێنیشی دۆزەخە کەوا خراپترین چارەنووسە. بەپشت ڕاستکردنەوەی ئەوەی کەوا اللە ی گەورە دەفەرموێت: {وَمِنَ النَّاسِ مَنْ يَتَّخِذُ مِنْ دُونِ اللَّهِ أَندَادًا يُحِبُّونَهُمْ كَحُبِّ اللَّهِ وَالَّذِينَ آمَنُوا أَشَدُّ حُبًّا لِلَّهِ وَلَوْ يَرَى الَّذِينَ ظَلَمُوا إِذْ يَرَوْنَ الْعَذَابَ أَنَّ الْقُوَّةَ لِلَّهِ جَمِيعًا وَأَنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعَذَابِ} صدق الله العظيم [البقره:165].
    واتە/ وەلە خەڵکی هه‌یه شتانی تر داده‌تاشێت بۆ خۆی و خۆشه‌ویستی و سۆزی ده‌دات به‌و کەسانە و شتانێک لەجیاتی اللە و خۆشی ده‌وێن وه‌ك خۆشویستنی اللە به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه گەورەترین و توندترین خۆشەویستیان بۆ اللە یە (هه‌ر به‌راورد ناكرێت) جا ئه‌وانه‌ی كه سته‌میان كردووه گه‌ر ده‌یانزانی له كاتێكدا كه به‌چاوی خۆیان ڕووبه‌ڕووی ئه‌و سزایه ده‌بنه‌وه‌ كه به‌ڕاستی بۆیان ده‌رده‌كه‌وێت كه هێزو تواناو ده‌سه‌ڵات هه‌ر هه‌مووی به ده‌ست اللە یە و دڵنیا ده‌بوون كه ئه‌و اللە یە سزاكه‌ی زۆر به ئازاره.

    وە بەڕاستیش شەیتان سوێندی خواردووە بەوەی کەوا بەشێکی دیاریکراو لە بەندەکانی اللە ی ڕەحمان لەفیتنە دەنگ و ڕەنگەکەی داببڕێت. اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {يَا بَنِي آدَمَ لا يَفْتِنَنَّكُمُ الشَّيْطَانُ كَمَا أَخْرَجَ أَبَوَيْكُمْ مِنَ الْجَنَّةِ يَنزِعُ عَنْهُمَا لِبَاسَهُمَا لِيُرِيَهُمَا سَوْآتِهِمَا إِنَّهُ يَرَاكُمْ هُوَ وَقَبِيلُهُ مِنْ حَيْثُ لا تَرَوْنَهُمْ إِنَّا جَعَلْنَا الشَّيَاطِينَ أَوْلِيَاءَ لِلَّذِينَ لا يُؤْمِنُونَ} صدق الله العظيم [الأعراف:27].
    واتە/ ئه‌ی نه‌وه‌ی ئاده‌م شه‌یتان ئێوه‌ش له خشته نه‌بات، هه‌روه‌ک باوک و دایکتانی له خشته بردو له به‌هه‌شتدا به ده‌رکردنی دان، له‌کاتێکدا ده‌ستی کرد به‌داماڵینی پۆشاکه‌کانیان تا عه‌وره‌تیان پیشانی بدات بێگومان شه‌یتان و دارو ده‌سته‌و ھۆزەکەی ئێوه ده‌بینن له شوێنێکدا که ئێوه ئه‌وان نابینن جا دڵنیابن که ئێمه شه‌یتانه‌کانمان کردووه به یارو یاوه‌ری ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ ناهێنن.

    لەوەیە یەکێک لەبەسەرخەرە پیشبڕکێکارە پێشکەوتووە ھەڵبژێردراوەکان بیەوێت کەوا بمپچڕێنێت جا بڵێت: "ئایا دواتر شەیتان بانگی ئینسان و جن دەکات بە بانگ کردنێکی دەنگ و ڕەنگەوە بۆ پەرستنی خۆی لە جیاتی اللە؟"، لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {أَلَمْ أَعْهَدْ إِلَيْكُمْ يَا بَنِي آَدَمَ أَنْ لَا تَعْبُدُوا الشَّيْطَانَ إِنَّهُ لَكُمْ عَدُوٌّ مُبِينٌ (60) وَأَنِ اعْبُدُونِي هَذَا صِرَاطٌ مُسْتَقِيمٌ(61)} صدق الله العظيم [يس].
    واتە/ ئه‌ی نه‌وه‌ی ئاده‌م، مه‌گه‌ر من پێم ڕانه‌گه‌یاندن که شه‌یتان نه‌په‌رستن چونکه ئه‌و به‌ڕاستی دوژمنی ئاشکراتانه‌ (60) به‌ڵکو ته‌نها من بپه‌رستن که هه‌ر ئه‌مه‌یه ڕێگه‌و ڕێبازی ڕاست و دروست. (61).

    بەڵام بۆ چ شتێک شەیتان حزبەکەی بانگ دەکات جا بەڵێنیان پێدەدات لەبەرامبەر پەرستنەکەیان بۆی؟ وەڵامەکەی لە محکەمی کتێبدایە. وەکو اللە ی گەورە فەرموویەتی: {إِنَّ الشَّيْطَانَ لَكُمْ عَدُوٌّ فَاتَّخِذُوهُ عَدُوًّا إِنَّمَا يَدْعُو حِزْبَهُ لِيَكُونُوا مِنْ أَصْحَابِ السَّعِيرِ} صدق الله العظيم [فاطر:6].
    واتە/ به‌ڕاستی شه‌یتان دوژمنتانه ئێوه‌ش به دوژمنی خۆتانی دابنێن بێگومان بانگی تاقم و داروده‌سته‌ی خۆی ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی ببنه نیشته‌جیی دۆزه‌خ.

    بەڵام لەسەرخۆ ئەی ئیمام مەھدی بەڕاستی تۆ بانگمان دەکەی بۆ بەکارھێنانی عەقڵ و مەنتق،جا ئایا مەعقولە کەوا بەڵێن بە حزب و دارودەستەکەی بدات بە ئاگرێکی ھەڵگیرساو جا شوێنی بکەون؟ وەڵامەکەی ئەوەیە کەوا اللە ی گەورە فەرموویەتی: وَاسْتَفْزِزْ مَنِ اسْتَطَعْتَ مِنْهُمْ بِصَوْتِكَ وَأَجْلِبْ عَلَيْهِم بِخَيْلِكَ وَرَجِلِكَ وَشَارِكْهُمْ فِي الأَمْوَالِ وَالأَوْلادِ وَعِدْهُمْ وَمَا يَعِدُهُمُ الشَّيْطَانُ إِلاَّ غُرُورًا} {صدق الله العظيم [الإسراء:64].
    واتە/ بڕۆ چیت له ده‌ست دێت درێغی مه‌که‌، هه‌رکه‌س که توانیت به بانگ کردن و هاندانیان بۆ تاوانکاری دایانبڕه‌ به‌هۆی له‌شکری سواره‌و پیاده‌ی خۆته‌وه هێرشیان بۆ به‌ره‌و هاوبه‌شییان بکه له ماڵ و سامان و منداڵ و نه‌وه‌یاندا ئه‌وه‌نده‌ش به‌ڵێن و ئومێدیان پێ بده‌ سه‌ریان لێ بشێوێنه‌ هه‌رچه‌نده به‌ڵێن و هاندانی شه‌یتان جگه له فریودان و فێڵکردن و ساخته‌ شتێکی تر نیه‌.

    بەڵکو بەڵێنیان پێدەدات بە بەھەشتێک لە دەرەوەو سەرەوەدا لەکاتێکدا دەشزانێت کەوا ئەوانەی وەڵامی بانگەوازەکەی ئەویان داوەتەوەو پەروەردگاریەکەی ئەویان بەڕاست داناوە و پەرستویانە لەجیاتی اللە دواتر دەبن بە ھاوەڵی ئاگری دۆزەخ وەھەرگیزیش لەگەڵیان ڕاست ناکات بەوەی کەوا وەعدو بەڵینی پێداون: {وَقَالَ الشَّيْطَانُ لَمَّا قُضِيَ الأَمْرُ إِنَّ اللّهَ وَعَدَكُمْ وَعْدَ الحقّ وَوَعَدتُّكُمْ فَأَخْلَفْتُكُمْ وَمَا كَانَ لِيَ عَلَيْكُم مِّن سُلْطَانٍ إِلاَّ أَن دَعَوْتُكُمْ فَاسْتَجَبْتُمْ لِي فَلاَ تَلُومُونِي وَلُومُواْ أَنفُسَكُم مَّا أَنَاْ بِمُصْرِخِكُمْ وَمَا أَنتُمْ بِمُصْرِخِيَّ إِنِّي كَفَرْتُ بِمَا أَشْرَكْتُمُونِ مِن قَبْلُ إِنَّ الظَّالِمِينَ لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ} صدق الله العظيم [إبراهيم:22].
    واتە/ کاتێ هه‌مووشت ته‌واو ده‌بێت به‌هه‌شتیه‌کان ده‌چنه به‌هه‌شته‌وه و دۆزه‌خیه‌کان ده‌خرێنه دۆزه‌خه‌وه‌ شه‌یتان دێته قسه‌و ده‌ڵێت به‌ڕاستی اللە به‌ڵێنی ڕاست و دروستی پێ ڕاگه‌یاندبوون منیش به‌ڵێنی درۆو نادروستم پێدان و جا توانیم گومڕاتان بکه‌م و له ڕێبازی ڕاست و وێڵتان بکه‌م وه‌نه‌بێت من هیچ زۆرو ده‌سه‌ڵاتێکم به‌سه‌ر ئێوه‌دا هه‌بووبێت جگه له‌وه‌ی با‌نگم کردن ئێوه‌ش به‌ده‌ممه‌وه هاتن و به‌قسه‌تان کردم ئیتر سه‌ر‌زه‌نشت و لۆمه‌ی من مه‌که‌ن، به‌ڵکو سه‌رزه‌نشت و لۆمه‌ی خۆتان بکه‌ن من ناتوانم به‌هاناو هاواری ئێوه‌وه بێم ئێوه‌ش ناتوانن به هاناو هاواری منه‌وه بێن بێگومان من باوه‌ڕم نه‌بوو به‌وه‌ی که کاتی خۆی منتان کردبوو به‌شه‌ریك و هاوبه‌ش له پێشدا، به‌ڕاستی ئه‌مڕۆ سته‌مکاران سزای زۆر به‌ئێش ده‌درێن.

