- 15 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
27 - جمادى الآخرة - 1433 ک
19 - 05- 2012 مـ
05:32 بەیانی
( بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى )
[ لمتابعة رابط المشاركة الأصليّة للبيان ]
https://mahdialumma.net./showthread.php?p=44724
ـــــــــــــــــــ
قسەو باسی پوخت دەربارەی مەسیحی درۆزنی خراپەکار
زانیاری زیاتر دەربارەی ئەوەی کەوا مەسیحی درۆزن (المسيح الكذاب) کێ یە..
بسم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلام على جدّي محمد رسول الله وآله الأطهار وجميع أنصار ربي أحبّة قلبي في الأولين وفي الآخرين وفي الملأ الأعلى إلى يوم الدين..
سەلامی اللە تان لەسەربێت خۆشەویستەکانم بەسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە ھەڵبژێردراوەکان، سەلام لەسەر ئێمەو لەسەر بەندە چاکەکارەکان، وەسەلام لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری ھەموو جیھان.
جا ووریاو ئاگاداربن .. ووریاو ئاگاداری فیتنە دەنگ و ڕەنگە ئاشکراکەی مەسیحی درۆزن بن، جا بەڕاستی ئەوکەسە شەیتانە دواتر دەردەکەوێت بە خۆچواندن و خۆ پیشاندانی بەشەرێک، وە بەدەنگ و ڕەنگەوە قسەتان لەگەڵدا دەکات بەدواندنتان بەدەنگ، وە بە ھێنانی ئەسپەکانی خۆی و ئامادەی دەکات لەسەرتان بە ماڵ و سامانەکەی و کچەکانی تا بەشداریتان لەگەڵدا بکات لە نەوەو منداڵەکان، وە بەڵێنیشتان پێدەدات بە بەھەشتێک لە ژێر خاک.
لەوەیە خۆشەویستەکەم لەبەر اللە دایکی خالد بیەوێت بڵێت: "ئەی ئیمامەکەم جا ئەو پیاوە کێ یە کەوا دواتر خۆی پیشان دەدات و خۆی دەچوێنێت بە بەشەر تا بتوانێت بماندوێنێت بە دەنگ و ڕەنگەوە جا قسەمان لەگەڵدا بکات و تێمان بخوڕێت بە ئەسپەکانی و پیاوەکانی و کچەکانی تا بەشداری لەگەڵ ئینساندا بکات بە ماڵ و سامان و نەوەو منداڵەکان؟ ئایا فەتوامان بۆ نادەی دەربارەی ئەوکەسە کەوا کێ یە بەو مەرجەی فەتوایەکە ڕاستەوخۆ لەمحکەمی کتێبەکەی اللە وە بێت نەوەک لە ڕیوایەت و حەدیسەکان لەبەرئەوەی ڕیوایەت و حەدیسەکان (بەھۆی ئەوەی اللە بەڵێنی پاراستنی نەداوە لە تەحریف و دەستکاریکردن و شێواندن) ئەگەری ڕاست و ئەگەری ھەڵەو ھەڵبەستان ھەڵدەگرن لەسەر اللە و پێغەمبەرەکەی؛ بەڵکو دەمانەوێت بەوەی فەتوایەکە ڕوون و ئاشکرا بێت بەوەی کەوا باسی فیتنەکە بکات بەدەنگ و ڕەنگەوە وەکو خۆی تاکو ئەگەر دەرکەوت ئەوا ئەو بەشەرانەی شوێنی بەیان و ڕوونکردنەوەی حەقی زیکری کتێبەکەی اللە دەکەون ئاگادارو ووریای ئەو فیتنەو ئاشوبە بن". جا لەپاش ئەوە مەھدی چاوەڕوانکراو وەڵامی پرسیارەکەی دایکی خالدی بەڕێز دەداتەوەو دەڵێم: لەدوای ئەوە فەتوایەکەتان ڕاستەوخۆ بۆ اللە وازلێدەھێڵێم لە محکەمی کتێبەکەی کەوا ھەواڵتان پێدەدات
بەوەی فیتنەیەکی ئاشکرای دەنگ و ڕەنگی شەیتان ھەیە بۆ سەرجەم خەڵکی لەکاتێکدا ئەوانیش دەیبینن بە دەنگ و ڕەنگەوە لەسەر ئەرزی واقع جا دێت بۆ لایان بە ئەسپەکان و پیاوو کچەکانیەوە، وە فەتوایەکەش لەو فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورەدا دەبیننەوە:
{وَاسْتَفْزِزْ مَنِ اسْتَطَعْتَ مِنْهُمْ بِصَوْتِكَ وَأَجْلِبْ عَلَيْهِم بِخَيْلِكَ وَرَجِلِكَ وَشَارِكْهُمْ فِي الأَمْوَالِ وَالأَوْلادِ وَعِدْهُمْ وَمَا يَعِدُهُمُ الشَّيْطَانُ إِلاَّ غُرُورًا} صدق الله العظيم [الإسراء:64].