    جا ئایا ڕێگای بەندەکانی اللە ی ڕەحمان چیە ئەوانەی کەوا ھیچ شەریک و ھاوەڵێک بۆ اللە دانانێن تاکو ئێمەش لەوان بین جا اللە لێمان ڕازیبێت و بمانخاتە بەھەشتەکەیەوە و لەسزایەکەشی بمان پارێزێت؟ وەڵامەکەی لەوەی کەوا اللە ی گەورە دەفەرموێت دەدۆزنەوە: {وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ اسْجُدُوا لِلرَّحْمَـٰنِ قَالُوا وَمَا الرَّحْمَـٰنُ أَنَسْجُدُ لِمَا تَأْمُرُنَا وَزَادَهُمْ نُفُورًا ۩ ﴿٦٠﴾ تَبَارَكَ الَّذِي جَعَلَ فِي السَّمَاءِ بُرُوجًا وَجَعَلَ فِيهَا سِرَاجًا وَقَمَرًا مُّنِيرًا ﴿٦١﴾ وَهُوَ الَّذِي جَعَلَ اللَّيْلَ وَالنَّهَارَ خِلْفَةً لِّمَنْ أَرَادَ أَن يَذَّكَّرَ أَوْ أَرَادَ شُكُورًا ﴿٦٢﴾ وَعِبَادُ الرَّحْمَـٰنِ الَّذِينَ يَمْشُونَ عَلَى الْأَرْضِ هَوْنًا وَإِذَا خَاطَبَهُمُ الْجَاهِلُونَ قَالُوا سَلَامًا﴿٦٣﴾ وَالَّذِينَ يَبِيتُونَ لِرَبِّهِمْ سُجَّدًا وَقِيَامًا ﴿٦٤﴾ وَالَّذِينَ يَقُولُونَ رَبَّنَا اصْرِفْ عَنَّا عَذَابَ جَهَنَّمَ ۖ إِنَّ عَذَابَهَا كَانَ غَرَامًا ﴿٦٥﴾ إِنَّهَا سَاءَتْ مُسْتَقَرًّا وَمُقَامًا ﴿٦٦﴾ وَالَّذِينَ إِذَا أَنفَقُوا لَمْ يُسْرِفُوا وَلَمْ يَقْتُرُوا وَكَانَ بَيْنَ ذَٰلِكَ قَوَامًا ﴿٦٧﴾ وَالَّذِينَ لَا يَدْعُونَ مَعَ اللَّـهِ إِلَـٰهًا آخَرَ وَلَا يَقْتُلُونَ النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللَّـهُ إِلَّا بالحقّ وَلَا يَزْنُونَ وَمَن يَفْعَلْ ذَٰلِكَ يَلْقَ أَثَامًا ﴿٦٨﴾يُضَاعَفْ لَهُ الْعَذَابُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَيَخْلُدْ فِيهِ مُهَانًا ﴿٦٩﴾ إِلَّا مَن تَابَ وَآمَنَ وَعَمِلَ عَمَلًا صَالِحًا فَأُولَـٰئِكَ يُبَدِّلُ اللَّـهُ سَيِّئَاتِهِمْ حَسَنَاتٍ ۗ وَكَانَ اللَّـهُ غَفُورًا رَّحِيمًا ﴿٧٠﴾ وَمَن تَابَ وَعَمِلَ صَالِحًا فَإِنَّهُ يَتُوبُ إِلَى اللَّـهِ مَتَابًا ﴿٧١﴾ وَالَّذِينَ لَا يَشْهَدُونَ الزُّورَ وَإِذَا مَرُّوا بِاللَّغْوِ مَرُّوا كِرَامًا ﴿٧٢﴾ وَالَّذِينَ إِذَا ذُكِّرُوا بِآيَاتِ رَبِّهِمْ لَمْ يَخِرُّوا عَلَيْهَا صُمًّا وَعُمْيَانًا ﴿٧٣﴾ وَالَّذِينَ يَقُولُونَ رَبَّنَا هَبْ لَنَا مِنْ أَزْوَاجِنَا وَذُرِّيَّاتِنَا قُرَّةَ أَعْيُنٍ وَاجْعَلْنَا لِلْمُتَّقِينَ إِمَامًا ﴿٧٤﴾أُولَـٰئِكَ يُجْزَوْنَ الْغُرْفَةَ بِمَا صَبَرُوا وَيُلَقَّوْنَ فِيهَا تَحِيَّةً وَسَلَامًا﴿٧٥﴾ خَالِدِينَ فِيهَا حَسُنَتْ مُسْتَقَرًّا وَمُقَامًا ﴿٧٦﴾ قُلْ مَا يَعْبَأُ بِكُمْ رَبِّي لَوْلَا دُعَاؤُكُمْ ۖ فَقَدْ كَذَّبْتُمْ فَسَوْفَ يَكُونُ لِزَامًا﴿٧٧﴾} صدق الله العظيم [الفرقان].
    واتە/ کاتێک بوترێت پێیان سوژده ببه‌ن بۆ اللە ی میهره‌بان ده‌ڵێن اللە ی میهره‌بان کامه‌یه؟ ئایا سوژده به‌رین بۆ که‌سێک که تۆ فه‌رمانمان پێ ده‌ده‌یت؟ تا بێت فه‌رمانی اللە زیاتر ئه‌وانه ته‌ره‌و وێڵ ده‌کات (60) زۆر گه‌وره‌و مه‌زنه ئه‌و زاته‌ی له ئاسماندا چه‌نده‌ها خولگه‌ی گه‌وره‌ی (بۆ هه‌ساره‌و ئه‌ستێره‌کان) به‌دیهێناوه‌ هه‌روه‌ها چرایه‌کی پڕشنگدار، که خۆره و مانگێکی ڕوناکیشی دابین کردووه (61) اللە ئه‌و زاته‌یه که شه‌و و ڕۆژی به شوێن یه‌کدا ڕێکخستووه که فرسه‌تێکه بۆ ئه‌و که‌سه‌ی که ده‌یه‌وێت یاداوه‌ری وه‌ربگرێت و ده‌یه‌وێت سوپاسگوزاری ئه‌نجام بدات (62) به‌نده‌کانی اللە ی میهره‌بان ئه‌و که‌سانه‌ن که زۆر به هێمنی و سه‌لاری به‌سه‌ر زه‌ویدا ده‌ڕۆن کاتێک نه‌فامان به قسه و قسه‌ڵۆکی ناخۆش به‌ره‌نگاریان ده‌بن له وه‌ڵامیاندا ده‌ڵێن سەلامتان لێبێت (63) ئه‌وانه‌ی که شه‌وگار بۆ په‌روه‌ردگاریان به سوژده و وه‌ستاون و نوێژ ده‌به‌نه سه‌ر (64) ئه‌وانه‌ی که ده‌ڵێن په‌روه‌ردگارا له‌سزای ئاگری دۆزه‌خ به‌دوورمان بکه و په‌نامان بده‌ چونکه سزاو ئازاری له کۆڵ نابێته‌وه و به‌رده‌وامه (65) به‌ڕاستی ئه‌و دۆزه‌خه شوێن و نیشته‌جێیه‌کی زۆر ناخۆش و ناسازه (66) (هه‌روه‌ها به‌نده‌کانی اللە ی میهره‌بان) ئه‌وانه‌ن که‌: کاتێک ماڵو سامانیان ده‌به‌خشن و خه‌رجی ده‌که‌ن(لەبژێوی ژیاندا) نه زیاده‌ڕه‌وی تێدا ده‌که‌ن و بەزایه‌ی ده‌ده‌ن نه ده‌ست نوقاو ڕه‌زیلیشن به‌ڵکو له‌و نێوانه‌دان (مام ناوه‌ندین و له شتی به‌سوود به‌کاری ده‌هێنن) (67)هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی هیچ جۆره پەرستراوێکی تر له‌گه‌ڵ اللە دا ناپه‌رستن، که‌سیش ناکوژن که اللە کوشتنی حه‌رام کردبێت مه‌گه‌ر به حه‌ق و ڕه‌وا هه‌روه‌ها زینا ناکه‌ن و نزیکی ناکه‌ون جا ئه‌وه‌ی ئه‌و جۆره کاره خراپانه ئه‌نجام بدات ئه‌وه توشی سزا و ئازارو ڕیسوایی ده‌بێت (68) له قیامه‌تیشدا ئازارو سزای بۆ چه‌ند به‌رامبه‌ر ده‌کرێت وبه زه‌لیلی و خه‌جاڵه‌تی و شه‌رمه‌زارییه‌وه ده‌بێت ژیانی تێدا به‌رێته سه‌ر (69) مه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی ته‌وبه بکات و باوه‌ڕ بهێنێت وکار وکرده‌وه‌ی چاکه ئه‌نجام بدات، ئا ئه‌و جۆره که‌سانه اللە کار و کرده‌وه خراپه‌کانیشیان بۆ ده‌گۆڕێت به چاکه‌، چونکه هه‌میشه و به‌رده‌وام اللە لێخۆشبوو میهره‌بانه (70) جا ئه‌وه‌ی که ته‌وبه ده‌کات و کارو کرده‌وه‌ی چاکه ئه‌نجام ده‌دات و به‌ته‌مایه په‌روه‌ردگار ته‌وبه‌که‌ی لێوه‌ربگرێت ئه‌وه بێگومان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لای اللە به ته‌وبه‌یه‌کی ڕاست ودروسته‌وه (71) (به‌نده‌کانی اللە ی میهره‌بان) ئه‌وانه‌شن که شایه‌تی ناحه‌ق ناده‌ن، هه‌رگیز له شوێنێکدا ئاماده نابن که شایه‌تی ناحه‌قی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت و یان درۆی تێدا ده‌کرێت کاتێکیش به لای گه‌مه و گاڵه و چه‌پۆکانی نه‌فاماندا تێده‌په‌ڕن به هێمنی و له‌سه‌رخۆیی و سه‌ربه‌رزیه‌وه تێده‌په‌ڕن (72) هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش کاتێک به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی په‌روه‌ردگاریان بێدار بکرێنه‌وه‌ هه‌روا به‌که‌ڕی و کوێری به‌لایاندا تێناپه‌ڕن (به‌ڵکو تێده‌فکرن و لێکی ده‌ده‌نه‌وه‌و پاشان په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن) (73) ئه‌وانه‌شن که ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا له هاوسه‌ران و نه‌وه‌کانمان که‌سانێکمان پێ ببه‌خشه که ببنه مایه‌ی ڕووناکی دیده‌مان و شادمانی دڵمان و بمان که به پێشه‌وا بۆ پارێزکاران (74) ئه‌و جۆره که‌سانه‌ی (که باسکران) پاداشتیان ژووره (ڕازاوه و به‌رزو خۆشه‌کانی به‌هه‌شته‌) له به‌رامبه‌ر خۆگرتن و ئارامگرتنیانه‌وه جا له‌وێ به سڵاو پێشوازیان لێده‌کرێت (75) بێگومان له ناو ژووره‌کانی به‌هه‌شتدا ژیانی کامه‌رانی و به‌رده‌وام ده‌به‌نه سه‌ر به‌ڕاستی جێگه وڕێگه و نیشته‌جێییه‌کی خۆش و سازگار و ڕازاوه‌یه‌ (76) پێیان بڵێ په‌روه‌ردگارم هیچ گوێتان پێ نادات و نرختان بۆ دانانێت ئه‌گه‌ر دوعاو نزاو پەرستنتان نه‌بێت که‌چی زۆربه‌تان هه‌به درۆتانزانی ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام وابن،ئه‌وا سزاو تۆڵه‌ی اللە له ئاینده‌دا یه‌خه‌تان پێ ده‌گرێت له کۆڵتان نابێته‌وه (77).

    بەڵام ئەی ئیمام مەھدی نیشانمان بدە چۆن خۆشەویستی زیاتری اللە بەدەست بێنین تاکو خۆشەویستیەکەی و نزیک بوونەوەمان لەخۆی بۆ زیاتر بکات؟ جا لەپاش ئەوە ئیمام ناصر محمد یەمانی فەتواتان بۆ دەدات و دەڵێت: ڕق و کینەو توڕەییەکانتان بخۆنەوە لەسنگەکانتاندا، وە بشبورن لەوەی کەوا ستەمی لێکردوون وە خراپ بووە لەگەڵتاندا لەبەندەکانی اللە، وە ببەخشن لە ماڵ و سامانەکانتان لەپێناو ڕێبازی اللە بۆ نزیکبوونەوەی زیاترتان لە پەروەردگارەکەتان جا خۆشەویستی اللە بەدەست دەھێنن بەگوێرەی ھەوڵ و تێکۆشانەکانتان و پلەکانتان لە ژیانی دنیادا. وە ئەو وەڵامەش لە محکەمی کتێبدا دەبینن بۆ ئەوەی کەوا بەدوای خۆشەویستی و نزیکبوونەوە لەخودی گەورە کەوتووە. اللە ی گەورە فەرموویەتی: {وَسَارِعُوا إِلَى مَغْفِرَةٍ مِنْ رَبِّكُمْ وَجَنَّةٍ عَرْضُهَا السَّمَاوَاتُ وَالْأَرْضُ أُعِدَّتْ لِلْمُتَّقِينَ (133) الَّذِينَ يُنْفِقُونَ فِي السَّرَّاءِ وَالضَّرَّاءِ وَالْكَاظِمِينَ الْغَيْظَ وَالْعَافِينَ عَنِ النَّاسِ وَاللَّهُ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ(134)} صدق الله العظيم [آل عمران].
    واتە/ پێشبڕکێ بکه‌ن تا ده‌گه‌نه لێخۆشبوونی په‌روه‌ردگارتان و به‌هه‌شتێک که پانتایی یه‌که‌ی ھێندەی پانتایی ئاسمانەکان و زه‌ویە ئاماده کراوه بۆ پارێزکاران (133) ئه‌وانه‌ی له خۆشی و ناخۆشیدا له هه‌رزانی و گرانید ماڵ و سامانیان ده‌به‌خشن ڕق و کینه‌ی خۆیان ده‌خۆنه‌وه‌و خۆگرن له خه‌ڵکی خۆش ده‌بن و لێبووهرده‌ن اللە ی میهره‌بانیش چاکه‌کارو چاکه‌خوازانی خۆش ده‌وێت (134).

    بەڵام ئەی ئیمام مەھدی: ئایا لێخۆشبوون لە اللە چیە تاکو پەلە بکەین بۆ لای بە شوێنکەوتنی قورئان؟ جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو وەڵامی دەداتەوە، دەڵێم اللە ی گەورە فەرموویەتی: {وَأَنَّ هَذَا صِرَاطِي مُسْتَقِيمًا فَاتَّبِعُوهُ وَلَا تَتَّبِعُوا السُّبُلَ فَتَفَرَّقَ بِكُمْ عَنْ سَبِيلِهِ ذَلِكُمْ وَصَّاكُمْ بِهِ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ} صدق الله العظيم [الأنعام:153].
    واتە/ بێگومان ئه‌مه‌ ڕێبازی منه که ڕاسته ده ئێوه‌ش شوێنی بکه‌ون شوێنی ڕێچکه‌کانی تر مه‌که‌ون چونکه جیاتان ده‌کاته‌وه له ڕێبازی اللە ئه‌وه‌ش په‌روه‌ردگارتان فه‌رمانی پێ کردوون بۆ ئه‌وه‌ی پارێزکار بن.

    بەڵام ئەی ئیمام مەھدی، ئایا ڕێگای ڕاست چیە وەبۆچی ھیدایەت و ڕێنمایی دەکات؟ جا بەراستی زانایەکانمان فەتوایان بۆ داوین بەوەی کەوا بەڕاستی ڕێگای ڕاست (الصراط المُستقيم) بەرەو ئاگر دەمانبات وە ئەو ڕێگایە تیژترە لە شمشێرو باریکترە لە موو. پاش ئەوە ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو وەڵامیان دەداتەوە، دەڵێم اللە ی گەورە فەرموویەتی: {وَأَنَّ هَذَا صِرَاطِي مُسْتَقِيمًا فَاتَّبِعُوهُ وَلَا تَتَّبِعُوا السُّبُلَ فَتَفَرَّقَ بِكُمْ عَنْ سَبِيلِهِ} صدق الله العظيم.
    واتە/ بێگومان ئه‌مه‌ ڕێبازی منه که ڕاسته ده ئێوه‌ش شوێنی بکه‌ون شوێنی ڕێچکه‌کانی تر مه‌که‌ون چونکه جیاتان ده‌کاته‌وه له ڕێبازی اللە ئه‌وه‌ش په‌روه‌ردگارتان فه‌رمانی پێ کردوون بۆ ئه‌وه‌ی پارێزکار بن.

    ئەگینا ئاگاداربن کەوا ڕێگای ڕاست ناتبات بۆ ئاگر بەڵکو ئەوەی کەوا شوێنی بکەوێت دەیبات بۆ لای اللە ی تاک و قەھار بۆ ئەوەی کەوا ڕێگای دەوێت بۆ لای پەروەردگارم. بەپشت ڕاست کردنەوەی ئەوەی کەوا اللە ی گەورە دەفەرموێت لەسەر زمانی پێغەمبەرەکانی: {إِنِّي تَوَكَّلْتُ عَلَى اللَّهِ رَبِّي وَرَبِّكُم مَّا مِن دَابَّةٍ إِلاَّ هُوَ آخِذٌ بِنَاصِيَتِهَا إِنَّ رَبِّي عَلَى صِرَاطٍ مُّسْتَقِيمٍ} صدق الله العظيم [هود:56].
    واتە/ به‌ڕاستی من پشتم بە اللە به‌ستووه‌ که په‌روه‌ردگاری من و په‌روه‌ردگاری ئێوه‌یشه‌ هیچ گیانله‌به‌رو زیندەوەرێک نیه جڵه‌وی به‌ده‌ست اللە ی گه‌وره‌وه نه‌بێت بێگومان په‌روه‌ردگارم له‌سه‌ر به‌رنامه‌و ڕێبازێکی ڕاست و دروسته‌.

    وەمنی ئیمام مەھدی اللە ڕەوانەی کردووم تا ڕێنمایتان بکەم بە قورئانی خاوەن ڕێزو شکۆ بۆ ڕێگای اللە ی شایستەی سوپاسگوزاری. بەپشت ڕاست کردنەوەی ئەوەی کەوا اللە ی بەرزو بڵندو گەورە دەفەرموێت: {وَيَرَى الَّذِينَ أُوتُوا الْعِلْمَ الَّذِي أُنْزِلَ إِلَيْكَ مِنْ رَبِّكَ هُوَ الحقّ وَيَهْدِي إِلَى صِرَاطِ الْعَزِيزِ الْحَمِيدِ} صدق الله العظيم [سبأ:6].
    واتە/ وە ئه‌وانه‌ی که زانست و زانیاریان هه‌یه و پێیان دراوە چاك ده‌زانن که ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه بۆت ڕه‌وانه‌کراوه حه‌ق و ڕاسته‌قینه‌یه‌ هیدایه‌ت به‌خشه‌و ڕێنمونی به‌خشه بۆ ڕێبازی په‌روه‌ردگاری خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و شایه‌سته‌ی سوپاس و ستایش.

    ھەتا ئەوکاتەی کەوا ئێوەو ھەموو خەڵکی دەگەڕێنمەوە سەر مەنھەجی نبوەتی یەکەم بەقورئانی خاوەن ڕێزو شکۆ. بەپشت ڕاست کردنەوەی ئەوەی کەوا اللە ی گەورە دەفەرموێت: {الَر كِتَابٌ أَنزَلْنَاهُ إِلَيْكَ لِتُخْرِجَ النَّاسَ مِنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ بِإِذْنِ رَبِّهِمْ إِلَى صِرَاطِ الْعَزِيزِ الْحَمِيدِ (1)} صدق الله العظيم [إبراهيم].
    واتە/ الر (ئەو پیتانە ھێمان بۆ ناوی پێغەمبەران و جێنشینینانی اللە و چاکەکاران) ئه‌م قورئانه کتێبێکه دامانبه‌زاندووه بۆت تا خه‌ڵکی له تاریکیه‌کان ده‌ربهێنێت به‌ره‌و نوورو ڕێبازی ڕۆشنایی به‌ویستی په‌روه‌ردگاریان، تا ده‌گه‌نه ڕێبازی ڕاستی اللە ی باڵاده‌ست و شایسته‌ی سوپاسگوزاری.

    -بەڵام ئەی ئیمام مەھدی، چۆن بتوانین کەوا بەدوای ڕێگای ڕاستی لای اللە ی بەخشندەو میھرەبان بکەوین؟ پاش ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامی دەداتەوە بەحەق و دەڵێم: بەوەی كەوا شوێنی ڕێگای ڕازیبوونی اللە بکەوی لەسەر بەندەکانی. اللە ی گەورەش فەرموویەتی؛ {قَدْ جَاءَكُمْ مِنَ اللَّهِ نُورٌ وَكِتَابٌ مُبِينٌ (15) يَهْدِي بِهِ اللَّهُ مَنِ اتَّبَعَ رِضْوَانَهُ سُبُلَ السَّلَامِ وَيُخْرِجُهُمْ مِنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ بِإِذْنِهِ وَيَهْدِيهِمْ إِلَى صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ (16)} صدق الله العظيم [المائدة].
    واتە/ به‌ڕاستی له‌لایه‌ن اللە وە نورو ڕووناکی و کتێبێکی ئاشکراتان بۆ ھاتووە (15) اللە به‌و قورئانه پیرۆزه هیدایه‌ت و ڕێنموویی ئه‌و که‌سانه ده‌کات که‌ شوێن ڕه‌زامه‌ندی اللە که‌وتوون به‌ره‌و ڕێبازه‌کانی ئاشتی و ئاسوده‌یی و له تاریکایی یه‌کان ده‌ریانده‌هێنێت و ڕزگاریان ده‌کات و ده‌یانخاته ناو نورو ڕوناکیه‌وه به‌فه‌رمانی خۆی و ڕێنمووییان ده‌کات بۆ سه‌ر ڕێگه‌و ڕێبازی ڕاست و دروست (16).

    وەئایا سبل السلام چیە ئەی ئیمام؟ پاش ئەوە بەحەق وەڵامی دەدەینەوەو دەڵێم: اللە ھیدایەتی ئەوەی پێ دەدات کەوا شوێنی ڕازیبوونەکەی دەکەوێت به‌ره‌و ڕێبازه‌کانی ئاشتی لەنێوان بەشەردا تا له تاریکایی یه‌کان ده‌ریبھێنێت و ڕزگاریان بکات و بیانخاته ناو ڕوناکیه‌وه به‌فه‌رمانی خۆی و ڕێنماییان بکات جا ستەمی ئینسان ھەڵبگرێت لەسەر برا ئینسانەکەی. بەپشت ڕاست کردنەوەی ئەوەی کەوا اللە ی گەورە دەفەرموێت: {وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَةً لِلْعَالَمِينَ} صدق الله العظيم [الأنبياء:107].
    واتە/ ئێمە تۆمان ڕەوانە نەکردووە مەگەر تەنھا بۆ ئەوەی ببیت بە ڕەحمەت بۆ ھەموو خەڵکی جیھان.

    لەسەرخۆ ئەی ئیمام، جا ئایا ئەوە مانای ئەوەیە کەوا بەڕاستی اللە فەرمانی پێنەکردووین بەوەی کەوا خوێنی بەشەر بڕێژین تاکو ئیمان بێنن؟ وەڵامەکەی لەمحکەمی کتێبدا دەبیننەوە: {أَفَأَنْتَ تُكْرِهُ النَّاسَ حَتَّى يَكُونُوا مُؤْمِنِينَ] صدق الله العظيم [يونس:99].
    واتە/ جا ئایا تۆ ئه‌ته‌وێ زۆر له‌خه‌ڵکی بکه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی بڕواداربن؟.

    ‏{لَا إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ قَدْ تَبَيَّنَ الرُّشْدُ مِنْ الغَيِّ فَمَنْ يَكْفُرْ بِالطَّاغُوتِ وَيُؤْمِنْ بِاللَّهِ فَقَدْ اسْتَمْسَكَ بِالْعُرْوَةِ الْوُثْقَى لَا انفِصَامَ لَهَا وَاللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ (256)} [البقرة].
    واتە/ به‌هیچ جۆرێک زۆر کردن و ناچاکارکردن نیه له دیندا (دینداری به‌زۆر نابێت بکرێت و دین به‌زۆر نادرێت به‌سه‌ر که‌سدا) چونکه به‌ڕاستی ڕێبازی چاک و دروست؛ ڕوون و ئاشکرا بووه و جیابۆته‌وه له گومڕایی و سه‌رکه‌شی جا ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی نه‌بێت به ـ تاغوت ـ و کوفری پێبکات و باوه‌ڕی دامه‌زراو بهێنێت بە اللە جا بێگومان ئه‌وکه‌سه ده‌ستی گرتووه به به‌هێزترین هۆکاری ڕزگاریەوەو‌ شوێنی دامه‌زراوترین بیروباوه‌ڕ که‌وتووه‌ که هیچ پسان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه‌کی بۆ نی یه و هه‌میشه پته‌وو دامه‌زراوه‌ اللە ی گه‌وره‌ش بیسه‌رو زانایه‌.

    ‏{وَقُلْ الحقّ مِنْ رَبِّكُمْ فَمَنْ شَاءَ فَلْيُؤْمِنْ وَمَنْ شَاءَ فَلْيَكْفُرْ إِنَّا أَعْتَدْنَا لِلظَّالِمِينَ نَارًا أَحَاطَ بِهِمْ سُرَادِقُهَا وَإِنْ يَسْتَغِيثُوا يُغَاثُوا بِمَاءٍ كَالْمُهْلِ يَشْوِي الْوُجُوهَ بِئْسَ الشَّرَابُ وَسَاءَتْ مُرْتَفَقًا(29)} [الكهف].
    واتە/ بڵێ حه‌ق هه‌ر له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وەیه‌ جا ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت با باوه‌ڕ بهێنێت و ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت با کوفربکات بێگومان ئێمه دۆزه‌خێکمان ئاماده کردووه بۆ سته‌مکاران که له هه‌موولایه‌که‌وه ده‌وره‌یان ده‌دات و دیواری بڵێسه‌ی ئابڵوقه‌ی داون خۆ ئه‌گه‌ر هاوار بکه‌ن له ئازارو تینویه‌تیدا ئه‌وه ئاو ده‌درێن به ئاوێکی گه‌رمی پیس و بۆن ناخۆش ئه‌وه‌نده‌ش گه‌رمه ده‌م و چاویان هه‌ڵده‌کوڕوزێنێت و ده‌یبرژێنێت ئای که چه‌ند خواردنه‌وه‌یه‌کی ناخۆشه‌ وەچه‌نده جێگه‌و ڕێگه‌یه‌کی پڕ له ئازاره‌.

    وە اللە ی گەورە فەرموویەتی: {فَذَكِّرْ إِنَّمَا أَنتَ مُذَكِّرٌ ﴿٢١﴾لَّسْتَ عَلَيْهِم بِمُصَيْطِرٍ ﴿٢٢﴾إِلَّا مَن تَوَلَّىٰ وَكَفَرَ ﴿٢٣﴾فَيُعَذِّبُهُ اللَّـهُ الْعَذَابَ الْأَكْبَرَ ﴿٢٤﴾إِنَّ إِلَيْنَا إِيَابَهُمْ ﴿٢٥﴾ثُمَّ إِنَّ عَلَيْنَا حِسَابَهُم ﴿٢٦﴾} صدق الله العظيم [الغاشية].
    واتە/ جا که‌واته بخه‌ره‌وه یادیان و ئامۆژگاریان بکه‌ به‌ڕاستی تۆ هه‌ر یادخه‌ره‌وه‌یت (21) هیچ ده‌سه‌ڵاتێکت نیه به‌سه‌ریاندا (22) تەنھا ئه‌و که‌سه‌ی که پشتی هه‌ڵکردووه و کوفری هه‌ڵبژاردووه‌ (23) ئه‌وه اللە سزاو تۆڵه‌یه‌کی زۆرسه‌خت و به‌ئازارو گەورەیان لێ ده‌سێنێت (24) بێگومان ئه‌وانه گه‌ڕانه‌وه‌یان هه‌ر بۆ لای ئێمەیە (25) له‌وه‌ودوایش به‌ڕاستی حیساب و لێپرسینه‌وه و دادگاییان له‌سه‌ر ئێمه‌یه‌. (26).

    ئەی ئیمام، جا ئایا لەسەر پێغەمبەرو ئەوانەشی کەوا شوێنی دەکەون تەنھا گەیاندنێکی ئاشکرا نیە لەبەرئەوەی اللە ی گەورە فەرموویەتی: {فَذَكِّرْ إِنَّمَا أَنْتَ مُذَكِّرٌ(21)} صدق الله العظيم؟
    واتە/ جا که‌واته بخه‌ره‌وه یادیان و ئامۆژگاریان بکه‌ به‌ڕاستی تۆ هه‌ر یادخه‌ره‌وه‌یت.

    پاشان ئیمام ناصر محمد وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: بەڵێ لەسەر پێغەمبەران و ئەوانەشی کەوا شوێنیان دەکەون گەیاندن ھەیە بە کتێب وەحساب و لێپرسینەوەش لەسەر اللە یە. اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {وَإِن تُكَذِّبُوا فَقَدْ كَذَّبَ أُمَمٌ مِّن قَبْلِكُمْ وَمَا عَلَى الرَّسُولِ إِلَّا الْبَلَاغُ الْمُبِينُ} صدق الله العظيم [العنكبوت:18].
    واتە/ خۆ ئه‌گه‌ر ئێوه ئه‌م په‌یامه به‌درۆ ده‌زانن ئه‌وه به‌ڕاستی گه‌لانێكی پێش ئێوه‌ش په‌یامی اللە یان به‌درۆ ده‌زانی پێعه‌مبه‌ریش ته‌نها گه‌یاندن و ڕوونكردنه‌وه‌ی ئاشكرا ئه‌ركی سه‌رشانێتی و هیچی تر.

    لەوەیە یەکێک لە دەستگرتووەکان بە کتێبی بحارولئەنوار یان بە کتێبی بوخاری و موسلیم ئەوانەی کەوا پشتیان بەستووە بە ئیسنادو ئەوەشیان بەسە بەبێ گەڕانەوە بۆ کتێبی اللە قورئانی گەورە! جا بیەوێت کەوا بمپچڕێنێت و بڵێت: (حدثنا عبد الله بن محمد المسندي قال حدثنا أبو روح الحرمي بن عمارة قال حدثنا شعبة عن واقد بن محمد قال سمعت أبي يحدث عن بن عمر أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال أمرت أن أقاتل الناس حتى يشهدوا أن لا إله إلا الله وأن محمدا رسول الله ويقيموا الصلاة ويؤتوا الزكاة فإذا فعلوا ذلك عصموا مني دماءهم وأموالهم إلا بحق الإسلام وحسابهم على الله).

    جا لەپاش ئەوە مەھدی چاوەڕوانکراو وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم بۆ محمد پێغەمبەری اللە نەبووە -صلى الله عليه وآله وسلم- کەوا مخالف و پێچەوانەو دژی ڕێساو یاسای بانگەوازکردن بێت بۆ لای پەروەردگارەکەی، وەبەھەمان شێوە ڕێساو یاسای بانگەوازی ھەموو نێردراوان لەکتێبدا ئەوەبووە کەوا زۆریان لەخەڵکی نەکردووەو ناچاریان نەکردوون تاکو ئیمان بێنن ھیچیشیان لەسەر نەبووە تەنھا گەیاندن نەبێت بە کتێب حساب و لێپرسینەوەش لەسەر اللە یە. اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {وَإِن تُكَذِّبُوا فَقَدْ كَذَّبَ أُمَمٌ مِّن قَبْلِكُمْ وَمَا عَلَى الرَّسُولِ إِلَّا الْبَلَاغُ الْمُبِينُ} صدق الله العظيم.
    واتە/ خۆ ئه‌گه‌ر ئێوه ئه‌م په‌یامه به‌درۆ ده‌زانن ئه‌وه به‌ڕاستی گه‌لانێكی پێش ئێوه‌ش په‌یامی اللە یان به‌درۆ ده‌زانی پێعه‌مبه‌ریش ته‌نها گه‌یاندن و ڕوونكردنه‌وه‌ی ئاشكرا ئه‌ركی سه‌رشانێتی و هیچی تر.

    {وَأَطِيعُوا اللَّهَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ فَإِن تَوَلَّيْتُمْ فَإِنَّمَا عَلَى رَسُولِنَا الْبَلَاغُ الْمُبِينُ} صدق الله العظيم [التغابن:12].
    واتە/ فه‌رمانبه‌رداریی اللە بکه‌ن و فه‌رمانبه‌رداریی پێغه‌مبه‌ر بکه‌ن جا ئه‌گه‌ر پشت هه‌ڵکه‌ن و گوێڕایه‌ڵ نه‌بن ئه‌وه خۆتان زه‌ره‌ر ده‌که‌ن ئه‌گینا ته‌نها گه‌یاندنی ڕوون و ئاشکرایی په‌یـامه‌که‌ ئه‌رکی سه‌رشانی پێغه‌مبه‌ره‌که‌مانه‌.

    جا چۆن محمد پێغەمبەری اللە صلى الله عليه وآله وسلم مخالف و پێچەوانەو دژی محکەمی فەرمانی پەروەردگاری دەکات لەمحکەمی کتێبەکەی و بڵێت: [أمرت أن أقاتل الناس حتى يشهدوا أن لا إله إلا الله وأن محمدا رسول الله ويقيموا الصلاة ويؤتوا الزكاة فإذا فعلوا ذلك عصموا مني دماءهم وأموالهم]؟

    وە یاسبحان اللە پاک بێگەردی بۆ اللە! جا ئەوە لەکەیەوە اللە ڕشتنی خوێنی کافران و بە تاڵان بردنی ماڵ و سامانەکانیانی بۆ حەڵاڵ کردوون لەکاتێکدا شەڕیان لەگەڵدا نەکردوون لەدینەکەتاندا وە دەریشیان نەکردوون لە ناوچەو شوێنەکانتان وە دوژمنایەتی و دەستدرێژیان نەکردۆتە سەر حەرامکراوەکانتان؟ جا کێ پەناتان دەدات لە سزای اللە ئەی گەلی موفسیدو خراپەکاران ؟ بەڕاستی دەستەیەک لە ئەھلی کتێب ئێوەی لەڕێگای ڕاست گومڕاکرد ھەتا ئەوەی دینەکەی ئێوەیان شێواندووە لە ڕوانگەی بەشەرەوە جا شوێنی زیکر ناکەون، بەڵام زاناو وتاربێژی مینبەرەکانتان لە ماڵەکانی اللە ئەوانەتان فێردەکەن کەوا مخالف و دژو پێچەوانەیە بە فەرمانی اللە واش حساب دەکەن کەوا ھیدایەتدراون! وەھا ئەوە مەھدی چاوەڕوانکراو لەسەردەمی حیوارو گفتوگۆ بەر لەدەرکەوتن ماوەی شەش ساڵە بانگیان دەکات و دەڵێت: ئەی گەلی موسڵمانان بەڕاستی من بانگەوازتان دەکەم بۆ لای شوێنکەوتنی کتێبی اللە قورئانی گەورە و سوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەی تەنھا ئەوە نەبێت کەوا مخالف و دژو پێچەوانەیە بە محکەمی کیێبی اللە قورئانی گەورە لە فەرموودەکانی سوننەتی نەبەویدا جا ئەوەیان فەرموودەیەکە کەوا لەلایەن شەیتانی نەفرەتلێکراوەوە ھاتووە لەسەر زمانی دەستەیەک کەوا ئیمان و باوەڕەکەی خۆیان ئاشکرا دەکرد و کوفرو بێباوەڕی و پیلانەکەیان دەشاردەوە تاکو ڕێگەتان لێبگرن لە شوێنکەوتنی زیکر بە چەند فەرموودەیەک کەوا مخالف و دژو پێچەوانەی ئایەتە ڕوون و ئاشکراکانە لەمحکەمی کتێبەکەی اللە دا بۆ زاناو نەزانەکانتان کەوا کەس کوفریان پێناکات تەنھا فاسقەکان نەبن، وەکو ئەوەی کەوا اللە ی گەورە دەفەرموێت: {لَا إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ قَدْ تَبَيَّنَ الرُّشْدُ مِنْ الغَيِّ فَمَنْ يَكْفُرْ بِالطَّاغُوتِ وَيُؤْمِنْ بِاللَّهِ فَقَدْ اسْتَمْسَكَ بِالْعُرْوَةِ الْوُثْقَى لَا انفِصَامَ لَهَا وَاللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ (256)} [البقرة]، {وَإِن تُكَذِّبُوا فَقَدْ كَذَّبَ أُمَمٌ مِّن قَبْلِكُمْ وَمَا عَلَى الرَّسُولِ إِلَّا الْبَلَاغُ الْمُبِينُ} [العنكبوت:18].
    واتە/ به‌هیچ جۆرێک زۆر کردن و ناچاکارکردن نیه له دیندا (دینداری به‌زۆر نابێت بکرێت و دین به‌زۆر نادرێت به‌سه‌ر که‌سدا) چونکه به‌ڕاستی ڕێبازی چاک و دروست؛ ڕوون و ئاشکرا بووه و جیابۆته‌وه له گومڕایی و سه‌رکه‌شی جا ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی نه‌بێت به ـ تاغوت ـ و کوفری پێبکات و باوه‌ڕی دامه‌زراو بهێنێت بە اللە جا بێگومان ئه‌وکه‌سه ده‌ستی گرتووه به به‌هێزترین هۆکاری ڕزگارییه‌وه‌ شوێن دامه‌زراوترین بیروباوه‌ڕ که‌وتووه‌ که هیچ پسان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه‌کی بۆ نی یه و هه‌میشه پته‌وو دامه‌زراوه‌ اللە ی گه‌وره‌ش بیسه‌رو زانایه‌.