جا ھەر پێغەمبەرو نێردراوێک ھاتبێت ئەوا ھەر ووریاو ئاگاداری گەلەکەی خۆی و شوێنکەوتووەکانی کردۆتەوە لە فیتنەو ئاشوبەکەی مەسیحی درۆزن لەبەرئەوەی مەسیحی درۆزن بریتی یە لەخودی شەیتانی نەفرەتلێکراو.
لەوەیە ئەی دایکی خالد بتەوێت بڵێی: " ئەی ئیمامەکەم ئایا زانستمان زیاد ناکەی بەوەی لەبەرچی نێردراوو پێغەمبەرەکان پێان وتووە مەسیحی درۆزن (المسیح الکذاب)؟. جا لەپاش ئەوە مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: ئەی بەندەی اللە، ئایا بەعەقڵ و مەنتق دواتر کە مەسیحی درۆزن دێت جا بەخەڵکی دەڵێت من مەسیحی درۆزنم؟ بەڵکو دواتر بەخەڵکی دەڵێت من مەسیح عیسای کوڕی مەریەمم وە منیش اللە ی پەروەردگاری ھەموو جیھانم؟ ھەرلەبەرئەوەش نێرداروو پێغەمبەرەکان ناویان لێیناوە مەسیحی درۆزن (المسيح الكذاب) لەبەرئەوەی ئەو مەسیح عیسای کوڕی مەریەمی حەق نیە -صلى الله عليه وعلى أمّه وأسلم تسليماً - بەڵکو ئەو درۆزنە، وەھەر لەبەرئەوەش ناوی لێنراوە مەسیحی درۆزن لەبەرئەوەی مەسیح عیسای کوڕی مەریەم نیە، وە بۆ کوڕی مەریەمیش نەبووە قسەیەک بکات لەکاتێکدا حەقی ئەوەی نەبێت بیکات بەڵکو دواتر ئەو بە تەمەنی گەورەیی قسە لەگەڵ خەلکی دەکات جا ھەر بەو شێوەیە قسەیان لەگەڵدا دەکات بەو فەتوایەی کەوا کاتی خۆی لەبێشکەدا بە بچوکی قسەی پێ دەکرد کەوا دەیوت:
{قَالَ إِنِّي عَبْدُ اللَّـهِ آتَانِيَ الْكِتَابَ وَجَعَلَنِي نَبِيًّا ﴿٣٠﴾ وَجَعَلَنِي مُبَارَكًا أَيْنَ مَا كُنتُ وَأَوْصَانِي بِالصَّلَاةِ وَالزَّكَاةِ مَا دُمْتُ حَيًّا ﴿٣١﴾وَبَرًّا بِوَالِدَتِي وَلَمْ يَجْعَلْنِي جَبَّارًا شَقِيًّا ﴿٣٢﴾} صدق الله العظيم [مريم].