    {وَأَطِيعُوا اللَّهَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ فَإِن تَوَلَّيْتُمْ فَإِنَّمَا عَلَى رَسُولِنَا الْبَلَاغُ الْمُبِينُ} صدق الله العظيم [التغابن:12].
    واتە/ فه‌رمانبه‌رداریی اللە بکه‌ن و فه‌رمانبه‌رداریی پێغه‌مبه‌ر بکه‌ن جا ئه‌گه‌ر پشت هه‌ڵکه‌ن و گوێڕایه‌ڵ نه‌بن ئه‌وه خۆتان زه‌ره‌ر ده‌که‌ن ئه‌گینا ته‌نها گه‌یاندنی ڕوون و ئاشکرایی په‌یـامه‌که‌ ئه‌رکی سه‌رشانی پێغه‌مبه‌ره‌که‌مانه‌.

    جا ئایا لەوە تێناگەن کەوا اللە ی گەورە دەفەرموێت: {فَإِن تَوَلَّيْتُمْ فَإِنَّمَا عَلَى رَسُولِنَا الْبَلَاغُ الْمُبِينُ} صدق الله العظيم؟
    واتە/ جا ئه‌گه‌ر پشت هه‌ڵکه‌ن و گوێڕایه‌ڵ نه‌بن ئه‌وه خۆتان زه‌ره‌ر ده‌که‌ن ئه‌گینا ته‌نها گه‌یاندنی ڕوون و ئاشکرایی په‌یـامه‌که‌ ئه‌رکی سه‌رشانی پێغه‌مبه‌ره‌که‌مانه‌.

    جا چۆن شوێنی ئەو ھەڵبەستراوە دەکەون لەسەر پێغەمبەر -صلى الله عليه وآله وسلم- بەوەی گوایە فەرموویەتی: [أمرت أن أقاتل الناس حتى يشهدوا أن لا إله إلا الله وأن محمداً رسول الله ويقيموا الصلاة ويؤتوا الزكاة فإذا فعلوا ذلك عصموا مني دماءهم وأموالهم إلا بحق الإسلام وحسابهم على الله]؟

    وەئەی قەوم، ئایا دەزانن شکایەتی مەھدی چاوەڕوانکراو لەلای اللە چیە؟ ئەوە بریتی یە لە خودی شکایەتەکەی محمد پێغەمبەری اللە صلى الله عليه وآله وسلم: {وَقَالَ الرَّسُولُ يَا رَبِّ إِنَّ قَوْمِي اتَّخَذُوا هَذَا الْقُرْآنَ مَهْجُورًا} صدق الله العظيم [الفرقان:30].
    واتە/ پیغه‌مبه‌ر سکاڵا ده‌کات و فەرمووی په‌روه‌ردگارا به‌ڕاستی قه‌ومه‌که‌م وازیان له‌م قورئانه هێناوه كۆچیان کردووە لێی و پشت گوێیان خستووه و گرنگی پێ ناده‌ن.

    وە بەھەمان شێوە مەھدی چاوەڕوانکراویش دەڵێت: {يَا رَبِّ إِنَّ قَوْمِي اتَّخَذُوا هَذَا الْقُرْآنَ مَهْجُورًا}
    واتە/ په‌روه‌ردگارا به‌ڕاستی قه‌ومه‌که‌م وازیان له‌م قورئانه هێناوه كۆچیان کردووە لێی و پشت گوێیان خستووه و گرنگی پێ ناده‌ن.

    ئەگینا سوێند بە اللە من لەوەڵامێک لەپەروەردگارەوە بۆ ئەم شکایەتە دەترسـم لەسەرتان بە بەڕاستدانانی سزایەک. اللە ی بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {وَيَوْمَ يَعَضُّ الظَّالِمُ عَلَى يَدَيْهِ يَقُولُ يَا لَيْتَنِي اتَّخَذْتُ مَعَ الرَّسُولِ سَبِيلا (27) يَا وَيْلَتَى لَيْتَنِي لَمْ أَتَّخِذْ فُلانًا خَلِيلاً (28) لَقَدْ أَضَلَّنِي عَنِ الذِّكْرِ بَعْدَ إِذْ جَاءَنِي وَكَانَ الشَّيْطَانُ لِلإِنسَانِ خَذُولاً (29) وَقَالَ الرَّسُولُ يَا رَبِّ إِنَّ قَوْمِي اتَّخَذُوا هَذَا الْقُرْآنَ مَهْجُورًا (30) وَكَذَلِكَ جَعَلْنَا لِكُلِّ نَبِيٍّ عَدُوًّا مِّنَ الْمُجْرِمِينَ وَكَفَى بِرَبِّكَ هَادِيًا وَنَصِيرًا (31) وَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا لَوْلا نُزِّلَ عَلَيْهِ الْقُرْآنُ جُمْلَةً وَاحِدَةً كَذَلِكَ لِنُثَبِّتَ بِهِ فُؤَادَكَ وَرَتَّلْنَاهُ تَرْتِيلاً (32)} صدق الله العظيم [الفرقان].
    واتە/ ڕۆژێک دێت سته‌مکار قه‌پ ده‌کات به‌هه‌ردوو ده‌ستی خۆیدا وگاز له هه‌ردوو ده‌ستی خۆی ده‌گرێت (له په‌شیمانیدا و) ده‌ڵێت خۆزگه له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا ڕێبازی ئیمانم بگرتایه (27) مه‌رگ بۆ خۆم، خۆزگه فڵان که‌سم نه‌کردایه‌ته هاوه‌ڵ و دۆستی خۆم (چونکه سه‌ری لێشێواندم) (28) به‌ڕاستی گومڕاو وێلی کردم له به‌رنامه‌ی اللە دوای ئه‌وه‌ی پێم ڕاگه‌یه‌نرا بوو شه‌یتان هه‌میشه و به‌رده‌وام هانی مرۆڤ ده‌دات بۆ گوناهو تاوان له‌کاتی ته‌نگانه‌شدا پشتی به‌رده‌دات (29) په‌روه‌ردگارا به‌ڕاستی قه‌ومه‌که‌م وازیان له‌م قورئانه هێناوه كۆچیان کردووە لێی و پشت گوێیان خستووه و گرنگی پێ ناده‌ن (30) هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ی بۆ هه‌ر پێغه‌مبه‌رێک دوژمن و مڵۆزممان له تاوانباران فه‌راهه‌م هێناوه، (به‌ڵام دلنیابه که)په‌روه‌ردگات به‌سه که ڕێنموویت بکات و پشتیوانیت لێ بکات. (31) کافره‌کان وتیان ئه‌وه بۆ قورئان به یه‌ک که‌ڕه‌ت بۆی ڕه‌وانه ناکرێت بێگومان ئێمه هه‌ر به‌و شێوه‌یه ڕه‌وانه‌ی ده‌که‌ین، تا دڵی تۆ زیاتر دڵنیا بکه‌ین به‌رده‌وام به‌جوانی دایده‌ڕێژین و ده‌یگه‌یه‌نین (32).

    وە ئەی زانایانی ئومەتی ئیسلام ئەی حاجیانی ماڵی حەرامکراوی اللە، بەڕاستی منی مەھدی چاوەڕوانکراو بانگی سەرجەم بەشەر دەکەم بۆ شوێنکەوتنی زیکر، جا چۆن دەبن بە یەکەم کافرو بێباوەڕ بە بانگەوازی شوێنکەوتن بۆ زیکر ئەی گەلی زانایانی موسڵمانان و ئومەتەکانیان لەکاتێکدا زیکری ئێوە قورئانی گەورەیە بە زمانێکی عەرەبی ئاشکرا ئایا عەقڵتان بەکار ناھێنن و فام ناکەن؟ جا کێ پەناتان دەدات لە سزای ئەو اللە یەی کەوا ئەو قورئانە گەورەیەی دابەزاندووە کەوا پەیامی اللە ی پەروەردگاری جیھانە بۆ ئەوەی کەوا دەیەوێت ڕێگای ڕاست بگرێت؟ جا لەبەرچی ئەی زانایانی ئومەتی ئیسلام ئەوەتان ناوێت و دەتانەوێت تەنھا شوێنی ئەوە بکەون کەوا مخالف و دژو پێچەوانەیە بە محکەمی کتێبی اللە قورئانی گەورە؟ جا چەندە گەورەیە توڕەیی مەھدی چاوەڕوانکراو لەسەرتان وە توڕەیی بەسەرخەرەکانیش ئەوانەی کەوا بەعەقڵ و مەنتق بۆیان ڕوونبۆتەوە بەوەی کەوا بەڕاستی ناصر محمد یەمانی بریتی یە لە مەھدی چاوەڕوانکراوی بانگەوازکار بۆ لای اللە لەسەر بەڵگەو بەرچاو ڕوونی لە پەروەردگارەکەی قورئانی گەورە، وە اللە ش قورئانی نەگێڕاوە بە بەڵگەو بەرچاوڕوونی بۆ محمد پێغەمبەری اللە بەتەنھا صلى الله عليه وآله وسلم؛ بەڵکو اللە ی گەورە فەرموویەتی: {قُلْ هَذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللّهِ عَلَى بَصِيرَةٍ أَنَاْ وَمَنِ اتَّبَعَنِي وَسُبْحَانَ اللّهِ وَمَا أَنَاْ مِنَ الْمُشْرِكِينَ (108)} صدق الله العظيم [يوسف].
    واتە/ بڵێ ئا ئه‌مه ڕێگه‌و ڕێبازمه‌ من و شوێنکه‌وتوانم بانگ ده‌که‌ین بۆ لای اللە ی په‌روه‌ردگار له‌سه‌ر بنچینه‌و بناغه‌یه‌کی ڕوون و ئاشکراو بەرچاوڕوونی و بەڵگەوە، پاکی و بێگه‌ردیش بۆ زاتی په‌روه‌ردگاره‌ من هیچ کاتێك له موشریك و هاوه‌ڵگه‌ران نیم.

    بەڵکو توڕەیی و خەشم و قینی اللە لەنەفسی خۆی لەسەرتان گەورەترە لە توڕەیی و قینی مەھدی چاوەڕوانکراوو سەرجەم بەسەرخەرەکان. بەپشتڕاست کردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا يُنَادَوْنَ لَمَقْتُ اللَّهِ أَكْبَرُ مِن مَّقْتِكُمْ أَنفُسَكُمْ إِذْ تُدْعَوْنَ إِلَى الْإِيمَانِ فَتَكْفُرُونَ} صدق الله العظيم [غافر:10].
    واتە/ بێگومان ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕن بوون بانگیان لێ ده‌کرێت که ڕق و خه‌شم و قینی اللە زۆر زیاتره له ڕق و خه‌شم و قینی ئێوە چونکه کاتی خۆی بانگ ده‌کران بۆ ئیمان و باوه‌ڕ که‌چی ڕێبازی کوفرتان به‌رنه‌دا و له‌سه‌ری به‌رده‌وام ده‌بوون.

    اللە ی گەورە فەرموویەتی: {الَذِينَ يُجَادِلُونَ فِي آيَاتِ اللَّهِ بِغَيْرِ سُلْطَانٍ أَتَاهُمْ كَبُرَ مَقْتًا عِنْدَ اللَّهِ وَعِنْدَ الَّذِينَ آمَنُوا كَذَلِكَ يَطْبَعُ اللَّهُ عَلَى كُلِّ قَلْبِ مُتَكَبِّرٍ جَبَّارٍ} صدق الله العظيم [غافر:35].
    واتە/ ئه‌و که‌سانه‌ی که موجاده‌له و گفتوگۆ ده‌که‌ن ده‌رباره‌ی ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی اللە، بێ ئه‌وه‌ی هیچ دەسەڵاتێکی زانست و به‌ڵگه‌یه‌کیان بۆ هاتبێت ئه‌م مجاده‌له و گفتوگۆیه زۆر بێزراو تاوان و مایەی خەشم و قینە لای اللە و لای ئه‌وانه‌ش که ئیمانیان هێناوه‌، هه‌ر به‌و شێوه‌یه اللە مۆر ده‌نێت به‌سه‌ر هه‌موو خاوه‌ن دڵێکی خۆبه‌زل زان و ڕق ئه‌ستوور و سته‌مکاردا.

    وەئەی زانایانی ئیسلام وئومەتەکانیان، وەرن بۆ لای کتێبی اللە تا حوکم بکەین لەنێوانتان لەسەر ئەو شتانەی کەوا جیاوازو ناکۆکن لەسەری ئەگەر ئیوە ئیمانتان پێی ھەیە، جا ئەگەر من نەمتوانی بەوەی کەوا حوکمی اللە تان بۆ دەربھێنم لەنێوانتان لەسەر ئەوشتانەی کەوا جیاوازو ناکۆکن لەسەری ئەوا ئەوکاتە من مەھدی چاوەڕوانکراو نیم وە بانگکردنیشم بۆ حوکم کردن لەنێوانتان بەحوکم کردنێک نیە لەسەری خۆمەوە لەخودی خۆمەوە بەڵکو بانگتان دەکەم بۆ لای اللە تا حوکم بکات لەنێوانتان جا چیتانە کەوا ناتانەوێت حوکم بکەن بۆ لای اللە؟ اللە ی گەورەش فەرموویەتی:{وَمَا اخْتَلَفْتُمْ فِيهِ مِن شَيْءٍ فَحُكْمُهُ إِلَى اللَّهِ} صدق الله العظيم [الشورى:10].
    واتە/ له‌هه‌ر شتێکدا کێشه و ڕای جیاوازتان بوو ئه‌وه حوکم و بڕیاره‌که‌ی بۆ اللە خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ چونکه هه‌ر ئه‌و زاته‌یه اللە ی په‌روه‌ردگارم هه‌ر پشت به‌و ده‌به‌ستم و هه‌ر بۆ لای ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌.

    {ذَلِكُمْ حُكْمُ اللَّهِ يَحْكُمُ بَيْنَكُمْ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ}
    صدق الله العظيم [الممتحنة:10].
    واتە/ ئه‌وه حو‌کمی اللە یە که خۆی فه‌رمانڕه‌وایی ده‌کات له نێوانتاندا اللە ی گه‌وره‌ش هه‌میشه زانا و دانایه‌.

    ‏{وَمَنْ أَحْسَنُ مِنَ اللّهِ حُكْمًا لِّقَوْمٍ يُوقِنُونَ} صدق الله العظيم [المائدة:50].
    واتە/وە کێ هه‌یه به‌قه‌ده‌ر اللە حوکمی جوان و چاک و به‌جێ بێت بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌وردیی سه‌رنج ده‌ده‌ن و ویژدان و هه‌ستی زیندوویان هه‌یه‌و دڵنیان.

    ‏{أَفَغَيْرَ اللّهِ أَبْتَغِي حَكَماً وَهُوَ الَّذِي أَنَزَلَ إِلَيْكُمُ الْكِتَابَ مُفَصَّلاً} صدق الله العظيم [الأنعام:114].
    واتە/ ئایا ڕه‌وایه جگه له اللە که‌سێکی تر بکه‌مه حه‌که‌م و دادوه‌ر له‌کاتێکدا ئه‌و زاته کتێبی پیرۆزی خۆی که (قورئانه‌) بۆ دابه‌زاندوون که هه‌موو دروست و نادروستێکی تیادا جیاکردۆته‌وه‌.

    بەڵام منی مەھدی چاوەڕوانکراوی حەق لە پەروەردگارەکەتانەوە دواتر فەتواتان بۆ دەدەم کە لەبەرچی وەڵامی بانگەوازی حوکم کردن بۆ لای کتێبی اللە قورئانی گەورە نادەنەوە؟ ئەوە لەبەرئەوەی ئێوە شوێنی ھەڵبەستراوی بەشێک لە ئەھلی کتێب کەوتوون، وە ھەر لەبەرئەوەش ناتانەوێت کەوا وەڵامی بانگەوازی حوکم کردن بۆ لای کتێبی اللە قورئانی گەورە بدەنەوە لەبەرئەوەی ئێوە دەزانن ئەوە دواتر مخالف و دژو پێچەوانەی زۆرێک لەوەیە کەوا لە کتێبەکانتاندایە، ئایا نازانن بەوەی ئەوەی کەوا مخالف و دژو پێچەوانە بێت بە کتێبی اللە قورئانی گەورە جا ئەوە بەڕاستی لە لایەن تاغوتەوەیە؟ وە وێنەتان وەکو وێنەی جاڵجاڵۆکە وایە کەوا ماڵێكی بۆخۆی سازكردبێت به‌ڕاستی لاوازترین و بێسەرو بەرترینی هه‌موو ماڵه‌كانیش ماڵی جاڵجاڵۆكه‌یه، ئایا لە الڵە ناترسن ئەی گەلی دەستگرتووەکان بە پەتی ماڵی جاڵجاڵۆکەوە؟ بەڵام منی مەھدی چاوەڕوانکراو بانگتان دەکەم بۆ دەستگرتن بە پەتی اللە وە کە خاوەن به‌هێزترین هۆکاری ڕزگارییه‌و دامه‌زراوترینە که هیچ پسان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه‌کی بۆ نی یەو هه‌میشه پته‌و و دامه‌زراوه‌ یان ئێوە نازانن کەوا بەیانی حەقی ئەوە چیە کەوا اللە ی گەورە دەفەرموێت: {وَاعْتَصِمُواْ بِحَبْلِ اللّهِ جَمِيعاً وَلاَ تَفَرَّقُواْ} صدق الله العظيم [آل عمران:103].
    واتە/ ھەمووتان دەست بگرن بەپەتی اللە وە (کە قورئانە) وجیاواز مەبن.

    یان ئێوە نازانن ئەو پەتی اللە یە چیە کەوا اللە فەرمانی پێکردوون تا دەستی پێوە بگرن و کوفریش بکەن بەوەی کەوا مخالف و دژو پێچەوانەیە بە محکەمی قورئانی گەورە: کەوا بەڵگەی حەقە لە پەروەردگارەکەتان؛ نوری ڕێتانە بۆ ڕێگای ڕاست! اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {يَا أَيُّهَا النَّاسُ قَدْ جَاءَكُم بُرْهَانٌ مِّن رَّبِّكُمْ وَأَنزَلْنَا إِلَيْكُمْ نُورًا مُّبِينًا ﴿١٧٤﴾فَأَمَّا الَّذِينَ آمَنُوا بِاللَّـهِ وَاعْتَصَمُوا بِهِ فَسَيُدْخِلُهُمْ فِي رَحْمَةٍ مِّنْهُ وَفَضْلٍ وَيَهْدِيهِمْ إِلَيْهِ صِرَاطًا مُّسْتَقِيمًا ﴿١٧٥﴾} صدق الله العظيم [النساء].
    واتە/ ئه‌ی خه‌ڵکینه به‌ڕاستی له لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه به‌ڵگه‌و نیشانه‌و نوورو ڕووناکیه‌کی ئاشکرامان بۆ دابه‌زاندوون (که قورئان)ه‌ (174) جا ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان بە اللە هێناوەو دەستیان پێوە گرتووە ئه‌وه له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا اللە ده‌یانخاته ژێر سایه‌ی فه‌زڵ و ڕه‌حمه‌تی تایبه‌تی خۆیه‌وه و هیدایه‌ت و ڕێنمووییان ده‌کات بۆ لای خۆی له ڕێگه‌ی ڕێبازێکی ڕاست و دروسته‌وه‌. (175).

    جا شوێنی ئەوە مەکەون کەوا مخالف و دژو پێچەوانەی کتێبەکەی اللە یە وە ڕەواش نیەو ناکرێت و نابێت بەوەی کەوا شتێک لە اللە وە بێت لەکاتێکیشدا مخالف و دژو پێچەوانە بێت بە محکەمی کتێبەکەی، ئایا عەقڵتان بەکارناھێنن و فام ناکەن؟ جا ئەوە فەرمانی اللە یە بۆ ئێوەو پێغەمبەرەکەی کە ئەگەر ھەر شتێکتان بینی مخالف و دژ پێچەوانە بێت بە کتێبەکەی اللە یە ئەوا فڕێی بدەن و دەستبگرن بە کتێبەکەی اللە وە، محمد پێغەمبەری اللە ش فەرموویەتی صلى الله عليه وآله وسلم:[أيها الناس ما جاء كم عني يوافق كتاب الله فأنا قلته وما جاء كم يخالف كتاب الله فلم أقله] صدق عليه الصلاة والسلام.

    ئەوەش لەبەرئەوەی اللە بەڕاستی ھەواڵی بە پێغەمبەرەکەی داوە بەوەی کەوا بەشێک لەوانەی کە ئیمان و باوەڕەکەیان ئاشکرا دەکەن و کوفرو بێباوەڕیەکەشیان دەشارنەوە ئەوا درۆ بە دەم پێغەمبەرەوە دەکەن بە چەند فەرموودەیەک کەوا مخالف و دژو پێچەوانەی کتێبەکەی اللە یە. اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {وَيَقُولُونَ طَاعَةٌ فَإِذَا بَرَزُواْ مِنْ عِندِكَ بَيَّتَ طَآئِفَةٌ مِّنْهُمْ غَيْرَ الَّذِي تَقُولُ} صدق الله العظيم [النساء:81].
    واتە/ وە ده‌ڵێن: ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردارین به‌ڵام کاتێک لای تۆ هه‌ستان و دوورکه‌وتنه‌وه‌ ده‌سته‌یه‌کیان قسه‌کانی تۆ زۆر بەنھێنی و پیلانێکی تۆکمەوە ده‌گۆڕن و ئه‌وه ناڵێن که تۆ وتوته‌.

    وە ھەر لەبەرئەوەش محمد پێغەمبەری اللە صلى الله عليه وآله وسلم فەرموویەتی: [أيها الناس ما جاء كم عني يوافق كتاب الله فأنا قلته وما جاء كم يخالف كتاب الله فلم أقله صدق عليه الصلاة والسلام.

    جا چارەسەر چیە لەگەڵ ئێوەدا؟ جا ئایا دەسەڵاتێکتان ھەیە تاوەکو بەڵگەی پێ بھێننەوە بۆ ئەو ناصر محمد یەمانیەی کەوا تانە دەدات لەوەی کەوا مخالف و دژو پێچەوانەیە بە کتێبەکەی اللە وە ئەوەی کەوا مخالف و دژو پێچەوانەیە بە محکەمی کتێبەکەی اللە بە نەعلی پێیەکەی پانی دەکاتەوەو ھیچیش گوێی لێ نیە؟ جا ئەگەر دەسەڵاتێکتان ھەیە کەوا بەھێزترو توندتر دەدرەوشێتەوە لەو بەڵگەیەی کەوا بۆم ھێناون لە محکەمی قورئان لەسەر سەلماندنی گومڕایی ئێوە ئەوا ئەوەتان پێدەڵێم کەوا پێغەمبەرەکان بەھاوشێوەی ئێوەیان وتووە: {قُلْ هَلْ عِنْدَكُمْ مِنْ عِلْمٍ فَتُخْرِجُوهُ لَنَا إِنْ تَتَّبِعُونَ إِلَّا الظَّنَّ وَإِنْ أَنْتُمْ إِلَّا تَخْرُصُونَ} صدق الله العظيم [الأنعام:148].
    واتە/ بڵێ: ئایا هیچ زانیاری و زانستێکتان له‌لایه‌ تا نیشانمان بده‌ن و بۆمان ده‌ربخه‌ن؟ ئێوه شوێنی هیچ شتێکی تر ناکه‌ون جگه له‌گومان و ئێوه هیچ شتێکی تر ناکه‌ن مه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌بێت که درۆ ده‌که‌ن.

    ‏{وَإِنْ تُطِعْ أَكْثَرَ مَنْ فِي الْأَرْضِ يُضِلُّوكَ عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ إِنْ يَتَّبِعُونَ إِلَّا الظَّنَّ وَإِنْ هُمْ إِلَّا يَخْرُصُونَ} صدق الله العظيم [الأنعام:116].
    واتە/ خۆ ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ردارو ملکه‌چی زۆربه‌ی خه‌ڵکی سه‌رزه‌وی بیت ئه‌وه له ڕێبازی اللە وێڵت ده‌که‌ن چونکه شوێنی هیچ شتێک ناکه‌ون جگه له گومان و ته‌نها گۆتره‌کاری ده‌که‌ن.

    وە بۆ مەھدی چاوەڕوانکراو نیە کەوا شوێنی ھەواو ئارەزووەکانی ئێوە بکەوێت جا فەسادو خراپەکاری لەزەویدا بکات و خوێنی بەشەر بڕێژێت بە بەھانەی کوفرو بێباوەڕیان! وە بۆ مەھدی چاوەڕوانکراویش نیە کەوا موسڵمانێک بکوژێت نە کافرێکیش بە بەھانەی ئەوەی شوێنی زیکر نەکەوتووە؛ بەڵکو ھەڵبژاردەیان بۆ دەدانێم. بەپشتڕاست کردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە کەوا دەفەرموێت: {إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرٌ لِّلْعَالَمِينَ ﴿٢٧﴾ لِمَن شَاءَ مِنكُمْ أَن يَسْتَقِيمَ ﴿٢٨﴾ وَمَا تَشَاءُونَ إِلَّا أَن يَشَاءَ اللَّـهُ رَبُّ الْعَالَمِينَ ﴿٢٩﴾} صدق الله العظيم [التكوير].
    واتە/ ئه‌م قورئانه ته‌نها یادخه‌ره‌وه‌یه بۆ سه‌رجه‌م دانیشتووانی زه‌وی (27) بۆ ئه‌وانه‌تان که ده‌یانه‌وێت ڕێبازی ڕاست و دروست بگرنه‌به‌ر (28) ویستی ئێوه‌ش نایه‌ته دی مه‌گه‌ر کاتێك اللە ی په‌روه‌ردگاری جیهانیان بیه‌وێت (29).

    ‏{أَفَأَنْتَ تُكْرِهُ النَّاسَ حَتَّى يَكُونُوا مُؤْمِنِينَ} صدق الله العظيم [يونس:99].
    واتە/ جا ئایا تۆ ئه‌ته‌وێ زۆر له‌خه‌ڵکی بکه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی بڕواداربن؟.

    ‏{لَا إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ قَدْ تَبَيَّنَ الرُّشْدُ مِنْ الغَيِّ فَمَنْ يَكْفُرْ بِالطَّاغُوتِ وَيُؤْمِنْ بِاللَّهِ فَقَدْ اسْتَمْسَكَ بِالْعُرْوَةِ الْوُثْقَى لَا انفِصَامَ لَهَا وَاللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ (256)} صدق الله العظيم [البقرة].
    واتە/ به‌هیچ جۆرێک زۆر کردن و ناچاکارکردن نیه له دیندا (دینداری به‌زۆر نابێت بکرێت و دین به‌زۆر نادرێت به‌سه‌ر که‌سدا) چونکه به‌ڕاستی ڕێبازی چاک و دروست؛ ڕوون و ئاشکرا بووه و جیابۆته‌وه له گومڕایی و سه‌رکه‌شی جا ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی نه‌بێت به ـ تاغوت ـ و کوفری پێبکات و باوه‌ڕی دامه‌زراو بهێنێت بە اللە جا بێگومان ئه‌وکه‌سه ده‌ستی گرتووه به به‌هێزترین هۆکاری ڕزگارییه‌وه‌ شوێن دامه‌زراوترین بیروباوه‌ڕ که‌وتووه‌ که هیچ پسان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه‌کی بۆ نی یه و هه‌میشه پته‌وو دامه‌زراوه‌ اللە ی گه‌وره‌ش بیسه‌رو زانایه‌.

    ‏[وَإِن تُكَذِّبُوا فَقَدْ كَذَّبَ أُمَمٌ مِّن قَبْلِكُمْ وَمَا عَلَى الرَّسُولِ إِلَّا الْبَلَاغُ الْمُبِينُ} صدق الله العظيم [العنكبوت:18].
    واتە/ خۆ ئه‌گه‌ر ئێوه ئه‌م په‌یامه به‌درۆ ده‌زانن ئه‌وه به‌ڕاستی گه‌لانێكی پێش ئێوه‌ش په‌یامی اللە یان به‌درۆ ده‌زانی پێعه‌مبه‌ریش ته‌نها گه‌یاندن و ڕوونكردنه‌وه‌ی ئاشكرا ئه‌ركی سه‌رشانێتی و هیچی تر.

    {وَأَطِيعُوا اللَّهَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ فَإِن تَوَلَّيْتُمْ فَإِنَّمَا عَلَى رَسُولِنَا الْبَلَاغُ الْمُبِينُ}
    صدق الله العظيم [التغابن:12].
    واتە/ فه‌رمانبه‌رداریی اللە بکه‌ن و فه‌رمانبه‌رداریی پێغه‌مبه‌ر بکه‌ن جا ئه‌گه‌ر پشت هه‌ڵکه‌ن و گوێڕایه‌ڵ نه‌بن ئه‌وه خۆتان زه‌ره‌ر ده‌که‌ن ئه‌گینا ته‌نها گه‌یاندنی ڕوون و ئاشکرایی په‌یـامه‌که‌ ئه‌رکی سه‌رشانی پێغه‌مبه‌ره‌که‌مانه‌.

    جا ئایا لەوە تێناگەن کەوا اللە ی گەورە دەفەرموێت: {فَإِن تَوَلَّيْتُمْ فَإِنَّمَا عَلَى رَسُولِنَا الْبَلَاغُ الْمُبِينُ} صدق الله العظيم؟
    واتە/ جا ئه‌گه‌ر پشت هه‌ڵکه‌ن و گوێڕایه‌ڵ نه‌بن ئه‌وه خۆتان زه‌ره‌ر ده‌که‌ن ئه‌گینا ته‌نها گه‌یاندنی ڕوون و ئاشکرایی په‌یـامه‌که‌ ئه‌رکی سه‌رشانی پێغه‌مبه‌ره‌که‌مانه‌.