وە لەبەرئەوەی اللە ی زۆر زانا بە نھێنی و پەنھان و شاراوەکان بەوە دەزانێت کەوا شەیتان دەیەوێت خۆی بخاتە سەر کەسایەتی مەسیح عیسای کوڕی مەریەم جا ھەر لەبەرئەوەش حیکمەتەکەتان بۆ ڕوون بۆتەوە بەحەق لە گەڕانەوەکەی مەسیح عیسای کوڕی مەریەم ئەوەش لەبەرئەوەی شەیتانی نەفرەت لێکراو دەیەوێت خۆی بخاتە سەرکەسایەتی ئەوو بانگەشەی پەروەردگارێتی بکات بە ناحەق، ھەر لەبەرئەوەش اللە قەدەرو کاتی گەڕانەوەکەی مەسیح عیسای کوڕی مەریەمی بۆ بەشەر لەو کاتەدا داناوە تاکو ئەو لەگەڵ مەھدی جاوەڕوانکراو جەنگ لەگەڵ مەسیحی درۆزندا بکات وە لەپاش ئەوەش دەبێت بەیەکێک لە چاکەکارە شوێنکەوتووەکانی ئیمام مەھدی صلى الله على المسيح عيسى ابن مريم وأمّه وأسلّم تسليماً.
وە بەڕاستی شەیتانە جن و ئینسانەکانیش ڕێگایان خۆشکردووە بۆ دەرچوونەکەی مەسیحی درۆزن بەوەی وایان کردووە نەصاراکان موبالەغەو زێدەڕەوی بکەن دەربارەی مەسیح عیسای کوڕی مەریەم ھەتا ئەوکاتەی وتیان بەڕاستی اللە بریتی یە لە مەسیح عیسای کوڕی مەریەم. اللە ی بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی:
{لَقَدْ كَفَرَ الَّذِينَ قَالُوا إِنَّ اللَّهَ هُوَ الْمَسِيحُ ابْنُ مَرْيَمَ} صدق الله العظيم [المائدة:72].
ئەوەش تاکو ئەگەر مەسیحی درۆزن دەرکەوت جا کە دەڵێت ئەو خۆی مەسیح عیسای کوڕی مەریەمە وە کە دەڵێت ئەو خۆی اللە یە جا لەپاش ئەوە خەڵکی و نەصاراکانیش بڵێن: "ئایا نابینن بیروباوەڕی موسڵمانان دەربارەی مەسیح عیسای کوڕی مەریەم بیروباوەڕێکی بەتاڵە لەبەرئەوەی موسڵمانان بیروباوەڕیان وایە بەوەی کەوا مەسیح عیسای کوڕی مەریەم بەندەیەکە لە بەندەکانی اللە بەڵام نەصاراکان بیروباوەڕیان وایە بەوەی اللە بریتی یە لە مەسیح عیسای کوڕی مەریەم؟ وە ھا ئەوە مەسیح عیسای کوڕی مەریەم گەڕایەوە تاکو بڕیار بدات لەنێوان موسڵمانان و نەصاراکان بەحەق، وەھا ئەوە وتی بەوەی کەوا ئەو خۆی اللە یە ھەروەکو چۆن نەصاراکان بیروباوەڕیان وابوو لەپێشتردا وە نەشی وتووە ئەو بەندەیەکە لە بەندەکانی اللە ھەروەکو موسڵمانەکان بیروباوەڕیان وایە، جا بیروباوەڕی موسڵمانەکان بۆتە بیروباوەڕێکی بەتاڵ و ھی ئەو نەصارایانەش کەوا بیروباوەڕیان بە پەروەردگارێتی کوڕی مەریەم ھەیە بووە بە بەحەق". جا لەپاش ئەوە حەق دەبێت بە بەتاڵ و بەتاڵیش دەبێت بەحەق پاشان خەڵکیش شوێنی بیروباوەڕی بەتاڵ دەکەون لەگەڵ زۆرێکیش لە موسڵمانان تەنھا کەمێکیان نەبن، خۆ ئەگەر فەزڵ و ڕەحمەتەکەی اللە نەبووایە لەسەرتان ئەی گەلی موسڵمانان بە ڕەوانەکردنی مەھدی چاوەڕوانکراو ئەوا ھەمووتان ئەی گەلی موسڵمانان شوێنی شەیتان (مەسیحی درۆزن) دەکەوتن تەنھا کەمێکتان نەبن. وەکو اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی:
{وَلَوْلَا فَضْلُ اللَّـهِ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَتُهُ لَاتَّبَعْتُمُ الشَّيْطَانَ إِلَّا قَلِيلًا﴿٨٣﴾} صدق الله العظيم [النساء].