    جا ئەوە کێ فەرمانی پێکردوون بە کوشتنی خەڵکی تاکو ئیمان بێنن، ئایا لە اللە ناترسن؟ بەڵکو مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی اللە کردوویەتی بە خەلیفەکەی لەزەوی وە فەرمانیشی پێنەکردووم بە ناچارکردنیان لەدین بەڵکو ئەوان ھەڵبژاردەیان بۆ ھەیە لەئیمانھێنان بە اللە ی ڕەحمان جا ھەرگیز ناچاریان ناکەم لەسەر ئەوە بۆ ھەمیشە وەکو جێبەجێکردنێک بۆ فەرمانەکەی اللە لە محکەمی کتێبەکەی: {لاَ إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ قَد تَّبَيَّنَ الرُّشْدُ مِنَ الْغَيِّ فَمَنْ يَكْفُرْ بِالطَّاغُوتِ وَيُؤْمِن بِاللّهِ فَقَدِ اسْتَمْسَكَ بِالْعُرْوَةِ الْوُثْقَىَ لاَ انفِصَامَ لَهَا وَاللّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ} صدق الله العظيم [البقرة:256].
    واتە/ به‌هیچ جۆرێک زۆر کردن و ناچاکارکردن نیه له دیندا (دینداری به‌زۆر نابێت بکرێت و دین به‌زۆر نادرێت به‌سه‌ر که‌سدا) چونکه به‌ڕاستی ڕێبازی چاک و دروست؛ ڕوون و ئاشکرا بووه و جیابۆته‌وه له گومڕایی و سه‌رکه‌شی جا ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی نه‌بێت به ـ تاغوت ـ و کوفری پێبکات و باوه‌ڕی دامه‌زراو بهێنێت بە الڵە جا بێگومان ئه‌وکه‌سه ده‌ستی گرتووه به به‌هێزترین هۆکاری ڕزگارییه‌وه‌ شوێن دامه‌زراوترین بیروباوه‌ڕ که‌وتووه‌ که هیچ پسان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه‌کی بۆ نی یه و هه‌میشه پته‌وو دامه‌زراوه‌ اللە ی گه‌وره‌ش بیسه‌رو زانایه‌.

    ئایا نازانن کەوا بەڕاستی مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی دواتر لەگەڵ موسڵمان و کافر چاک ڕەفتار دەکات بە حەق ھەروەک چۆن چاک ڕەفتار دەکات لەگەڵ دایک و باوکی وەکو گوێڕایەڵیەک بۆ اللە؟ وەکو جێبەجێکردنێک بۆ ئەو فەرموودەیەی کەوا اللە ی گەورە دەفەرموێت: {لَا يَنْهَاكُمُ اللَّهُ عَنِ الَّذِينَ لَمْ يُقَاتِلُوكُمْ فِي الدِّينِ وَلَمْ يُخْرِجُوكُم مِّن دِيَارِكُمْ أَن تَبَرُّوهُمْ وَتُقْسِطُوا إِلَيْهِمْ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُقْسِطِينَ} صدق الله العظيم [الممتحنة:8].
    واتە/ دڵنیاش بن که اللە قه‌ده‌غه‌ی ئه‌وه‌تان لێ ناکات که چاك ڕه‌فتاری و دادپه‌روه‌ری بکه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌دا جه‌نگیان دژ نه‌کردون و دژایه‌تی ئاینیان نه‌کردون و له شوێنه‌وارتان ده‌ریان نه‌کردو، چونکه به‌ڕاستی اللە دادپه‌روه‌رانی خۆش ده‌وێت.

    وەدواتر مەھدی چاوەڕوانکراو چاک ڕەفتار دەبێت لەگەڵ موسڵمان و کافر وەکو یەک جا باڵی میهره‌بانیان بۆ ڕادەخا بە خۆ بەزەلیل زانین وەھەرگیز خۆم لەسەریان بەگەورەو زل و بڵند ناگرم لەبەرئەوەی من خەلیفەی اللە م بەسەریانەوە پەناش دەگرم بە اللە بەوەی کەوا لە خۆبەگەورەزانە فەسادگێڕو خراپەکارەکان بم وە اللە ش منی گێڕاوە بەوانەی کەوا بڵندی و خۆبەگەورەزانیان ناوێت لەزەوی نە فەسادو خراپەکاریش سەرەنجامیش ھەر بۆ پارێزگارانە، لەوەیە یەکێک لەزانا توندڕەوەکان بەناحەق لەوانەی کەوا قورئان لەلایەن خۆیانەوە تەفسیر دەکەن بیەوێت کەوا بمپچڕێنێت جا بڵێت: " بەڵکو اللە ی گەورە فەرموویەتی: {فَإِذَا انْسَلَخَ الأَشْهُرُ الحُرُمُ فَاقْتُلُوا المُشْرِكِينَ حَيْثُ وَجَدْتُمُوهُمْ وَخُذُوهُمْ وَاحْصُرُوهُمْ وَاقْعُدُوا لَهُمْ كُلَّ مَرْصَدٍ فَإِنْ تَابُوا وَأَقَامُوا الصَّلَاةَ وَآَتَوُا الزَّكَاةَ فَخَلُّوا سَبِيلَهُمْ إِنَّ اللهَ غَفُورٌ رَحِيمٌ} صدق الله العظيم [التوبة:5]".
    واتە/ جا کاتێک مانگه حه‌رامه‌کان به‌سه‌رچوون ئه‌وه هاوه‌ڵگه‌رانی په‌یمان شکێن بکوژن له‌هه‌ر کوێ ده‌ستان لێیان گیر بوو یاخود به‌دیل بیانگرن سنوور دانێن بۆ چالاکیان، هه‌روه‌ها که‌مین و بۆسه‌یان له هه‌موو شوێنێکی له‌باردا بۆ دانێن جا ئه‌گه‌ر (پێش ئه‌وه‌ی ده‌ستی ئێوه‌یان بگاتێ) ته‌وبه‌یان کردو وازیان هێنا له‌و کاره‌یان و نوێژیان کردو زه‌کاتیاندا، ئه‌وه وازیان لێبهێنن و ڕێیان بۆ چۆڵ بکه‌ن چونکه به‌ڕاستی اللە لێخۆشبوو میھرەبانە.

    جا لەپاش ئەوە مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: ئایا لە اللە ناترسی ئەی ئەو کەسەی کەوا قسە دەشێوێنی و لەشوێنێکی دادەنێتی کەوا جێگای مەبەستەکەی نیە تاکو ئومەتی موسڵمانانی پێ گومڕابکەی؛ بەڵکو ئەوە بۆھاوبەشدانەرو موشریکەکان و ئەھلی کتێبەکانە لەدوای ئەوەی کەوا اللە حەرامی کرد لەسەریان کەوا لە ماڵە گەورەکراوەکەی (كەعبه) نزیک بکەونەوە تاوەکو تایبەت بێت بەو موسڵمانانەی کەوا حەجی ماڵی حەرامکراوی اللە دەکەن. اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ إِنَّمَا الْمُشْرِكُونَ نَجَسٌ فَلاَ يَقْرَبُواْ الْمَسْجِدَ الْحَرَامَ بَعْدَ عَامِهِمْ هَـذَا وَإِنْ خِفْتُمْ عَيْلَةً فَسَوْفَ يُغْنِيكُمُ اللّهُ مِن فَضْلِهِ إِن شَاء إِنَّ اللّهَ عَلِيمٌ حَكِيمٌ} صدق الله العظيم [التوبة:28].
    واتە/ ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه چاک بزانن که موشریک و هاوه‌ڵگه‌ران ناپوخت و پیسن ئیتر له‌م ساڵه‌یان به‌دواوه نابێت نزیکی مزگه‌وتی حه‌رام (که‌عبه‌ی پیرۆز) بکه‌ون خۆ ئه‌گه‌ر ده‌ترسن له هه‌ژاری و نه‌داری و بێ بازاڕی ئه‌وه بزانن که‌له ئاینده‌دا اللە ی گه‌وره له فه‌زڵ و به‌خشنده‌یی خۆی ده‌وڵه‌مه‌ندتان ده‌کات هه‌ر کاتێک بیه‌وێت به‌ڕاستی اللە زاناو دانایه‌.

    وەدوا ماوەو ھەلیش بۆ بەجێھێشتنی تاکو کۆتایی مانگی موحەڕەمە، وە ئەگەر ھاتوو مانگی موحەڕەم تێپەڕبوو ئەوانیش مزگەوتی حەرامیان بەجێنەھێشت جا ئەوە اللە فەرمانی پێکردوون بە کوشتنیان وە بە پاک کردنەوەی ماڵەکەی لێیان ھەتا ئەگەر بێتو بە پەردەی كەعبەش خۆی ھەڵواسیبێت وەھەر لەبەرئەوەش اللە ی گەورە فەرموویەتی: {فَإِذَا انسَلَخَ الأَشْهُرُ الْحُرُمُ فَاقْتُلُواْ الْمُشْرِكِينَ حَيْثُ وَجَدتُّمُوهُمْ وَخُذُوهُمْ وَاحْصُرُوهُمْ وَاقْعُدُواْ لَهُمْ كُلَّ مَرْصَدٍ فَإِن تَابُواْ وَأَقَامُواْ الصَّلاَةَ وَآتَوُاْ الزَّكَاةَ فَخَلُّواْ سَبِيلَهُمْ إِنَّ اللّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ} صدق الله العظيم [التوبه:5].
    واتە/ جا کاتێک مانگه حه‌رامه‌کان به‌سه‌رچوون ئه‌وه هاوه‌ڵگه‌رانی په‌یمان شکێن بکوژن له‌هه‌ر کوێ ده‌ستان لێیان گیر بوو یاخود به‌دیل بیانگرن سنوور دانێن بۆ چالاکیان، هه‌روه‌ها که‌مین و بۆسه‌یان له هه‌موو شوێنێکی له‌باردا بۆ دانێن جا ئه‌گه‌ر (پێش ئه‌وه‌ی ده‌ستی ئێوه‌یان بگاتێ) ته‌وبه‌یان کردو وازیان هێنا له‌و کاره‌یان و نوێژیان کردو زه‌کاتیاندا، ئه‌وه وازیان لێبهێنن و ڕێیان بۆ چۆڵ بکه‌ن چونکه به‌ڕاستی اللە لێخۆشبوو میھرەبانە.

    وە ھەرچی ئەگەر ھاتوو تۆبەیان کردو نوێژیان بەئەنجام گەیاندو زەکاتیان دا جا ئەوە اللە دەرکردنیانی بۆ حەڵاڵ نەکردوون لە ماڵی اللە جا بەڕاستی ئەوانیش حەقیان ھەیە کەوا ئیمان و باوەڕ بە اللە بھێنن و شوێنی دینەکەتان بکەون بەڵام ئەگەر بێتو ئەوە فێڵێک بێت لەوانەوەو گەڕانەوە بۆ تانەو تەشەردان لە دینەکەتان جا بەڕاستی ئەوە بۆتان ڕوون بۆتەوە کەوا ئەوان فێڵیان لێکردوون تاکو لە مزگەوتی حەرامدا بمێننەوە ئەو شوێنەی کەوا لەو زەمانەدا خواردەمەنی و بەرووبوومی ھەموو بازرگانەکانی بۆ دەھات جا لەکاتەدا دەریان بکەن لەمزگەوتی حەرام وەئەگەر ترساشن لە نەداری و بێ بازاڕی ئەوا اللە لەفەزلی خۆی دەوڵەمەندتان دەکات وەکو جێبەجێکردنێک بۆ فەرمانەکەی اللە لەمحکەمی کتێبەکەی: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ إِنَّمَا الْمُشْرِكُونَ نَجَسٌ فَلاَ يَقْرَبُواْ الْمَسْجِدَ الْحَرَامَ بَعْدَ عَامِهِمْ هَـذَا وَإِنْ خِفْتُمْ عَيْلَةً فَسَوْفَ يُغْنِيكُمُ اللّهُ مِن فَضْلِهِ إِن شَاء إِنَّ اللّهَ عَلِيمٌ حَكِيمٌ} صدق الله العظيم [التوبة:28].
    واتە/ ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه چاک بزانن که موشریک و هاوه‌ڵگه‌ران ناپوخت و پیسن ئیتر له‌م ساڵه‌یان به‌دواوه نابێت نزیکی مزگه‌وتی حه‌رام (که‌عبه‌ی پیرۆز) بکه‌ون خۆ ئه‌گه‌ر ده‌ترسن له هه‌ژاری و نه‌داری و بێ بازاڕی ئه‌وه بزانن که‌له ئاینده‌دا اللە ی گه‌وره له فه‌زڵ و به‌خشنده‌یی خۆی ده‌وڵه‌مه‌ندتان ده‌کات هه‌ر کاتێک بیه‌وێت به‌ڕاستی اللە زاناو دانایه‌.

    وە اللە ش فەرمانی پێنەکردوون بە کوشتنی کافرو بێباوەڕەكان ڵە ھەر شوێنێکی جیھاندا بن! بەڵکو کوشتنەکە بۆ ئەوەیە کەوا لەدوای بەری بوونەکە دەمێنێتەوەو ناڕوات لە مزگەوتی حەرام ئایا لە اللە ناترسن، جا ئایا دەتانەوێت کەوا تەناقوزو کەموکورتی دابنێن لە کتێبی اللە دا ئەی ئەوانەی کەوا قسە دەکەن لەسەر اللە لەکاتێکیشدا نازانن؟ ئەی ئایا اللە ی گەورە نەیفەرمووە: {لَا يَنْهَاكُمُ اللَّهُ عَنِ الَّذِينَ لَمْ يُقَاتِلُوكُمْ فِي الدِّينِ وَلَمْ يُخْرِجُوكُم مِّن دِيَارِكُمْ أَن تَبَرُّوهُمْ وَتُقْسِطُوا إِلَيْهِمْ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُقْسِطِينَ} صدق الله العظيم؟
    واتە/ دڵنیاش بن که اللە قه‌ده‌غه‌ی ئه‌وه‌تان لێ ناکات که چاك ڕه‌فتاری و دادپه‌روه‌ری بکه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌دا جه‌نگیان دژ نه‌کردون و دژایه‌تی ئاینیان نه‌کردون و له شوێنه‌وارتان ده‌ریان نه‌کردو، چونکه به‌ڕاستی اللە دادپه‌روه‌رانی خۆش ده‌وێت.

    جا چۆن اللە فەرمانتان پێدەکات بەکوشتنیان؟ جا ئایا دەتانەوێت کەوا خەڵکی حوجەو بەڵگەتان بۆ بھێننەوە بەوەی بڵێن دینەکەتان دینی زوڵم و ستەم و تاریکی و ڕشتنی خوێن و بەتاڵان بردنی ماڵ و سامانی خەڵکیە پاشانیش نەیەنە ناو دینی ئیسلامەوە؟ جا بەڕاستی دینەکەتان شێواند کەوا دینی ڕەحمەتە بۆ ھەموو خەڵکی جیھان لەسەر شێواندنی یەھود بە ئیسلام بەھەموو حیلەو ھۆکارێک بۆ خەڵکی جیھان، ئایا لە الڵە ناترسن؟

    وەئەی گەلی بێباوەڕو کافران ئەوانەی کەوا ڕێکخراوی قاعیدە دەردەکەن لەجیھان، ھەرگیز سەرکەوتوو نابن لەگەڵیان بەسیاسەتی کوشتنیان، جا ئایا بەمردن دەیانترسێنن ئایا نابینن کەوا ئەوان خۆیان پێتاندا دەتەقێننەوە تا خۆیان وەکو بۆمبێک لێدەکەن لەسەرتان کەواتە ھەرگیز ئێوە نایانترسێنن بە مردن لەبەرئەوەی ئەوان واگومان دەبەن ئەوەی کە لێیان دەمرێت بە خۆ تەقاندنەوە بەسەر کافراندا ئەوا دواتر اللە دەیخاتە بەھەشتەوە وەلەئاگریش دەیپارێزێت بەحسابی بیروباوەڕی خۆیان ئەوان لەسەر حەقن لەکاتێکدا نازانن کەوا ئەوان بەڕاستی دەرچوونە لە ڕێگای ڕاست بەبێ مەبەست وەکو غەیری خۆیان ، وە ڕەجاو ئومێدیش لەھەموو دەوڵەتە عەرەبیەکان و بێگانەکانیش دەکەم بەوەی کەوا سیاسەتی قەڵاچۆکردنیان لەسەر ھەڵبگرن لەبەرئەوەی ھەرگیز ئەوە ھیچیان بۆ زیاد ناکات تەنھا خۆبەگەورەزانین و ڕاکردن نەبێت؛ بەڵکو وازیان لێبھێنن بۆ مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی ئەوەی کەوا دەتوانێت بیروباوەڕیان بگۆڕێت بۆ حەق جا ھیدایەتیان بدات بۆ قورئانی خاوەن ڕێزو شکۆ بۆ ڕێگای اللە ی باڵادەستی شایستەی سوپاسگوزاری وە یاساو بنچینەکانی جیھادکردنیان لەپێناو ڕێبازی اللە فێردەکەم بەحەق بەوەی کەوا بەوشێوەیە نیە کەوا ئەوان پێیان وایە.

    وەمنی مەھدی چاوەڕوانکراو ئیمام ناصر محمد یەمانی بانگی بەڕێز شێخی ڕێزدا ئوسامە بن لادن و شوێنکەوتووەکانی دەکەم لە جیھان بۆ حیوارو گفتوگۆکردن لەڕێی مێزی گفتوگۆی جیھانی (مەوقعی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی) .

    وەئەوەی کەوا مەھدی چاوەڕوانکراو ئومێدی دەکات لە ھەموو موسڵمانان ئەوەیە کەوا باڵبدەن بەلای ئاشتیدا سەرجەمیان ھەتاکو ناصر محمد یەمانی حوجەو بەڵگەیان بەسەردا جیبەجێ دەکات و ڕێنماییان دەکات بەقورئانی خاوەن ڕێزو شکۆ بۆ ڕێگای اللە ی باڵادەستی شایستەی سوپاسگوزاری وە جیھادی حەقیان فێردەکەم لە پێناو ڕێبازی اللە دا یان ئەوەتا ئەوان دێن بەزانستێکی چاکتر لەزانستەکەی ئەو قسە دەکەن لەگەڵ ناصر محمد یەمانی کەوا چاکتر ڕێنمایی بکات و ڕاستر قسە بکات، ئەگینا ئاگاداربن سوێند بە اللە نە شێخ ئوسامە بن لادن و شوێبکەوتەکانی لەجیھان نە ھەموو زانایانی موسڵمانان و نە یەھودو نە نەصاراش نە زانایانی جن و ئینسان ناتوانن کەوا بەڵگە بەسەر ئیمان ناصر محمد یەمانیدا بھێننەوەو قسەی لەگەڵدا بکەن لەقورئانی گەورە تەنانەت لەیەک باس و مەسەلەشدا بەتەنھا ، ئێمەش بەدڵنیاییەوە ڕاستدەکەین،جا ئەگەر ھاتو وەڵامی دەعوەو بانگەوازی حوکمکردنتان دایەوە بۆ لای اللە جا ئەوە حوکمەکەیتان بۆ دەردەھێنم لەقورئانی گەورەدا. وەئایا دەزانن ئەی قەوم لەبەرچی ناصر محمد یەمانی لەسەر یەقین و دڵنیاییە بەوەی کەوا ھەرگیز کەسێک نیە قسەو گفتوگۆی لەگەڵدا بکات لەقورئانی گەورەدا ئەوا لەو کاتەدا ھەر ئەو بەسەریدا زاڵ و سەرکەوتوو دەبێت بەحەق؟ ئەوە لەبەرئەوەی من دەزانم بەڕاستی من مەھدی حەقم لەپەروەردگاری ھەموو جیھانەوە.

    وەمنی ئیمام ناصر محمد یەمانی ھاواردەکەم بە دەنگوباسەکە بۆ سەرجەم بەشەر بەوەی کەوا بەڕاستی منی مەھدی چاوەڕوانکراو بانگدەکەم بۆ ھاتنەجێی ئاشتی جیھانی لەنێوان گەلانی بەشەردا وە بۆ پێکەوە ژیانی ئاشتی لەنێوان موسڵمان و کافردا.

    وەئەی باراک ئۆباما بەو اللە یە گەورەیەی کەوا دەزانێت چی لەناخ و دەروونتدا ھەیە داوات لێدەکەم کەوا دەستت ھەڵبگری لە جەنگ و شەڕکردن لەسەر ڕێکخراوی قاعیدە لەجیھان ھەتا ئەنجامی حیوارو گفتوگۆکە دەبینی لە نێوان ئەوان و نێوان مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی، وەسوێند بە اللە ھەرگیزاو ھەرگیز ناتوانن ئەوان قەناعەت پێبھێنن بە سیاسەتی جەنگ و شەڕکردن لەسەریان نە ئێوەو نەسەرجەم دەوڵەتانی ئیسلام و کوفریش وەھەرگیزیش ئەو فەرمانانە ھیچیان بۆ زیاد ناکات تەنھا خۆبەگەورە زانین و ڕاکردن نەبێت لێیان، جا ئەوان ناترسن لەو مردنەی کەوا پێی دەیانترسێنن جا ئەوە ئاواتەکەیانە سەبارەت بەوان، وەمنی مەھدی چاوەڕوانکراو دەزانم چۆن ڕێنماییان بکەم بە ئیزنی پەروەردگاریان بەقورئانی خاوەن ڕێزو شکۆ بۆ ڕێگای اللە ی باڵادەستی شایستەی سوپاسگوزاری جا ئەوان پیاوانێکن ئەگەر بێتو بیروباوەڕەکەیان چاک بکرێتەوە، وەبەھەمان شێوە بانگی سەرجەم بەشەریش دەکەین بە نەڕشتنی خوێنی ھەندێکیان لەلایەن ھەندێکیانەوە جا ئێمە ھەڵگرتنی زوڵم و ستەمی ئینسانمان دەوێت لەسەر برا ئینسانەکەی.

    وەمنی مەھدی چاوەڕوانکراوی برای بەشەر لە حەواو ئادەم دەمەوێت کەوا شان و شەوکەتی بەشەر کۆبکەمەوە تا بیانکەین بەسوپایەکی جەربەزە لەدژی دوژمنی اللە و دوژمنەکەیان مەسیحی درۆزن ئەوەی کەوا دەیەوێت بڵێت ئەو خۆی مەسیح عیسای کوڕی مەریەمەو بانگەشەی پەروەردگارێتی دەکات، جا بۆ مەسیح عیسای کوڕی مەریەم نەبووە ئەوە بکات بەڵکو ئەو کەسە درۆزنە ھەر بۆیەش پێی دەڵێن مەسیحی درۆزن؛کەوا ماوەیەکی دوورە خۆی ئامادە کردووە بە ئامادەکاریکردن بۆ ئەوەی ھەموو بەشەر توشی فیتنە بکات، جا شوێنی برایەکەتان بکەون لەخوێبدا لەحەواو ئادەم؛ مەھدی چاوەڕوانکراو (ئەی گەلانی بەشەر) ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی، وە مژدەش بە موسڵمانان و نەصارا دەدەم بە ھاتنەوەو ئامادەبوونی بەندەی اللە و پێغەمبەرەکەی مەسیح عیسای کوڕی مەریەم صلى الله عليه وعلى أمه وآل عمران وأسلمُ تسليماً، وەلەبەرئەوەی کەوا مەسیحی درۆزن دەیەوێت خۆی بھاوێتە سەر کەسایەتی مەسیح عیسای کوڕی مەریەم ھەر لەبەرئەوەشە حیکمەت لەگەڕانەوەی مەسیح عیسای کوڕی مەریەم و بڕیاری لەسەردراوە صلى الله عليه وآله وسلم تاکو لەگەڵ مەھدی چاوەڕوانکراو بەیەکەوە شەڕبکەن لەگەڵ ئەوکەسەی کەوا خۆی دەخاتە سەر کەسایەتی مەسیح بە درۆ.

    ئایا نازانن ئەوەی کەوا دواتر خۆی دەخاتە سەر کەسایەتی مەسیح عیسای کوڕی مەریەم کێ یە؟ ئەوە بریتیە لە فریشتە ھاروت و ھۆزەکەی ماروت و نەوەکانیان لە یەئجوج و مەئجوج کەوا دەتانبینن لەشوێنێکەوە کە ئێوە نایانبینن وە ئەوان لە زەوی دووخۆرھەڵاتەکەن لە ژێر پێیەکانتان، ئێمەش بەدڵنیاییەوە ڕاست دەکەین.. ئەوان لەبەھەشتی الڵە دان لە ژێر خاک ئەو بەھەشتەی کەوا دایک باوکتان ئادەم وحەوای تێدابوو.

    لەوەیە یەکێک لەوانەی کەوا نازانن بیەوێت بمپچڕێنێت و بڵێت: "ئەی ئایا اللە پاک و بێگەردی بۆی نەیفەرمووە دابەزن لێی (فاهبطوا منها)؟ بەڵکو ئەوە بریتی یە لەبەھەشتی مەئوای لای سیدرەتولمونتەھا". جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: "ئەی ئایا پێم ناڵێی كەوا اللە لەکوێ ئادەمی کرد بە خەلیفە، جا ئایا اللە ی گەورە فەرموویەتی کەوا: (بەڕاستی من لە بەھەشتی مەئوا خەلیفەیەک دادەنێم)؟ جا لەپاش ئەوە ئەو زانایە وەڵاممان دەداتەوە لە محکەمی کتێبەکەی اللە و دەڵێت، بەڵکو اللە ی گەورە فەرموویەتی: {وَإِذْ قَالَ رَبُّكَ لِلْمَلاَئِكَةِ إِنِّي جَاعِلٌ فِي الأَرْضِ خَلِيفَةً} صدق الله العظيم [البقرة:30].
    واتە/ وە کاتێک په‌روه‌ردگارت به فریشته‌كانی وت به‌ڕاستی من له زه‌ویدا جێنشینێك دادەنێم.

    پاش ئەوە ئیمام ناصر محمد یەمانی پێتان دەڵێت ئایا عەقڵتان بەکارناھێنن و فام ناکەن؟ جا چۆن ئێوە شەیتانی نەفرەتلێکراوتان خستۆتە ناو بەھەشتی مەئوای لای سیدرەتولمونتەھاوە؟ ئایا عەقڵتان بەکار ناھێنن و فام ناکەن ئەی ئەوانەی کەوا قسە دەکەن لەسەر اللە لەکاتێکدا نازانن؟ جا ئایا ھۆکارەکەی ئەوەیە کەوا باسی بەھەشت کراوە بۆیە گومانتان کردووە لەوەی کەوا ئەوە مەبەستی بەھەشتی مەئوای لای سیدرەتولمونتەھایە؟ جا ئایا ھیچ شوێنێک نیە لەزەویدا کەوا پێی بوترێت بەھەشت ئایا بیرناکەنەوە؟ وەئەی قەوم بەڕاستی ئەو دابەزین (هبوط) ەی کەوا باسکراوە لەقورئاندا بریتی یە لە زەوی بۆ زەوی؛ لە پلەیەکی چاکتر بۆ پلەیەکی نزم ھەروەکو دابەزین (هبوط) ی نەوەی ئیسرائیل لەزەوی لەوەی کەوا اللە ی گەورە دەفەرموێت: {وَإِذْ قُلْتُمْ يَا مُوسَى لَنْ نَصْبِرَ عَلَى طَعَامٍ وَاحِدٍ فَادْعُ لَنَا رَبَّكَ يُخْرِجْ لَنَا مِمَّا تُنْبِتُ الْأَرْضُ مِنْ بَقْلِهَا وَقِثَّائِهَا وَفُومِهَا وَعَدَسِهَا وَبَصَلِهَا قَالَ أَتَسْتَبْدِلُونَ الَّذِي هُوَ أَدْنَى بِالَّذِي هُوَ خَيْرٌ اهْبِطُوا مِصْرًا فَإِنَّ لَكُمْ مَا سَأَلْتُمْ} صدق الله العظيم [البقرة:61].
    واته‌/ (ئه‌ی به‌نی ئیسرائیل) یادی ئه‌وه‌ بكه‌نه‌وه‌ كاتێك به موساتان وت ئێمه هه‌رگیز له‌سه‌ر یه‌ك جۆر خۆراك ئۆقره ناگرین و به‌ته‌نها جۆرێك خوارده‌مه‌نی ڕازی نین، له‌به‌رئه‌وه داوا له په‌روه‌ردگارت بكه له ڕزق و ڕۆزی و به‌رو بوومی زه‌ویمان بۆ به‌رهه‌م بهێنێت له ڕوه‌كی پاقله‌یی وخه‌یارو سیرو نیسك و پیاز، موسا پێی وتن: باشه ئێوه چۆن ئه‌م شته‌ چاك وباشانه‌ ده‌گۆرنه‌وه‌ به‌م شته‌‌ كه‌مانه‌ به‌راوورد له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ی ئێستاتان؟ كه‌وابوو دابه‌زن (له‌م پله‌به‌رزه‌ی ژیانتان بۆ پله‌یه‌كی نزم له‌ژیان) له‌ مصر ئه‌وه‌ی داوای ده‌كه‌ن له‌وێ ده‌ستان ده‌كه‌وێت، جا سوكی و ڕیسوایی و لاتی ونه‌بوونی و زه‌بوونی درا به‌سه‌ریاندا و شایانی خه‌شم و قینی اللە ش بوون.

    وە لەڕاستیدا دایک و باوکتان ئادەم و حەوا دەرکران لەبەھەشتی اللە ی ژێر خاک بۆ ئەو شوێبەی کەوا ئەمڕۆ ئێوە تێیدان کەوا شەیتان فریشتە ھاروت و ھۆزەکەی و نەوەکەی لە یەئجوج و مەئجوج ئێستا تێیدا نیشتەجێ و جێگیرن وەبەڕاستیش اللە ووریاو ئاگاداری کردوونەتەوە لە فیتنەو ئاشوبەکەیان اللە ی گەورە فەرموویەتی: {يَا بَنِي آدَمَ لا يَفْتِنَنَّكُمُ الشَّيْطَانُ كَمَا أَخْرَجَ أَبَوَيْكُمْ مِنَ الْجَنَّةِ يَنزِعُ عَنْهُمَا لِبَاسَهُمَا لِيُرِيَهُمَا سَوْآتِهِمَا إِنَّهُ يَرَاكُمْ هُوَ وَقَبِيلُهُ مِنْ حَيْثُ لا تَرَوْنَهُمْ إِنَّا جَعَلْنَا الشَّيَاطِينَ أَوْلِيَاءَ لِلَّذِينَ لا يُؤْمِنُونَ} صدق الله العظيم [الأعراف:27].
    واتە/ ئه‌ی نه‌وه‌ی ئاده‌م شه‌یتان ئێوه‌ش له خشته نه‌بات، هه‌روه‌ک باوک و دایکتانی له خشته بردو له به‌هه‌شتدا به ده‌رکردنی دان، له‌کاتێکدا ده‌ستی کرد به‌داماڵینی پۆشاکه‌کانیان تا عه‌وره‌تیان پیشانی بدات بێگومان شه‌یتان و دارو ده‌سته‌و ھۆزەکەی ئێوه ده‌بینن له شوێنێکدا که ئێوه ئه‌وان نابینن جا دڵنیابن که ئێمه شه‌یتانه‌کانمان کردووه به یارو یاوه‌ری ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ ناهێنن.

    وەھەرچی بەربەستەکەی زولقەرنەینە جا ئەوە لە ناوەڕاستی زەوی دووخۆرھەڵاتەکەدایە کەوا دابەشیدەکات بۆ سەر دوو زەوی لەنێوان یەئجوج و مەئجوج و جیھانێکی تر، جا ھەرچی یەئجوج و مەئجوجن ئەوا دەکەونە سنوری بەربەستەکەی زولقەرنین لەلای باکوری زەوی ھەرچی جیھانەکەی ترە ئەوا دەکەونە سنوری بەربەستەکەی زولقەرنەین لەلای باشوری زەوی، وەئەوانەش جیھانێکن لە ژێر خاک لە ناوەوەی زەوی بە دڵنیاییەوە ئێمەش ڕاستدەکەین.