وە ھەرچی جنەکانیشن جا بەڕاستی مەسیحی درۆزنیان بۆ ڕوون بوویەوە لەبەرئەوەی شەیتان لەو زەویەی کەوا دوو خۆرھەڵاتی ھەیە (واتە لەبەھەشتی ژێرخاک) بانگەشەی پەروەردگارێتی دەکات وە لەو زەویەی کەوا دوو خۆرھەڵاتی ھەیە خۆی ناوناوە بە مەسیح عیسا وە دەشڵێت ئەو خۆی اللە یە وە خاوەن و منداڵی بڕیارداوە، بەڵام جنەکان بە (سفيهنا) ناویان بردووە بەو مانایەی درۆزن و یاخیبووەکەی جن وە بەڕاستیش ئەوان زانیان ئەو بانگەشەی پەروەردگارێتی دەکات وە خاوەن و ھاوسەرو منداڵی بڕیارداوە، بەڵام اللە ئەوانی ڕزگارکرد بە گوێگرتن لەو قورئانە گەورەیەی کەوا نەفی بانگەوازی پەروەردگارێتی بۆ مەلەکوت دەکات بۆ جگە لە اللە پاک و بێگەردی بۆی، بەڵام جنەکان دەزانن بەوەی درۆزن و یاخیەکەیان شەیتانی نەفرەتلێکراو بانگەشەی پەروەردگارێتی دەکات و خاوەن و ھاوسەرو منداڵ بڕیاردەدات بەڵام اللە ھیچ خاوەن و ھاوسەرو منداڵێکی بۆخۆی بڕیار نەداوە. اللە ی بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی:
{قُلْ أُوحِيَ إِلَيَّ أَنَّهُ اسْتَمَعَ نَفَرٌ مِّنَ الْجِنِّ فَقَالُوا إِنَّا سَمِعْنَا قُرْآنًا عَجَبًا ﴿١﴾ يَهْدِي إِلَى الرُّشْدِ فَآمَنَّا بِهِ وَلَن نُّشْرِكَ بِرَبِّنَا أَحَدًا﴿٢﴾ وَأَنَّهُ تَعَالَىٰ جَدُّ رَبِّنَا مَا اتَّخَذَ صَاحِبَةً وَلَا وَلَدًا ﴿٣﴾ وَأَنَّهُ كَانَ يَقُولُ سَفِيهُنَا عَلَى اللَّـهِ شَطَطًا ﴿٤﴾ وَأَنَّا ظَنَنَّا أَن لَّن تَقُولَ الْإِنسُ وَالْجِنُّ عَلَى اللَّـهِ كَذِبًا ﴿٥﴾ وَأَنَّهُ كَانَ رِجَالٌ مِّنَ الْإِنسِ يَعُوذُونَ بِرِجَالٍ مِّنَ الْجِنِّ فَزَادُوهُمْ رَهَقًا ﴿٦﴾ وَأَنَّهُمْ ظَنُّوا كَمَا ظَنَنتُمْ أَن لَّن يَبْعَثَ اللَّـهُ أَحَدًا ﴿٧﴾ وَأَنَّا لَمَسْنَا السَّمَاءَ فَوَجَدْنَاهَا مُلِئَتْ حَرَسًا شَدِيدًا وَشُهُبًا﴿٨﴾ وَأَنَّا كُنَّا نَقْعُدُ مِنْهَا مَقَاعِدَ لِلسَّمْعِ فَمَن يَسْتَمِعِ الْآنَ يَجِدْ لَهُ شِهَابًا رَّصَدًا ﴿٩﴾ وَأَنَّا لَا نَدْرِي أَشَرٌّ أُرِيدَ بِمَن فِي الْأَرْضِ أَمْ أَرَادَ بِهِمْ رَبُّهُمْ رَشَدًا ﴿١٠﴾ وَأَنَّا مِنَّا الصَّالِحُونَ وَمِنَّا دُونَ ذَٰلِكَ كُنَّا طَرَائِقَ قِدَدًا ﴿١١﴾ وَأَنَّا ظَنَنَّا أَن لَّن نُّعْجِزَ اللَّـهَ فِي الْأَرْضِ وَلَن نُّعْجِزَهُ هَرَبًا ﴿١٢﴾ وَأَنَّا لَمَّا سَمِعْنَا الْهُدَىٰ آمَنَّا بِهِ فَمَن يُؤْمِن بِرَبِّهِ فَلَا يَخَافُ بَخْسًا وَلَا رَهَقًا ﴿١٣﴾ وَأَنَّا مِنَّا الْمُسْلِمُونَ وَمِنَّا الْقَاسِطُونَ فَمَنْ أَسْلَمَ فَأُولَـٰئِكَ تَحَرَّوْا رَشَدًا ﴿١٤﴾ وَأَمَّا الْقَاسِطُونَ فَكَانُوا لِجَهَنَّمَ حَطَبًا ﴿١٥﴾} صدق الله العظيم [الجن].
وە لەوەشدا ئەوە دەردەھێنین بەوەی شەیتان بانگەشەی پەروەردگارێتی مەلەکوت دەکات وە خاوەن و ھاوسەرو منداڵی بۆ بڕیار دەدات بەڵام اللە ی ڕاستەقینە نە خاوەن و ھاوسەری بڕیارداوە بۆخۆی نە منداڵیش. جا لە اللە بترسن ئەی خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان وە شوێنی بەیان و ڕوونکردنەوەی حەقی کتێبەکەی اللە بکەون، کەسیش تێناگات تەنھا خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان نەبن.
لەوەیە یەکێک لەبەسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە خۆشەویستەکانم بیەوێت بڵێت: "جا چۆن ئێمەی بەسەرخەر خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان جیا بکەینەوە لەنێو خراپترینی ئەو بوونەوەرە کەڕو لاڵانەی کەوا عەقڵیان بەکارناھێنن و تێناگەن؟". جا لەپاش ئەوە وەڵامی پرسیارکاران دەدەینەوەو دەڵێین: ھەرچی ئەوانەن کەوا تێناگەن و عەقڵیان بەکارناھێنن ھەر تەنھا بەوەی دەربارەی ئەوکەسەیان پێ دەڵێن کەوا خۆی ناو ناوە بە ئیمام ناصر محمد یەمانی لە ئینتەرنێتی جیھانی کەوا دەڵێت بەوەی ئەو مەھدی چاوەڕوانکراوەو بەڵگە بەسەر خەڵکیدا دەھێنێتەوە بەقورئانی گەورە، جا ھەرچی ئەوانەن کەوا تێناگەن و عەقڵیان بەکار ناھێنن دواتر دەیان بینن ڕاستەوخۆ حوکم و بڕیار دەدەن دەربارەی بانگەوازەکەی ناصر محمد یەمانی لەپێش ئەوەی گوێڕابگرن لە قسەو گوفتارەکەی و مەنتقی زانستەکەی، جا ئەوانە خۆیان و ئومەتەکەشیان گومڕاو سەرلیشێواو کردووە.
وەھەرچی خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکانیانن ئەوا ھەرگیز نایان بینن حوکم و بڕیار بدەن دەربارەی ناصر محمد یەمانی دواتریش بە پرسیارکارەکان دەڵێن: "چاوەڕوانمان بکەن تاکو لە بانگەوازەکەی ناصر محمد یەمانی وورد دەبینەوە تا سەیربکەین بەوەی ئایا حەقی ھێناوە یان لە گاڵتەجاڕانەو یاریمان پێدەکات، جا لەپاش ئەوە ئینجا گوێتان لە حوکم و بڕیارەکەی ئێمە دەبێت دەربارەی ئەو". جا ئەوانە اللە مژدەی پێداون بە ھیدایەت لەبەرئەوەی ئەوان لەو کەسانەن کەوا حوکم و بڕیار نادەن لەپێش گوێگرتن لە حوجەو بەڵگەی بانگەشەکارەکەو دەسەڵاتی زانستەکەی بەڵکو گوێڕادەگرن لە قسەو گوفتار سەرەتا جا لەپاش ئەوە شوێنی چاکترینی دەکەون ئەگەر حەقەکەیان بۆ ڕوون ببێتەوە لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە، وە ئەوانە حوکم و بڕیار نادەن لەپێش گوێڕاگرتن لە دەسەڵاتی زانستی کتێبەکەی اللە بە بەڵگەی ئاشکراوە.
وسلامٌ على المرسلين، والحمد لله ربّ العالمين..
براتان ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
ـــــــــــــــــــــ