    وە سەبارەت بە دەفرە فڕیوەکان جا ئەوە ڕاستین بەبێ ھیچ شک و گومانێک تێیدا وە لە گومەزەکەیدا پەروانەیەکی شاراوە ھەیە، وەئەوانەش لە دەرەوەی ھەسارەی زەویەکەتاندا نەھاتوون اللە ش لەسەر ئەوەی دەیڵێم شاھێدو وەکیلە، وەھەرچەندە کەوا فڕۆکەی خێران بەڵام یەکێکتان دەتوانێت کەوا بەردێک لە پەروانەکەی بگرێت لە گومەزەکەی جا بەو شێوەیە لەکاردەکەوێت و دەیوەستێنێت، کەوا فڕۆکەیەکی بازنەییە ھەروەکو اللە نیشانی دام، ئەگینا سوێند بە اللە ی گەورە ئەگەر بھاتبا اللە ئەوەی نیشان نەدابام ئەوا نەمدەتوانی کەوا فەتواتان بۆ بدەم بەگوێرەی زانیاریە ڕێژەییەکانتان لەبەرئەوەی مەھدی چاوەڕوانکراو بۆی نیە کەوا قسەبکات و بدوێت بە زانیاریە ڕێژەییەکان کەوا ئەگەری ڕاست و ئەگەری ھەڵە ھەڵدەگرێت ھیھات ھیھات، بەھەرحاڵ بەڕاستی بۆم ڕوونبوویەوە کەوا ئەوە بۆ گەلێکی ترە ھەروەکو پەروەردگارم نیشانی دام جا ئێستا ئەوە گرنگ نیە لەو بەیانەی کەوا تێیدا بانگی سەرجەم دەستە جیھادیەکانی پێ دەکەم لەجیھاندا بۆ حیوارو گفتوگۆکردن بۆ ھاتنەجێی پێکەوەژیانی ئاشتی لەنێوان گەلانی بەشەر جا ئێمە براین لەخوێندا لە حەواو ئادەم، وەبەھەمان شێوە بانگەوازی ڕۆڵەکانی ماممان لەیەھود دەکەین بۆ حیوارو گفتوگۆی جیھانی وە بیریشیان دێت و دەزانن کەوا ئەوان و گەلی عەرەب لە یەک باوکن کەوا باوکی ھەموومان خەلیلی اللە ئیبراھیمە عليه الصلاة والسلام وەپاشان ھەموومان شوێنی ئایینی باوکمان ئیبراھیم بکەوین. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کەوا اللە ی گەورە دەفەرموێت: {وَمَن يَرْغَبُ عَن مِّلَّةِ إِبْرَاهِيمَ إِلاَّ مَن سَفِهَ نَفْسَهُ وَلَقَدِ اصْطَفَيْنَاهُ فِي الدُّنْيَا وَإِنَّهُ فِي الآخِرَةِ لَمِنَ الصَّالِحِينَ} صدق الله العظيم [البقرة:130].
    واتە/ ئایا كێ له ئاینی ئیبراهیم پشت هه‌ڵ ده‌كات، جگه له‌و كه‌سه‌ی كه‌خۆی گێل و نه‌فام بكات سوێندبێت بێگومان ئێمه ئیبراهیممان له‌م دنیایه‌دا هه‌ڵبژاردوه‌و (كردوومانه به‌پێشه‌وا) به‌ڕاستی له‌و دنیاش له ڕیزی پیاو چاكاندایه‌.

    ئەگینا ئاگاداربن خەلیلی اللە ئیبراھیم بریتی یە لە باوکی عەرەب و یەھود و نەصارا جا وەرن تا ھەموومان شوێنی ئایین و بەرنامەی باوکمان ئیبراھیم بکەوین عليه الصلاة والسلام. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کەوا اللە ی گەورە دەفەرموێت: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا ارْ‌كَعُوا وَاسْجُدُوا وَاعْبُدُوا رَ‌بَّكُمْ وَافْعَلُوا الْخَيْرَ‌ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ ﴿77﴾ وَجَاهِدُوا فِي اللَّـهِ حَقَّ جِهَادِهِ هُوَ اجْتَبَاكُمْ وَمَا جَعَلَ عَلَيْكُمْ فِي الدِّينِ مِنْ حَرَ‌جٍ مِّلَّةَ أَبِيكُمْ إِبْرَ‌اهِيمَ هُوَ سَمَّاكُمُ الْمُسْلِمِينَ مِن قَبْلُ وَفِي هَـٰذَا لِيَكُونَ الرَّ‌سُولُ شَهِيدًا عَلَيْكُمْ وَتَكُونُوا شُهَدَاءَ عَلَى النَّاسِ فَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ وَآتُوا الزَّكَاةَ وَاعْتَصِمُوا بِاللَّـهِ هُوَ مَوْلَاكُمْ فَنِعْمَ الْمَوْلَىٰ وَنِعْمَ النَّصِيرُ‌ ﴿78﴾]. صدق الله العظيم [الحج].
    واتە/ ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕتان هێنه‌وه كڕنووش و سو‌ژده به‌رن و په‌روه‌ردگارتان بپه‌رستن له هه‌موو بارودۆخێکداو تا ده‌توانن چاکه و چاکه‌کاری ئه‌نجام بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازو سه‌رکه‌وتووبن (77) هه‌روه‌ها به‌رده‌وام بن له خه‌بات و جیهاد و هه‌وڵ و کۆشش له پێناوی اللە دا به‌و شێوه‌یه‌ی که شایسته‌یه‌تی له‌به‌ر خاتری ئه‌و بێت ئه‌و زاته بۆ ئه‌وه هه‌ڵی بژاردوون و له ئاین و به‌رنامه‌که‌یدا هیچ جۆره شتێكی ناڕه‌واو قورس و گرانی له‌سه‌ر دانه‌ناون (که نه‌توانن ئه‌نجامی بده‌ن، جا ئه‌م به‌رنامه‌یه‌) ڕێ و شوێن و به‌رنامه‌ی ئیبراهیمی باوكتانه که پێشتر هه‌ر اللە ی گه‌وره ناوی ناون موسڵمان و له‌م قورئانه‌شدا به‌موسڵمان ناوی بردوون، تا پێغه‌مبه‌ر ببێته شایه‌ت به‌سه‌رتانه‌وه ئێوه‌ش ببنه شایه‌ت به‌سه‌ر خه‌ڵکیەوه‌ که‌واته نوێژه‌کانتان به‌چاکی ئه‌نجام بده‌ن و زه‌کاتیش ده‌ربکه‌ن و پشت بە اللە ببه‌ستن چونکه هه‌ر ئه‌و زاته یارو یاوه‌رتانه‌ جا دڵنیابن که اللە چه‌نده یارمه‌تیده‌رێکی چاکه و چه‌نده پشت و په‌نایه‌کی به‌هێزو به نرخه‌ (78)

    وە مژدەش دەدەم بە عەرەب و نەوەی ئیسرائیل بۆ ئەوەی کەوا شوێنی مەھدی چاوەڕوانکراو دەکەوێت بە موڵکێکی گەورە کەوا پەی بەزانستەکەی نابەن. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کەوا اللە ی گەورە دەفەرموێت: {أَمْ يَحْسُدُونَ النَّاسَ عَلَى مَا آتَاهُمُ اللّهُ مِن فَضْلِهِ فَقَدْ آتَيْنَآ آلَ إِبْرَاهِيمَ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ وَآتَيْنَاهُم مُّلْكًا عَظِيمًا (54) فَمِنْهُم مَّنْ آمَنَ بِهِ وَمِنْهُم مَّن صَدَّ عَنْهُ وَكَفَى بِجَهَنَّمَ سَعِيرًا(55)} صدق الله العظيم [النساء].
    واتە/ یان هه‌ر ئه‌وه‌یه که حه‌ساده‌ت و به‌خیلی به‌خه‌ڵکی (ئیماندار) ده‌به‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی اللە له فه‌زڵ و به‌خششی خۆی به‌شی داون خۆ بێگومان ئێمه به‌نه‌وه‌ی ئیبراهیم کتێبمان به‌خشیووه هه‌روه‌ها له‌جۆره‌ها دانایی به‌هره‌وه‌رمان کردوون وە ده‌سه‌ڵات و موڵکێکی گه‌وره‌مان پێیان به‌خشیووه‌ (54) جا له‌و خه‌ڵکه هه‌یه باوه‌ڕیان پێی هێناوه‌و شوێنی که‌وتوون هه‌شیانه ڕێی لێگرتووه و پشتی تێکردووه‌ دۆزه‌خیش به‌سه (بۆ ئه‌و یاخییانه‌) که ئاماده‌یه و کڵپه‌ی سه‌ندووه‌.

    وە منی مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی اللە ڕەوانەی کردووم بە ڕەحمەت بۆ ھەموو خەڵکی جیھان، وە دەمەوێت کەوا دەرمانی برینەکانی بەشەر بکەم، وە زوڵم و ستەمی ئینسان ھەڵگرم لەسەر برا ئینسانەکەی، وە خێرو چاکەم بۆتان دەوێت و شەڕوخراپەشم بۆتان ناوێت، جا با شوێنی قورئانی گەورەو تەورات و ئینجیل و سوننەتی نەبەوی بکەوین تەنھا ئەوە نەبێت کەوا دژو پێچەوانەو مخالفە لەھەموویان بە محکەمی قورئانی گەورە جا بزانن کەوا ئەوە ھەڵبەستراوی شەیتانی نەفرەتلێکراوە لەبەرئەوەی ئێوە دەزانن کەوا بەڕاستی کتێبی اللە قورئان یەک نوسخەو چاپی ھەیە لە ھەموو جیھاندا، بەڵام تەورات چەندین نوسخەو چاپی جیاواز لەیەکتری و جۆربەجۆری ھەیە وەبەھەمان شێوە ئینجیلیش، بەڵام ئێمە نوسخەیەک لە تەورات و نوسخەیەک لە ئینجیلمان لایە لە تابوتی ئارامی (تابوت السکینە) لە مەرقەدی پێغەمبەری اللە مەسیح عیسای کوڕی مەریەم عليه وعلى أمّه الصلاة والسلام. وە بەڕاستیش اللە فەتوای بۆ داون ئەی گەلی یەھود و نەصارا بەوەی کەوا ئێوە لەسەر ھیچ شتێک نین ھەتا شوێنی ھەرسێ کتێبەکە نەکەون. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کەوا اللە ی گەورە دەفەرموێت: {وَلَوْ أَنَّ أَهْلَ الْكِتَابِ آَمَنُوا وَاتَّقَوْا لَكَفَّرْنَا عَنْهُمْ سَيِّئَاتِهِمْ وَلَأَدْخَلْنَاهُمْ جَنَّاتِ النَّعِيمِ (65) وَلَوْ أَنَّهُمْ أَقَامُوا التَّوْرَاةَ وَالْإِنْجِيلَ وَمَا أُنْزِلَ إِلَيْهِمْ مِنْ رَبِّهِمْ لَأَكَلُوا مِنْ فَوْقِهِمْ وَمِنْ تَحْتِ أَرْجُلِهِمْ مِنْهُمْ أُمَّةٌ مُقْتَصِدَةٌ وَكَثِيرٌ مِنْهُمْ سَاءَ مَا يَعْمَلُونَ (66) يَا أَيُّهَا الرَّسُولُ بَلِّغْ مَا أُنْزِلَ إِلَيْكَ مِنْ رَبِّكَ وَإِنْ لَمْ تَفْعَلْ فَمَا بَلَّغْتَ رِسَالَتَهُ وَاللَّهُ يَعْصِمُكَ مِنَ النَّاسِ إِنَّ اللَّهَ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الْكَافِرِينَ (67) قُلْ يَا أَهْلَ الْكِتَابِ لَسْتُمْ عَلَى شَيْءٍ حَتَّى تُقِيمُوا التَّوْرَاةَ وَالْإِنْجِيلَ وَمَا أُنْزِلَ إِلَيْكُمْ مِنْ رَبِّكُمْ وَلَيَزِيدَنَّ كَثِيرًا مِنْهُمْ مَا أُنْزِلَ إِلَيْكَ مِنْ رَبِّكَ طُغْيَانًا وَكُفْرًا فَلَا تَأْسَ عَلَى الْقَوْمِ الْكَافِرِينَ (68)} صدق الله العظيم [المائدة].
    واتە/ خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی خاوه‌نانی کتێب باوه‌ڕیان بهێنایه‌و پارێزکار بوونایه‌ ئه‌وه چاوپۆشیمان له خراپه‌کانیان ده‌کردو لێیان خۆش ده‌بووین و ده‌مانخستنه ناو به‌هه‌شتی پڕ له نازو نیعمه‌ته‌وه‌ (65) خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی هه‌ستانایه به‌په‌یڕه‌و و پیاده کردنی ته‌ورات و ئینجیل و ئه‌و قورئانه‌ش که له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه بۆیان هاتووه‌ته خواره‌وه ئه‌و کاته خۆراکیان ده‌خوارد ل سه‌رو له‌به‌ر پێیانه‌وه‌ ده‌سته‌یه‌ک له‌وانه که‌سانێکی ژیرو شاێن کەوتەن، که‌چی زۆربه‌شیان ئه‌و کاروکرده‌وه‌ی که ده‌یکه‌ن زۆر نادروست و نابه‌جێ یه‌ (66) ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر هه‌رچی فه‌رمان و په‌یامێکت بۆ دابه‌زیووه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه ڕای بگه‌یه‌نه‌ خۆ ئه‌گه‌ر به‌و کاره هه‌ڵنه‌سایت ئه‌وه مانای وایه په‌یامه‌که‌یت نه‌گه‌یاندووه (دڵنیاش به که‌) اللە ده‌تپارێزێت له شه‌ڕ و خراپه‌ی خه‌ڵکی چونکه به‌ڕاستی اللە هیدایه‌ت و ڕێنموویی قه‌وم و هۆزی بێ باوه‌ڕان نادات (67) بڵێ ئه‌ی خاوه‌نانی کتێب ئێوه له‌سه‌ر هیچ به‌رنامه‌و په‌یڕه‌وو پڕۆگرامێک نین هه‌تا به‌چاکی په‌یڕه‌و و پیاده‌ی ته‌ورات و ئینجیل و ئه‌وه‌ی (له‌م دواییه‌دا، که قورئانه‌) نه‌که‌ن که له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆتان دابه‌زیووه‌ سوێند بێت بە اللە زۆربه‌یان ئه‌وه‌ی نێردراوه‌ته خواره‌وه بۆت له لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه یاخی بوون و سته‌میان زیاد ده‌کات و نغرۆیان ده‌کات له بێ باوه‌ڕیدا جا ئیتر خه‌فه‌ت و په‌ژاره دات نه‌گرێت بۆ ئه‌و گه‌له بێ باوه‌ڕه‌ (68).

    وسلامٌ على المُرسلين، والحمدُ لله ربّ العالمين..
    برای بەشەر لەخوێندا لە حەواو ئادەم؛ مەھدی چاوەڕوانکراو ئیمام ناصر محمد یەمانی.
    _____________

المواضيع المتشابهه
  1. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 03-12-2019, 07:54 AM
  2. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 15-11-2019, 07:28 AM
  3. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 30-06-2019, 11:42 PM
  4. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 11-03-2019, 03:10 PM
  5. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 12-12-2017, 06:51 PM
ضوابط المشاركة
  • لا تستطيع إضافة مواضيع جديدة
  • لا تستطيع الرد على المواضيع
  • لا تستطيع إرفاق ملفات
  • لا تستطيع تعديل مشاركاتك
  •